ئوکیۆ-ئی

ئوکیۆ-ئی (بە ژاپۆنی: 浮世絵 ) بزووتنەوەیەکی ھونەری نیگاریی ژاپۆنییە کە لە سەرەتای سەدەی حەڤدەھەمی زایینی دەرکەوتووە.[١] [٢]

ئوکیۆ-ئی
لقیJapanese art
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٧٠٠
ناو بە زمانی فەرمی浮世絵
ناونراوە لەدوایukiyo
وڵاتژاپۆن
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن١ی کانوونی دووەمی ١٩٠٠
سەردەمسەردەمی ئێدۆ، Meiji period
زاناHishikawa Moronobu
Fabrication methodukiyo-e print technique
جێبەجێکارukiyo-e artist
ئوکیۆ-ئی لە نووسینی کیتاگاوا ئوتامارۆ

ئوکیۆ-ئی بە واتای وێنەی جیھانی سەرئاوکەوتوو، ئاماژەیە بۆ سرووشتی گۆڕاو و ڕواڵەتی و کاتی بۆ شتەکان لە جیھاندا، ئەم ھونەرە وەک سەردەمێکی زێڕینی لە «سەردەمی ئیدۆ» (١٦٠٣–١٨٦٨ زایینی) دەناسرا، پیشەوانەکان تەکنیکە ناسراوەکانی نیگارکێشانیان گونجاند بۆ بەرھەمھێنانی کۆمەڵەیەکی گەورەی وێنە بە تێچوویەکی کەم، بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ فرۆشیار و بازرگانان.

سەرچاوەی ھونەرەکە

پیشەوانە ژاپۆنییەکان لە کۆنەوە کارھێنانی ھونەری وێنەکێشان (چاپکردن بە وێنەکێشانی دیار)یان دەزانی، ئەم چالاکییە تەنیا لە خانەقاکانی بوداییەکاندا سنووردار بوو، ھەروەھا پێویست بوو چاوەڕێ بکرێت تا ناوەڕاستی سەدەی ١٧ی زایینی، تا یەکەم وێنەکان دەردەکەون (ئەو وێنانەی کە لە ڕێگەی وێنەکێشانەوە چاپ دەکرێن) کە سرووشتێکی دونیایی (نائایینی)یان ھەیە. نیگارکێش و وێنەگر ھیشیکاوا مۆرۆنۆبو کە یەکەم وێنەی ڕەنگاوڕەنگی دروستکرد، ڕۆڵێکی گەورەی ھەبوو لە بەناوبانگکردنی ئەم ھونەرەدا. ھیشیکاوا شێوازە نەریتییەکانی نیگارکێشانی لەگەڵ ھونەری دارتاشیدا گونجاند، ھەروەھا توانی چەندین پەرتووکی وێنەیی و نامیلکە و وێنەکێشانی دیمەنی سرووشتی و زۆر شتی تر چاپ بکات. کارکردن بەم شێوەیە تا دەیەی یەکەمی سەدەی ھەژدەھەمی زایینی بەردەوام بوو.

سەرچاوەکان