کامبریج، ماساچووسیتس
کامبریج (بە ئینگلیزی: Cambridge) شارێکە لە دەوروبەری ڕووباری چارڵز لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ویلایەتی ماساشوستس لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. ئەم شارە بۆ ڕێزلێنان لە زانکۆی کامبریج لە ئینگلتەرا ناوی لێنراوە. بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١٠ ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە ١٠٥ ھەزار و ١٦٢ کەسە. کامبریج پێنجەم شاری ماساشوستسە کە زۆرترین دانیشتووانی تێدایە. ناوەندە گرنگەکانی بریتین لە پەیمانگای تەکنەلۆژیای ماساشوستس (MIT) و زانکۆی ھارڤارد.
کامبریج | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Cambridge | |
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٦٣٠ |
ناو بە زمانی فەرمی | Cambridge |
خوێندنەوەی ئای پی ئەی | ˈkeɪmbɹɪdʒ |
ناونراوە لەدوای | کامبریدج |
ناسناوی خەڵک | Cantabrigian، Kembriĝano |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
پایتەختی | Middlesex County |
دابەشکاریی کارگێڕی | Middlesex County |
ناوچەی کاتی | UTC−05:00، UTC−04:00 |
خاکی ئاماری | بۆستنی گەورە، Boston–Cambridge–Newton NECTA division |
پۆتانی شوێن | ٤٢°٢٢′٣٠″N ٧١°٦′٢٢″W |
سەرۆک | Sumbul Siddiqui |
دانیشتووان | ١١٨٬٤٠٣ |
بەرزی لە ئاستی دەریا | ١٢±١ مەتر |
ھاوسنوورە لەگەڵ | بۆستن، Somerville، Belmont، Arlington |
ڕووبەر | ١٨٫٤١٨٦١٤ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
کۆدی پۆستە | 02138–02142 |
وێبگە | https://www.cambridgema.gov/ |
کۆدی تەلەفۆن | 617 |
مێژوو
لە کانوونی دووەمی ساڵی ١٦٣٠ ئەو شوێنە ھەڵبژێردرا بۆ ئەوەی ببێتە کامبریج، چونکە بە سەلامەتی بەسەر بەندەری بۆستندا بوو، ئەمەش وای کرد بە ئاسانی بەرگری لێبکرێت لە ھێرشەکانی کەشتییەکانی دوژمن. تۆماس دودلی و کچەکەی ئان برادستریت و سیمۆنی ھاوسەری لە یەکەم دانیشتووانی شارۆچکەکە بوون. یەکەم خانوو لە بەھاری ساڵی ١٦٣١ دروستکراون. سەرەتا ئەم نیشتەجێبوونە ناوی "شاری نوێ" بوو. [١][٢] تۆمارە فەرمییەکانی ماساشوستس ناوەکە نیشان دەدەن کە تا ساڵی ١٦٣٢ وەک New Towne و تا ساڵی ١٦٣٨ وەک NewTowne ناسرابوو.[٢][٣]