ئیبن ڕوشد
محەممەد کوڕی ئەحمەد کوڕی ڕوشدی ئەندەلوسی ناسراو بە ئیبن ڕوشد (بە عەرەبی: أبو الولید محمد بن أحمد بن رشد یان ابن رشد) یەکێکە لە زانایانی سەردەمی زێڕینی ئیسلام و زانایانی موسوڵمان. لە ١٤ی ئەیپریلی سالی ١١٢٦ز[١] لە کوردۆبای ئیسپانیا لەدایکبووە و لە ١٠ دیسەمبەری ساڵی ١١٩٨ز[٢] لە وڵاتی مەغریب کۆچی دوایی کردووە. لە ڕۆژاوا نازناوی "شیکەرەوە و باوکی ئەقڵانیەت"[٣]ی پێدراوە و ئەوترێ ئیبن ڕوشد ڕۆژاواییەکان دووبارە وشیار دەکاتەوە لە دیراسەکردنی ئەرستۆ و فەلاسیفەی کۆنی یۆنان. بیروبۆچوونەکانی بەتایبەتی لە زانکۆی پاریس و تا سەدەی شازدەیەم خوێندراوە.
ئیبن ڕوشد ابن رشد | |
---|---|
لەدایکبوون | ٣٣ک-٦٥٣ز (تەمەن ٧٦) ئەندەلوس ئەندەلوس |
مردن | ٧٢٩ مەغریب |
نەتەوە | عەرەب |
بواری زانستی | کیمیا، پزیشکی، فەلسەفە هتد |
کارەکانی
زانایەکی ناوداری عەرەبی ئەندەلوسی بووە، لە زۆربەی زمانەکانی خۆرئاوادا ئەو بەناوی "ئەڤێرۆس" (Averroes) ئەناسن و ڕێچکەکەشی بە ئەڤێرۆیسم.[٢] زانای بواری جیاواز بوە وەک یاسا و پزیشکی. دانەری زیاد لە ١٠٠ کتێب بووە.[٤] کتێبەکانی وەرگێڕدراونەتە سەر لاتینی و عیبری. بۆ ماوەیەک لە شارەکانی (سویل و قرطبە)دادوەر بووە، ئەو باوەڕی بە مانەوەی مادە و ھەبوونی دونیایەکی ھەتاھەتایی لەگەڵ خودا ھەبووە، ئەو باوەڕی وابوو کە ھەندێک جار فەلسەفە و دین ناسازگاریەکی تەواویان ھەیە لەم ڕووەوە بیرکردنەوەی دوو لایەنەی ھەبووە.
ئەو زانایەکی موسڵمانی سوننی (مالیکی) بوو، لە کاتی خۆیدا لەلایەن ھەندێک زانای ئەو سەردەمەوە ئازار و ئەزیەت دراوە و نفرین کراوە و ھەروەھا لەلایەن کڵێساوە بەرھەمەکانی ئەو مەحکوم کراوە. بۆ نمونە غەزالی کتێبی "تهافت الفلاسفە" واتە "ناجۆریەکانی فەلاسیفە"ی دژی ئیبن ڕوشد و ئیبن سینا نوسیوە، لە وەڵامدا ئیبن ڕوشدیش کتێبی "ناڕێکیەکانی ناڕێکیەکان"ی وەک وەڵام بۆ غەزالی نوسیوە.