ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل

هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل (بە ئینگلیزی: Brazil National Football Team) یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیلی لە ساڵی ١٩١٤ز دامەزراوە ، لە ساڵی ١٩٢٣ز چووە پاڵ یەکێتیی تۆپی پێی جیھانی (فیفا) ، ھەروەھا بە ئاسانی گەیشت بەکۆتایی جامەکان ، لەکۆتایی (١٨) یاری پاڵاوتن تەنھا دووجار دۆڕاوە ، لە کۆمەڵەی ئەمەریکای باشور لە ئەرژەنتین پلەی یەکەمی بە دەست ھێنا .

هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل
نازناوەکانسیلیساو
یەکێتیConfederação Brasileira de Futebol (CBF)
Confederationکۆنیمبۆل (ئەمەریکای باشوور)
ڕاھێنەری سەرەکیتیتی[١]
کاپتندانی ئەلڤێس[٢]
زۆرترین بەشداربووCafu (142)[٣][٤]
باشترین گۆڵکارPelé (77)[٥]
یاریگای سەرەکیVarious
کۆدی فیفاBRA
پلەی فیفا 1 Steady (6 October 2022)[٦]
بەرزترین پلەی فیفا1 (159 times on 8 occasions[٧])
نزمترین پلەی فیفا22 (6 June 2013)
پلەی Elo 2 decrease 1 (18 December 2022)[٨]
بەرزترین پلەی Elo1 (8,640 days on 40 occasions[٩])
نزمترین پلەی Elo20 (7 November 2001)
جلی یەکەم
جلی دووەم
یەکەم یاریی نێونەتەوەیی
 ئەرژەنتین 3–0 بەڕازیل 
(Buenos Aires, Argentina; 20 September 1914)[١٠]
گەورەترین بردنەوە
 بەڕازیل 14–0 نیکاراگوا 
(Mexico City, Mexico, 17 October 1975)[١١]
گەورەترین دۆڕاندن
 ئوروگوای 6–0 بەڕازیل 
(Viña del Mar, Chile; 18 September 1920)
 بەڕازیل 1–7 ئەڵمانیا 
(Belo Horizonte, Brazil; 8 July 2014)
جامی جیھانی
جاری بەشداربوون21 (یەکەم لە 1930)
باشترین ئاکامChampions (1958, 1962, 1970, 1994, 2002)
Copa América
جاری بەشداربوون35 (یەکەم لە 1916)
باشترین ئاکامChampions (1919, 1922, 1949, 1989, 1997, 1999, 2004, 2007)
Panamerican Championship
جاری بەشداربوون3 (یەکەم لە 1952)
باشترین ئاکامChampions (1952, 1956)
Confederations Cup
جاری بەشداربوون7 (یەکەم لە 1997)
باشترین ئاکامChampions (1997, 2005, 2009, 2013)


لە ساڵی ١٩٣٠ز) ھەڵبژاردەی بەرازیل بەشداری لە ھەموو کۆتاییەکانی جامی جیھانی کردووە. یەکەم یاری نێودەوڵەتی بەڕازیل ، لەساڵی ١٩١٤ز بوو ، کە لەگەڵ ئەرژەنتیندا یاری ئەکرد و (٠-٣) دۆڕا. گەورەترین سەرکەوتنی ھەڵبژاردەی بەرازیل لەساڵی ١٩٤٩ز دابوو ، کە لەگەڵ پۆلیڤیادا (١٠-١)بردیەوە ، نزمترین ئاستی دۆڕاندنی ھەڵبژاردە کەش لەساڵی ١٩٢٠ز بوو ، کە کەوتەبەرامبەر ئۆڕۆگوای و (٠-٦) دۆڕاندی . تائێستا بەڕازیل پێنج جار جامی جیھانی بەدەست ھێناوە ئەمیش لەساڵی ١٩٥٨ز، ١٩٦٢ز، ١٩٧٠ز،٢٠٠٢ز دابوو .لەساڵی ١٩٥٠ز، و ١٩٩٨ز یشدا ڕیزبەندی دوومی بەدەست ھێناوە وە لەساڵی ١٩٢٨ز و ١٩٧٨ز ریزبەندی سێ یەمی بەدەست ھێناوە و لەساڵی ١٩٧٤ز یشدا ریزبەندی چوارەمی بەدەست ھێناوە لەساڵی ١٩٥٤ز و ١٩٨٦زدا گەیشتە خولی چارەگی کۆتایی . ھەروەھا ٧ جار جامی پاڵەوانێتی ئەمەریکای باشوری بردۆتەوە . و تەیێک ھەیە ئەڵی :ئینگلزتۆپی پیێ داھێناوە ، بەڵام بەرازیلیەکان رێک و پێک تەواویان کرد. ھەربۆیەش زۆربەی خەڵکی شێوازی یاریکردنی بەرازیل بە شێوازێکی سەرنج راکێش و پێشکەتوو دا ئەنێن .

لە بەڕازیل یاریگای (ستادماڕاکانا) ھەیە ، کە گەورەترین یاریگای جیھانییە لە ڕووی فراوانییەوە ، کەشوێنی (١٣٠،٠٢٢) تەماشاڤان ئەبێتەوە لەساڵی ١٩٥٠ز بەرازیل میوانداری جامی جیھانی تۆپی پێی کرد . یاریگا بەرازیلییەکان زۆر ڕاھێنەری گەورەیەیان دروست کردوە لە مێژووی تۆپی پێدا ،وەک بیلیی ، زیکو، سوقڕات ، ڕۆماریۆ ، وڕیڤالدۆ ، ڕۆنالدینھۆ ، رۆناڵدۆ، وجگە لەمانەش .


ڕۆنالدینۆ ، کە لە دایکبووی ساڵی (١٩٨٠)ز یە ، بەیەکێک لەناودارانی مێژووی تۆپی پێ دائەنرێ ، لەگەڵ لیستی بیلی و گارینشا و زیکۆ ئەژمێردرێ . دیارترین ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانییە، لە ھەردوو ساڵانی ٢٠٠٤ز ، ٢٠٠٥ز تۆپی زێرینی وەرگرتووە . بەرێوەبەری تیپەکەیش (کافۆ)یە، کەتاکە یاریزانە توانیبێتی بەشداری سێ یاری کۆتایی جامی جیھانی کردبێ .

سەرچاوە