کابالا

کابالا بیرووباوەڕێکی ڕۆحانی جووەکانە وە هەروەها بە صۆفیگەری یەهودیش دادەنرێت . لەسەرەتای سەدەی یەکی زایینی لەلایەن شەمعون بار یۆجایەوە دەستیپێکرد. بیرووباوەڕی کابالا ئەوەیە کە چۆن دەتوانین خەیاڵ و ئەندێشەیەک ببینین و هەستیپێبکەین. کابالا کاریگەری لەسەر بەشێک لە جووەکان هەبووە.

درەختی کابالا بەزمانی عیبری.

کابالا لەسەر ١٠ بنەما پێکدێت کە پێی دەڵێن درەختی کابالا کە نیشانەی ١٠ هێزە کە کاریگەرییان لەسەر جیهان هەیە.

سەرچاوە