تاجیلۆکە

تاجیلۆکە، تاژیلە ، بالووکە، کوولەحاجی، دۆریش، مەھینکا[١]، کۆشکار[٢] (بە ئینگلیسی: Mantis و بە فارسی: آخوندک) ناوی کۆمەڵێک مێرووە لە تۆرەمەی تاجیلۆکان (Mantodea).

Mantodea
Temporal range: 145–0Ma
PreЄ
Є
O
S
D
C
P
T
J
K
Pg
N
<onlyinclude>
<onlyinclude>
Cretaceous–Recent
Scientific classification
Kingdom:
Animalia
Phylum:
Arthropoda
Class:
Insecta
Subclass:
Pterygota
Infraclass:
Neoptera
Superorder:
Dictyoptera
Order:
Mantodea

Burmeister, 1838
Families

Acanthopidae
Amorphoscelididae
Chaeteessidae
Empusidae
Eremiaphilidae
Hymenopodidae
Iridopterygidae
Liturgusidae
Mantidae
Mantoididae
Metallyticidae
Sibyllidae
Tarachodidae
Thespidae
Toxoderidae

Synonyms
  • Manteodea Burmeister, 1829
  • Mantearia
  • Mantoptera

تاژیلە مێروویەکە ئاماڵ سەوز، کوللەئاسا، باریک و درێژ و پێ درێژ، سەرزل و جووتباڵ،[٣] لە کاتی ئۆقرە گرتندا لاقەکانی دەھێنێتە بەرەوە وەک بڵەی خەریکی دوعا و نزا کردن بێ، بەم بۆنەوە لە زۆربەی زمانەکانی دنیا، ناوێکی ئایینییان لێناوە؛ لە زمانەکانی ڕۆژاوادا بە Mantis، Mantodea یا شتی وا ناوی دەبەن؛ Mantis وشەیەکی یۆنانییە بە مانای پێغەمبەر . لە زمانی کوردیشدا وشەی کولەحاجی بۆ ئەم مەبەستە دەگەڕێتەوە.

تاژیلەی مێ بەوە بەناوبانگە کە دوای جووت بوون، ھاوسەرەکەی خۆی دەخوا. ئەم مێرووە بۆ ماوەیەکی زۆر دەتوانێ بەبێ ئاو و خۆراک ھەڵکا. بڕێکیان دەتوانن سەریان ١٨٠ پلەک بسووڕێنن. زۆرتر لر سەر لق وپۆی دارەکان دەژی و بۆ فریودانی نێچیرەکانی، خۆی وەک لقێک لە دارەکە لێ دەکا. ھەرکات مێشێک بەلایدا بێ، بە دەست دەیگرێ و دەیخوا.
تاژیلەکەکان چون مێرووەکانی مێمڵی باخ و مەزراکان دەخۆن، بۆ باخداری و کشتوکاڵ بەسوودن. ئەم مێرووە ٨٠٠جۆری لە دنیادا ھەیە.[٤]

ناوەکانی تر

لە زمانی کوردیدا ئەمانەشی پێ دەڵێن:
تاژیلۆکە، حوشترخوا، بالوک، ئەسپی ئەحمەد ڕاوکەرە، تانجی پێغەمبەر[٥]

وێنەخانە

سەرچاوە