تەقینەوەکانی ٢٠٢٤ی کرمان

(لە تەقینەوەکانی شاری کرمان (٢٠٢٤)ەوە ڕەوانە کراوە)

لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، ڕێوڕەسمێکی یادکردنەوەی تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی لە گۆڕەکەی لە ڕۆژھەڵاتی کرمان لە ئێران، بەھۆی تەقینەوەی دوو بۆمب پەکخرا. لەو ھێرشانەدا لانیکەم ٩١کەس کوژران [١]و ٢٨٤ کەسی دیکەش بریندار بوون.[٢][٣] حکوومەتی ئێران ئەم کردەوەیەی بە ھێرشی تیرۆریستی ناساند[٤] سەرەڕای تەقینەوەکانی ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی سولەیمانی لە زێدی خۆی لە کرمان، ڕێوڕەسمەکان بۆ ساڵڕۆژی کۆچی دوایی سولەیمانی لە شاری تاران بە ئامادەبوونی بنەماڵەکەی و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لەوان ئیبراھیم ڕەئیسی و ئیسماعیل قائانی بەڕێوەچوو. بەگوێرەی وێنە بڵاوکراوەکان، ژمارەیەک نوێنەری وڵاتانیش لەم مەراسیمەدا ئامادەبوون. داعش لە ٤ی کانوونی دووەم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکان گرتە ئەستۆ و ڕای گەیاند تەقینەوەکان لە ڕێگای دوو کەسی خۆکوژ ئەنجامدراون.[٥]

تەقینەوەکانی شاری کرمان (٢٠٢٤)
بەشێکە لەterrorism in Iran
وڵاتئێران
جێKerman Martyrs Cemetery
کاتی ڕوودان٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
چەک و تەقەمەنیexplosive belt
بەستەری وەسفکراوhttps://baike.sogou.com/v216846954.htm
تاوانباردەوڵەتی_ئیسلامیی_عێراق_و_شام_-_خۆراسان
عەلی خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دوو ڕۆژ پێش تەقینەوەکان لەگەڵ بنەماڵەی قاسم سولەیمانی کۆبووەوە.[٦][٧]

پاشخان

گڵکۆی قاسم سولەیمانی لە گۆڕستانی شەھیدان لە کرمان، ٢٠٢١

ڕۆژی ٣کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، ژەنەڕاڵ قاسم سولەیمانی لە ھێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا لە عێراق لەلایەن ئەمریکاوە کوژرا. سولەیمانی فەرماندەی سپای قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بوو. سولەیمانی پێگەیەکی کاریگەری بەرچاوی لە ئێراندا ھەبوو، کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بە دووەم کەسایەتی بەھێزی وڵات دادەنرێت لە دوای خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی. وەک سەرۆکی سپای قودس کە قۆڵی ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوەی وڵاتی سوپای پاسداران، ڕۆڵێکی سەرەکی لە داڕشتنی سیاسەتی ئێران لە سەرانسەری ناوچەکەدا بینی. سولەیمانی بەرپرسیار بوو لە سەرپەرشتیکردنی ئەرکە نھێنییەکان و پێشکەشکردنی ڕێنمایی، بوودجە، چەک، ھەواڵگری و پشتیوانی لۆجستی بۆ حکوومەتە ھاوپەیمانەکان و گرووپە چەکدارەکان، لەنێویاندا حەماس و حیزبوڵڵای لوبنان.[٤][٨]لە کاتی ناشتنی سولەیمانی لە شاری کرمان لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، لانیکەم ٥٠ کەسی گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە ٢٠٠ کەسیش بریندار بوون.[٤] تەقینەوەکانی شاری کرمان لەکاتێکدا بوو کە گرژییەکان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا بەرزبوونەتەوە دوای شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە ساڵی ٢٠٢٣. ڕۆژێک پێش بۆردومانەکان، ھێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل لە لوبنان بووە ھۆی کوژرانی ساڵح عارووری جێگری سەرۆکی حەماس[٤] لەکاتێکدا ھەفتەیەک پێشتر ھێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل سەید ڕەزی مووسەوی ژەنەراڵی ئێرانی لە سووریا کوشت.[٩] تا ساڵانی ٢٠٢٠، دەوڵەتی ئیسلامی و گرووپە توندڕەوەکانی دیکەی سوننە ھێرشی ھاوشێوەیان لە وڵاتی زۆرینەی شیعە دەستپێکردووە.[١٠]

تەقینەوەکان

کاردانەوەکان

ناوخۆیی

نێودەوڵەتی

  • ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا سەرەخۆشی لە قوربانیانی ئەو ھێرشانە کرد.[١٥]
  • ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە ڕێگەی پۆستێکی سۆشیال میدیاوە سەرەخۆشی خۆی بۆ گەلی «دۆست و برا» ئێران دەربڕی.[١٦]
  • جەلیل عەباس جیلانی، وەزیری دەرەوەی پاکستان بە توندی ئیدانەی «ھێرشە تیرۆریستییە نامرۆڤەکان»ی کرد و وتی «پاکستان لەم کاتژمێرەی خەم و پەژارەدا ھاوسۆزی لەگەڵ ئێران وەستاوە».[١٧]
  • وەزارەتەکانی دەرەوەی عێراق،[١٨] ئەرمینیا و ئازەربایجان[١٩] پشتیوانیان بۆ گەلی ئێران دەربڕی.[١٨]

ڕێکخراوەکان

نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەورووپا ئەو ھێرشەیان شەرمەزار کرد.[١٨]

گرووپە چەکدارەکان

حەسەن نەسروڵڵا ڕای گەیاند، قوربانیانی تەقینەوەکان «شەھیدان بوون کە لەسەر ھەمان ڕێگا و دۆزی و شەڕێک گیانیان لەدەستداوە کە لەلایەن» سولەیمانییەوە سەرکردایەتی کرابوو.[٤] ھەروەھا بزووتنەوەی حووسییەکان لە یەمەن ئەو ھێرشانەی شەرمەزار کرد[١٨]

بەرپرسیارییەتی

ئیبراھیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران ئیسرائیلی بە ھۆکاری ئەو ھێرشە زانی و ھۆشداریی بە " ڕژێمی زایۆنی " دا کە "باجی ئەم تاوانە و تاوانەکانی دیکە دەدات".[٢٠] ھەروەھا محەممەد موخبەر جێگری سەرۆککۆمار و موحسین ڕەزایی ئیسرائیلیان بە ھۆکاری تەقینەوەکان زانی.[٢١][٢٢] ئەمریکا ڕای گەیاند کە ھیچ ھۆکارێک نییە بۆ ئەوەی باوەڕی بەوە ھەبێت کە ئیسرائیل دەستی ھەبووبێت لە تەقینەوەکەدا.[٢٣]ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی ئێرانی-ئەمریکی، مەسیح عەلینەژاد، بانگەشەی ئەوەی کرد کە تەقینەوەکان بۆ تاوانبارکردنی ئەمریکا یان ئیسرائیلە.[٢٤] بە ھەمان شێوە، بێنی سەبتی، زانای ئێران لە پەیمانگای تەلئەبیب بۆ لێکۆڵینەوە لە ئاسایشی نیشتمانی، ئاماژەی بەوەدا کە بەرپرسانی حکوومەت و ھەروەھا نزیکترین کەسوکار و ھاوکارەکانی سولەیمانی، لەنێویاندا زەینەب، لە ھیچ شوێنێک نزیک نەبوون لەو ڕووداوە دیارە، ئەمەش گومانی لێکەوتەوە کە ئەوان لەوانەیە ئاگادارکرابێتەوە لە ھێرشێکی چاوەڕوانکراو.[٢٤] ئێران ئینتەرناشناڵ پشتڕاستی کردەوە کە زەینەب، کچی سولەیمانی لە کاتی ھێرشەکەدا لە تاران بووە. بەپێی ھەواڵێکی سی ئێن ئێن، شرۆڤەکاران و بەرپرسێکی ئەمریکی گریمانەیان کردووە کە تەقینەوەکە نیشانەی ھێرشی تیرۆریستی تێدابێت، ھاوشێوەی ھێرشەکانی داعش لە ڕابردوودا.[٢٥] ڕۆب ماکیر باڵیۆزی پێشووی بەریتانیا لە ئێران بە بی بی سی ڕاگەیاندووە، تا ئێستا ڕوون نییە کێ لە پشت تەقینەوەکانەوەیە.[٢٦] وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێگەی وتەبێژەکەیەوە مات میلەر ڕای گەیاندووە کە «ھیچ ھۆکارێکیان نییە بۆ ئەوەی باوەڕی بەوە ھەبێت کە ئیسرائیل بەشداربێت».[٢٥] ھەروەھا تێوەگلانی ئەمریکای ڕەتکردەوە و ئەو جۆرە تۆمەتانەی بە «گاڵتەجاڕانە» ناوبرد[١٨]

ھەڵگرتنی بەرپرسیارێتی

داعش لە ٤ی کانوونی دووەم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکان گرتە ئەستۆ و ڕای گەیاند تەقینەوەکان لە ڕێگای دوو کەسی خۆکوژ ئەنجامدراون.[٢٧]

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان