ھێرتا مولەر

ھێرتا مولەر (لە دایکبووی ١٧ی ئابی ١٩٥٣) نووسەر، ڕۆماننووس و شاعیری ئەڵمانییە، ئەو لە دایکبووی ڕۆمانیایە. لە ساڵی ٢٠٠٩، خەڵاتی نۆبێلی لە وێژە پێدرا. ئەو لە نەوەدەکانەوە لە ئاستی نێونەتەوەیی ناودەنگی دەرکردووە، کار و بەرھەمەکانی بۆ زیاتر لە بیست زمان وەرگێڕانیان بۆکرا.[١] مولەر زیاتر بەو کارانە ناسراوە کە وێنای دڵڕەقی، تووندووتیژی و تیرۆری کردووە لە کۆماری سۆسیالیستیی ڕۆمانیا لەژێر دەسەڵاتی ڕژێمی نیکۆلای چاوشێسکوو، کە خودی خۆشی ئەزموونی کردبوو، زۆرێک لە ڕوانین و کارەکتەرەکانی دەربارەی کەمینە ئەڵمانییەکانی ڕۆمانیان. ھەروەھا وێنای مێژووی ھاوچەرخ/نوێی ئەڵمانییەکان دەکات لە بانات و ترانسلڤانیا. لە دیارترین ڕۆمانەکانی ئەو بەم دواییانە فریشتەی برسییەکە (The Hunger Angel) بووە.

ھێرتا مولەر
بە ئەڵمانی: Herta Müller
لەدایکبوون (١٩٥٣-٠٨-١٧) ١٧ی ئابی ١٩٥٣ (تەمەن ٧٠ ساڵ)
Nițchidorf، ڕۆمانیا
ھاوسەرRichard Wagner، Harry Merkle
زمانی نووسینئەڵمانی
بواری کارھۆنراوە، وتار
شوێنی کارکردنFree University Berlin، Nikolaus Lenau High School
پەروەردەWest University of Timișoara
دانیشتوویبەرلین
شوێنی کاربەرلین
دەستپێکی چالاکی١٩٧٦
شاکارەکانNadirs، The Passport، The Land of Green Plums، The Hunger Angel
ئەندامیWriters' Union of Romania، Literaturkreis Adam Müller-Guttenbrunn، German Academy for Language and Literature
چەشنڕۆمان، ھۆنراوە، وتار
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوەئەو کارانەی کە لە مافی چاپکردن و بڵاوکردنەوە پارێزراون

لە ماوەی ژیانیدا، زیاتر لە بیست خەڵاتی وەرگرتووە لەوانە لە ساڵی ١٩٩٤ خەڵاتی کلایست، لە ساڵی ١٩٩٥ خەڵاتی ئەریستیۆن، لە ساڵی ١٩٩٨ خەڵاتی وێژەی دوبلنی نێونەتەوەیی وەرگرتووە. لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩، ئەکادیمیای سوێدی ڕایگەیانند کە ئەو بووە براوە و ھەڵگری خەڵاتی نۆبێل لە وێژە (ئەدەبیات).[٢][٣]

ئەو لە ساڵی ١٩٧٦، لە کارگەیەکی ئەندازیاری وەک وەرگێڕێک دەستبەکار بوو، لە ساڵی ١٩٧٩ لەکارەکەی دوورخرایەوە ئەمەش لەدوای ئەوەی کە ڕەتی کردەوە کار بۆ پۆلیسی نھێنی لە ڕژێمی کۆمۆنیستی وڵاتەکەی بکات، دواتر بۆ گوزەرانی ژیانی کاری مامۆستایەتی دەکرد لە باخچەیەکی ساوان و ھەروەھا وانەی تایبەتی بۆ زمانی ئەڵمانی دەگووتەوە.

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان