ناولەپی زێڕین
ناولەپی زێڕین (گۆکردنی فەڕەنسی: [palm(ə) dɔʁ]، پالمە دۆر) بەرزترین خەڵاتە کە لە فێستیڤاڵی فیلمی کان دەبەخشرێت.[١] لە ساڵی ١٩٥٥ لەلایەن لیژنەی ئامادەکاری فێستیڤاڵەکەوە ناسێندرا. پێشتر لە ساڵی ١٩٣٩ تا ١٩٥٤ بەرزترین خەڵاتی فێستیڤاڵەکە خەڵاتی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم بوو.[١]
پالمە دۆر | |
---|---|
شوێن | کان |
وڵات | فەڕەنسا |
پێشکەشکار | فێستیڤاڵی فیلمی کان |
یەکەم خەڵات لە | ١٩٥٥ |
وێبگەی ڕەسمی | http://www.festival-cannes.com |
پالمە دۆر بە شێوەیەکی گشتگیر بە یەکێک لە بەناوبانگترین خەڵاتەکانی پیشەسازی فیلم دادەنرێت.[٢][٣][٤][٥]
مێژوو
لە ساڵی ١٩٥٤ ڕێکخەرانی فێستیڤاڵی فیلمی کان بڕیاریاندا ساڵانە خەڵاتێک پێشکەش بکەن، کە ناوی خەڵاتی گەورەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی لێنراوە، کە ساڵانە بە دیزاینێکی نوێ لەلایەن ھونەرمەندێکی ھاوچەرخەوە پێشکەش دەکرێت. دەستەی بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵەکە بانگھێشتی چەندین زێڕینگەری کرد بۆ پێشکەشکردنی دیزاینی دارخورمایەک، ئەمەش وەک ڕێزێک بۆ ئاڵای شاری کان، کە خاوەنی ئەفسانەی بەناوبانگی سانت ئۆنۆراتە.[٦]
ئەمانەش ببینە
- ورچی زێڕین، بەرزترین خەڵات کە لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی بەرلین دەبەخشرێت
- شێری زێڕین، بەرزترین خەڵات کە لە فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیز دەبەخشرێت