گۆگۆریۆ

گۆگۆریا یان گۆگۆریۆ (بە ھانگۆل: 고구려؛ بە ھانجا: 高句麗، 高句驪)، یەکێکە لە سێ شانشینە کۆنەکەی کۆریای کۆن. لە ساڵی (٣٧ی پێش زایین دامەزراوە تا ساڵی ٦٦٨ی زایینی). ئەمڕۆکە ئەکەوێتە ناوەراستی باکوری نیمچەدوورگەی کۆریا. گۆگۆریۆ یەکێک بووە لە شوێنەکانی ناکۆکی لەسەر بۆ دەستگرتن بەسەر نیمچەدوورگەی کۆریادا. ھەروەھا پەیوەندیدار بووە بە سیستمە سیاسییە دەرەکییەکانیشەوە کە لەو کاتەدا دەستەڵاتداری گەورە بوون وەک ئیمپراتۆریەتی (ھان) لە چین و یاماتۆ لە ژاپۆن

Goguryeo
گۆگۆریۆ
고구려 - 高句麗

٣٧پ. ز–٦٦٨ز
 

شوێنی گۆگۆریۆ
گۆگۆریۆ لە بەرزترین ھەڵکشان ٤٧٦ز
پایتەختجۆڵبۆن
(٣٧ پ. ز - ٣ز)

گونگنای
(٣ز - ٤٢٧ز)

پیۆنگیانگ
(٤٢٧ز - ٦٦٨ز)
زمان(ەکان)زمانی گۆگۆریۆ (either related to Old Korean or hypothetical Buyeo language)
ئایینبودیزم، تاویزم، کۆنفووشیزم، شامانیزم
حکوومەتپاشایەتی
پاشا
 - ٣٧پ. ز - ١٩پ. زدۆنگمیۆنگ (یەکەم)
 - ٣٩١ز - ٤١٣زگوانگیتۆی مەزن
 - ٤١٣ز - ٤٩١زجانگسو
 - ٦٤٢ز - ٦٦٨زبۆجانگ (کۆتای)
سەردەمکۆن
 - دامەزراندن٣٧پ. ز
 - دەروازەی بودیزم٣٧٢
 - ھێرشەکانی گوانگیتۆی مەزن٣٩١–٤١٣
 - جەنگی گۆگۆریۆ-سو٥٩٨–٦١٤
 - جەنگی گۆگۆریۆ-تانگ٦٤٥–٦٦٨
 - کەوتنی پیۆنگیانگ٦٦٨ز
دانیشتووان
 - تێکڕا سەدەی ٧ەم١٬١٠٢٬٩٠٠ کەس 
 -  تیکڕا سەدەی ٧ەم٦٩٠٬٠٠٠ خێزان 
ئەمڕۆکە بەشێکە لە کۆریای باشوور
 کۆریای باکوور
 چین
 ڕووسیا

بەپێی سامگووک ساگی کە لەسەدەی دوانزەدا نوسراووە باسی ئەوە ئەکات کە گۆگۆریۆ لە ساڵی ٣٧ی پێش زایین لە لایەن جومونگەوە دامەزراوە کە یەکێک بووە لە شازادەکانی ناوچەی بویۆ. لەگەڵ ئەمەشدا بەڵگە ھەیە کە ئەیسەلمێنن کە گۆگۆریۆ لە سەدەی دووی پێش زایندا دروستکراووە بەتایبەت لەکاتی ڕووخانی شانشینی گۆجۆسۆن کە ئەم شانشینە پیشتر ناوچەکانی باشووری مەنگۆلیا و باکووری کۆریای بەدەستەوە بووە..


گۆگۆریۆ یەکێک بووە لە زنجیرە شانشینە گەورەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا تا ئەو کاتەی لەسەر دەستی ھاوپەیمانیێتی شیللا و تانگ کۆتایی پێھات لە ساڵی ٦٦٨ تێکشێنرا

ناوی کۆریاش لە وشەی گۆگۆریۆوە ھاتووە.

ئەمانەش ببینە

  • چۆللی جانگسۆنگ
  • تایبۆنگ
  • مێژووی سەربازیی کۆریا

سەرچاوەکان