لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پاولۆ ڕۆبێرتۆ فالکاو, یان بە سادەیی فالکاو (لەدایکبووی ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٣)، یاریزانی پێشوو و ڕاھێنەری تۆپی پێی بەڕازیلییە. بە یەکێک لە گەورەترین یاریزانانی بەڕازیلی لە ھەموو سەردەمێکدا دادەنرێت و یەکێکە لە گەورەترین یاریزانە بەرگریکارەکان لە مێژووی تۆپی پێدا،[١][٢] و یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیھان لە پێگەی خۆیدا لە ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا.[٣]ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی مێژووی ئینتەرناسیۆناڵ و یانەی تۆپی پێی ڕۆما دادەنرێت، ھەروەھا بۆ یاری ساوپاولۆ کردووە. لە قۆناغێکدا زۆرترین مووچەی تۆپی پێ بوو لە جیھاندا. فالکاو لە نێوان مانگی شوباتی ١٩٧٦ و حوزەیرانی ١٩٨٦ نوێنەرایەتی ھەڵبژاردەی بەرازیل کردووە لە ٣٤ یاریدا و خاوەنی ٦ گۆڵە. لە جامی جیھانیی فیفای ١٩٨٢ بەشداری کرد، لە ھێڵی ناوەڕاست شانبەشانی زیکۆ و سۆکراتیس و ئیدەر یاری کرد، کە بە یەکێک لە باشترین پیکھاتەکانی ھەڵبژاردەکە دادەنرێت.[٤] بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە پێکھاتەی جامی جیھانیی فیفای ١٩٧٨ی بەرازیل دوورخرایەوە، سەرەڕای ئەوەی پێش پاڵەوانێتییەکە لە لیستی سەرەتای ٤٠ یاریزاندا بوو. دوای جامی جیھانیی ١٩٨٦ فالکاو وازی لە یاری تۆپی پێ ھێنا. لەلایەن پێلێ لە ساڵی ٢٠٠٤ لە ئاھەنگی سەد ساڵەی فیفادا وەک یەکێک لە ١٢٥ یاریزانی زیندوو دەستنیشانکرا[٥]
سەرچاوەکان