توێکاری

لقێکی ژینناسییە، باس لە خوێندنی پێکھاتە و بەشەکانی زیندەوەران دەکات.

توێکاری (بە ئینگلیزی: Anatomy)، بەشێکە لە زانستی ژینناسی (زینەوەرناسی) کە دەپەرژێتە سەر لێکدانەوە و ناسینی پێکھاتەکانی لەشی گیاندار و پێوەندی نێوانیان. یەکێک لە گەورەترین لقەکانی، توێکاریی مرۆڤە، کە بنەڕەتی زانستی پزیشکییە.

تابلۆی "وانەی توێکاری. دکتۆر (Nicolaes Tulp)ی رامبڕانت[١] - ئامستردام ١٦٣٢ی زایینی

کاری لێکدانەوەی جەستەی گیانەوەران و چۆنییەتی پێوەندی نێوانیان بە لەشکۆڵی (ئینگلیزی: dissection) ئەنجام دەدرێت. ژێرپەلەکانی ئەم زانستە دوو زانستی توێکاریی گیانەوەری و توێکاریی ڕوەکییە.

شڕۆڤەیەکی باشتر بۆ توێکاری: ناسینی بەشە جۆراوجۆرەکانی لەش و پێوەندی پێکھاتەیی نێوانیان.

پۆلێن

توێکاری بە چەندین جۆر و ھەرکام لە ڕوانگەیەکی تایبەتەوە پۆلێن دەکرێت؛ بۆ وێنە:

  • لە ڕوانگەی ڕوانین و بەکارھێنانی ئامێری یاریدەرەوە بە دوو بەشی توێکاریی ماکرۆسکۆپی و توێکاریی میکرۆسکۆپی دابەش دەبێت. توێکاری میکرۆسکۆپی خۆی بۆ دوو لقی شانەناسی و تۆلناسی دابەش دەبێت.
  • جۆرێکی تر لە پۆلێن، لەسەر بنەمای پاژ و ھێمانەکانی توێکارییە؛ بە زمانێکی سادەتر ھێمانەکانی توێکاری بریتین لە: ئێسک، جومگە، ماسوولکە و ھەناو[ئ]؛ کەواتە توێکاری بە چوار بەشی ئێسکناسی، جومگەناسی، ماسوولکەناسی و ھەناوناسی دابەش دەبێت.[٢]

تێبینییەکان


ئەمانەش ببینە

توێکاریی مرۆڤ

سەرچاوەکان

  • فەرھەنگی فارسی-کوردی (میانی)، ماجد مەردۆخ ڕۆحانی- زانکۆی کوردستان-سنە١٣٨٨، لاپەڕەی ١٠٦٩، ٤٢٥، ٦٠٨
  • فرھەنگی پزیشکی، ئینگلیزی-عەرەبی-کوردی، د. ئەوڕەحمان عەبدوڵڵا، دەزگای ئاراس، ھەولێر٢٠٠٩- لاپەڕەی ١٢٥، ١٥٨
  • pocket atlas of human anatomy: heinz feneis.thieme inc,new york,1985,p:VIII
  • فەرھەنگی توێکاری مرۆڤ، ئینگلیزی-کوردی-عەرەبی، د. ئومێد فایەق-د. ھادی محەممەد، زانستی سەردەم، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، سلێمانی-٢٠٠٩.

بەستەرە دەرەکییەکان


ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "kurdish-alpha", but no corresponding <references group="kurdish-alpha"/> tag was found