یاری مۆبایل

یاری ئەلیکترۆنی لەسەر مۆبایل

یاری مۆبایل یاریکردنە لەسەر مۆبایلە تایبەتمەندەکان، مۆبایلی زیرەک/ تابلێت، کاتژمێری زیرەک، پی دی ئەی. کۆنترین یاری مۆبایل کە تا ئێستا زانراوە یاری تێتریسە لەسەر مۆبایلی هاگنک ئێم تی-٢٠٠٠ لە ساڵی ١٩٩٤.[١][ژێدەرێکی پشتڕاستکراو نییە][٢]

نۆکیا لە ساڵی ١٩٩٧ بە دانانی یاری سنێک لەسەر ئامێرەکانی سەرکەوتنێکی باشی بەدەست هێنا.[٣]سنێک لەسەر زۆرترین ئامێرەکانی نۆکیا بەردەست بوو بەبێ ڕەزامەندی بەکارھێنەر، لەو کاتەوە تا ئێستا بووە بە یەکێک لەو یاریانەی کە زۆرترین بەکارهێنەری هەبووە وە لەسەر زیاتر لە ٣٥٠ ئامێر بەردەست بووە لە هەموو جیهان.[٤]نۆکیا٦١١٠ یەکەم مۆبایل بوو کە ئەم یاریەی لەسەر بەردەست بوو.

ئەمرۆ بەبەردەوامی یاریەکانی مۆبایل بە خۆڕایی دادەبەزێنرێت لە ئەپڵیکەیشنی ستۆرەکانی مۆبایل، بەڵام لە هەندێک حاڵەت بەکارهێنەر دەیانکڕێت، یاخود دەنێردرێت بە بلوتوز، وای فای و پڕۆگرامە نوێیەکان یان گواستنەوەی بە کێبڵ.

سەرچاوەکان