بەڕازیل

دەوڵەتی باڵادەست لە ئەمریکای باشوور

47°57′W / 15.750°S 47.950°W / -15.750; -47.950

بەڕازیل (بە پورتوگالی: Brasil)، بە فەرمی کۆماری بەڕازیلی فیدراڵ (بە پورتوگالی:República Federativa do Brasil) سەبارەت بەم پەڕگەیە گوێ بگرە وڵاتێکە کە لە کیشوەری ئەمریکای باشوور ھەڵکەوتووە.

بەڕازیل
República Federativa do Brasil
سروود: سروودی نیشتیمانیی برازیل
پایتەختبەڕازیلیا
گەورەترین ساوپاولۆ
زمانە فەرمییەکان پورتوگالی
دەوڵەت کۆماری
 -  سەرۆک جایر بۆلسۆنارۆ
هەڵبژاردن سەرۆک هەڵدەبژێردری بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە لایەن خەڵکەوە. 
 -  ڕزگاربوون لە داگیرکەریی پورتوگال ٧ی ئەیلولی ١٨٢٢ 
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی  ٢٠٣٬٠٦٢٬٥١٢ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە 
 -  سەرژمێریی ٢٠٠٤ ١٨٤,١٠١,١٠٩ 
دراو ڕیالی برازیلی (BRL)
ناوچەی کاتی -٢ بۆ -٥ (UTC-٢ بۆ -٥)
لای لێخوڕین ڕاست
پاوانی ئینتەرنێت .br

برازیل گەورەترین وڵاتەکانی ئەمریکای باشوورە لەڕووی دانیشتووان و ڕووبەرەوە و، تەنھا وڵاتی ئەمریکای باشوورە کە بە زمانی پورتوگالی قسەی تیادا دەکرێت. بە پێنجەمین وڵات دادەنرێت لەڕووی ڕووبەرەوە لەسەر ئاستی جیھان. بە بەرھەمھێنانی قاوە و شەکر و کحوول و سۆیا و کانزا بەناوبانگە. لە باکوورەوە سنووری لەگەڵ گۆیانا و سۆرینام و گۆیانای فەڕەنسی و ڤەنزوێلا دا ھەیە، لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ کۆڵومبیا و پیرۆ، لە باشوورەوە لەگەڵ بۆلیڤیا و پاراگوای و ئارجەنتین و ئوروگوای. لە ڕۆژھەڵاتەوە کەناری ئاتڵانتی. برازیل وڵاتێکی ئابووربەھێزە بە جۆرێک کە بە پلەی دەیەم دێت لە لیستی وڵاتانی جیھاندا بەپێی داھاتی ساڵانە. ھێڵی ئیستیوا بە ناویا دەچێ و بەشێکی زۆری ڕووباری ئەمازۆنی تیادا تێ دەپەڕێ لەبەر ئەمەش زەوییەکەی پڕە لە دارستانی ئیستوایی و ناوچەی کشتوکاڵیی تێدایە.

چاوگی ناوەکە

دوای توێژینەوەیەک کە پرۆفیسۆر ئەدێلینۆ ئەزفادۆر کردوویەتی گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە وشەی (برازیل) لە زمانی کێلتییەوە ھاتووە و لەوەیشە لە سەرچاوەیەکی فینیکییەوە وەرگیرابێت. لەسەردەمی ئیمپراتۆریەتی برازیلدا بە ناوی درەختی (باو برازیل) ئەم ناوە ناسراوە و بەسراوەتەوە بە درەخت بە واتای داری برازیل کە جۆرە درەختێکە لە بەڕازیل گەشە دەکات و بەلای ڕەنگی سووردا دەچێت کە ھەناردە دەکرا بۆ ئەورووپا بۆ دروستکردنی بۆیە بەکار دەھات.

لە ساڵی ١٩٦٧ لە سەردەمی دەسەڵاتداریی سوپا ناوەکە گۆڕدرا بۆ کۆماری فیدراڵی بەڕازیل و تاکوو ئەمرۆش ھەر ئەو ناوە بەکار دەھێنرێت.

مێژوو

جوگرافیا

بەرزایییەکانی گۆیانا سنووری سروشتی پێک دەھێنێت بۆ وڵاتی بەڕازیل لەگەڵ ھەردوو وڵاتی ڤەنزوێلا و گۆیانا.

شوێن

بەشی ڕۆژھەڵاتی ئەمریکای باشوور پێک دەھێنێت. بەڕازیل پێنجەمین وڵاتی جیھانە لەڕووی ڕووبەرەوە و، نزیکەی نیوەی کیشوەرەکە پێک دەھێنێت و سنووری لەگەڵ ھەموو وڵاتەکانی ئەمریکای باشووردا ھەیە جگە لە چیلی و ئیکوادۆر.

دانیشتووان

کێشە کۆمەڵایەتییەکان

ولاتێکی ھەژارن وای کردووە کار بکاتە سەر کێشەی کۆمەڵایەتییەکانی ئەو شوێنە.

چاند

زمانەکان

زمانەکانی دانیشتووە ڕەسەنەکان و پەنابەران

ڕامیاری

گەشتوگوزار

لە ساڵی ٢٠٠٥ نزیکەی ٥ ملیۆن گەشتیار سەردانی بەڕازیلیان کردووە، داھاتی گەشتیاریی بەڕازیل ساڵانە ٤ ملیار دۆلاری ئەمریکییە و، ڕیزبەندیی ویلایەتەکانی بەڕازیل بەپێی زۆریی گەشتیاران کە ڕووی تێ دەکەن بەم جۆرەیە: ڕیۆ دی جانیرۆ ٣٤.٧%، سنتاکاتارینا ٢٥.١%، بارانا ٢٠.٣%، ساوپاولۆ ١٦%، پاھایا ١٥.٥%.

چالاکیی دانیشتووان

سەرڕوو

ھەرێمی ئەمازۆن

ھەرێمی باکووری ڕۆژھەڵات

ھەرێمی فەلاتی ناوەڕاست و خواروو

ئابوور

چالاکیی ئابووری

کشتوکاڵ لە برازیل

ئاشپەزیی برازیلی

موزیکی برازیلی

گواستنەوە

گواستنەوەی ئاسمانیی

گواستنەوەی ئەردی

وەرزش

تۆپی پێ گرینگترین وەرزشە لە بەڕازیل. ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل بە یەکێک لە باشترین ھەڵبژاردەکانی جیھان دادەنرێ و پاڵەوانی پێنج جامی جیھانییە. چەند وەرزشێکی تریش ھەن کە گرینگییەکی تایبەتییان پێ دراوە لە برازیل وەکو باسکە، بالە، وەرزشی ئازاد، تۆپی پێی ناوھۆڵ و، وەرزشی دیکە.

ھەروەھا بەڕازیل پێشوازیی لە چەند بۆنەیەکی وەرزشی کردووە: لە ساڵی ١٩٥٠ جامی جیھانی لە بەڕازیل ئەنجام درا، واش بڕیارە جامی جیھانیی ٢٠١٤ ھەر لەوێ ئەنجام بدرێ. بۆ یەکەم جاریش یارییە ئۆڵومپییەکان لە بەڕازیل ئەنجام دەدرێت دوای ئەوەی شاری ڕیۆ دی جانیرۆ ھەڵبژێردرا لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ بۆ ئەنجامدانی یارییە ئۆڵومپییەکانی ٢٠١٦.

بۆنە فەرمییەکان

ڕێکەوتناوتێبینییەکان
١ی کانوونی دووەمسەرەتای ساڵی زایینی-
21 نیسانپشووی تیرادینتیسوەک ڕێزگرتنێک لە شۆڕشی میناس گیرایس لە ساڵی ١٧٨٩ دژی پورتوگالییەکان
١ی ئایارجەژنی کرێکارانبۆ ڕێزلێنان لە کرێکاران
٧ی ئەیلولجەژنی ڕزگاریڕزگاری برازیل لە داگیرکردنیی پورتوگالی
١٢ی تشرینی یەکەم( نوسا سینھورا اباریسیدا )
٢ی تشرینی دووەمڕۆژی مردووانبۆ سەردانی گۆڕەکان
١٥ی تشرینی دووەمڕاگەیاندنی کۆماربە بۆنەی بوونی برازیل بە کۆمار لە ئیمپراتۆریەتەوە.
٢٥ی کانوونی یەکەمجەژنی لە دایکبوونی مەسیحئاھەنگی لە دایکبوونی مەسیح
  • چەند بۆنەیەکی دیارینەکراویش ھەیە وەکو بۆنەی کەرنەڤاڵ و ڕۆژی مردنی مەسیح و جەژنی ھێلکەی سوور .[١]

ولایەتە برازیلیەکان

ولایەتە برازیلیەکان
ناوی ویلایەتەکەھێمای ویلایەتەکەپایتەختشوێن
1ئاکریACڕیو برانکوباکوور
2ئەلاگواسALماسایوباکوور
3ئاماباAPماکاباباکوور
4ئەمازۆنAMماناوسباکوور
5باھیاBAسالڤادۆرڕۆژھەڵاتی باکوور
6سیاراCEڤۆرتالیزاڕۆژھەڵاتی باکوور
7ئیسپیرینتۆ سانتۆESڤیتۆریاڕۆژھەڵاتی باکوور
8گویاسGOگویانیاناوەڕاستی ڕۆژھەڵات
9مارانھاوMAساولوێزڕۆژھەڵاتی باکوور
10ماتۆ گرۆسۆMTگویاباناوەڕاستی ڕۆژئاوا
11ماتۆ گرۆسۆ دۆسۆلMSکامبۆ گراندیناوەڕاستی ڕۆژئاوا
12میناس گیرایسMGبیلۆ ھۆرۆزنتیڕۆژئاوای ڕۆژھەڵات
13پاراPAبێلێمباکوور
14بارایباPBجواو بیسواڕۆژھەڵاتی باکوور
15باراناPRکوریتینباباشوور
16بیرنامبوکوPEریسڤیڕۆژھەڵاتی باکوور
17پیاویPIتێرێسیناڕۆژھەڵاتی باکوور
18ڕیۆ دی جانیرۆRJڕیۆ دی جانیرۆڕۆژھەڵاتی باکوور
19ڕیۆ گرادنی دونۆردیRNناتالڕۆژھەڵاتی باکوور
20ڕیو گراندی دوسولRSبۆرتۆ ئالێگریباشوور
21ڕۆندۆنیاROپۆرتۆ ڤێلۆباکوور
22ڕواریماRRبواڤیستاباکوور
23سانتا کاتاریناSCفلۆڕیانۆبۆلیسباشوور
24ویلایەتی ساوپاولۆSPساوپاولۆڕۆژھەڵاتی باکوور
25سیرگیبیSEئاراکاجۆڕۆژھەڵاتی باکوور
26تۆکانیتسTOبەلمسباکوور
27برازیلیاDFبرازیلیانیوەی ڕۆژئاوایی

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان