شەڕی ٢٠٢٣ی ئیسرائیل و حەماس
شەڕی ئیسرائیل و حەماس، لە فەلەستین ناسراو بە ئۆپەراسیۆنی لافاوی ئەقسا (بە عەرەبی: عملية طوفان الأقصى) و لە ئیسرائیل ناسراو بە ئۆپەراسیۆنی شمشێرە ئاسنینەکان (بە عیبری: מבצע חרבות ברזל) ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی درێژخایەنە کە لەلایەن لایەنە بەرھەڵستکارە فەلەستینییەکانەوە لە کەرتی غەززە بە سەرۆکایەتیی بزووتنەوەی حەماس لەڕێگەی قۆڵی سەربازییەوە کە کەتیبەکانی شەھید عیزەدین قەسامن، دەستی پێ کردووە. لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، فەرماندەی گشتیی کەتیبەکان بەناوی محەممەد زەیف، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەی وەک وەڵامێک بۆ «پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل لە حەوشەکانی مزگەوتی ئەقسا و ھێرشی دانیشتوانی ئیسرائیل بۆ سەر ھاووڵاتییانی فەلەستینی لە قودس و کەناری ڕۆژاوا و ناوخۆی داگیرکراو» ڕاگەیاند.[٣٥]
شەڕی ٢٠٢٣ی ئیسرائیل و حەماس | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|
بەشێک لە ناکۆکیی ئیسرائیل و فەلەستین | |||||||
ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ھێزە فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ھێزە ئیسرائیلییەکان لەدوای ھێرشەکە ناوچە چۆڵکراوەکانی ناو ئیسرائیل لەدوای ھێرشەکە زۆرترین پێشڕەویی ھێزە فەلەستینییەکان لەناو ئیسرائیل ئەو ناوچانە کە ئیسرائیل خوازیاری چۆڵکردنیانە | |||||||
| |||||||
شەڕکەرەکان | |||||||
کەرتی غەززە:
ھەروەھا:
| ئیسرائیل | ||||||
فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||
|
| ||||||
یەکە تێوەگڵاوەکان | |||||||
ژووری ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش[٣]
| |||||||
ھێز | |||||||
٢٥،٠٠٠–٤٠،٠٠٠+[١٩][٢٠] | ٥٢٩،٥٠٠ (١٦٩،٥٠٠ سەربازی ئامادە و ٣٦٠،٠٠٠ سەربازی پشتیوانی)[٢١] | ||||||
زەرەر و زیانە گیانییەکان | |||||||
کەرتی غەززە: | ئیسرائیل: | ||||||
١،٩٠٠،٠٠٠ فەلەستینی لە کەرتی غەززە ئاوارە بوون[٣٣] ٥٠٠،٠٠٠ ئیسرائیلی ئاوارە بوون[٣٤] |
ئۆپەراسیۆنی لافاوی ئەقسا بە ھێرشێکی مووشەکیی بەرفراوانی لایەنەکانی بەرخۆدان دەستی پێ کرد، ھەزاران مووشەک ئاراستەی شار و شارە جۆربەجۆرەکانی ئیسرائیل کران لە دیمۆنا لە باشوورەوە تا ھوود ھەشارۆن لە باکوور و قودس لە ڕۆژھەڵات، ئەم مووشەکانە ھاوکات بوو لەگەڵ ھێرشێکی زەمینی لەلایەن جەنگاوەران بە بەکارھێنانی ئۆتۆمبێلی چوار تایە و ماتۆر و فڕۆکەی چارۆکەدار و کۆنترۆڵی ژمارەیەک شوێنی سەربازییان کرد، بەتایبەتی لە شاری سدێرۆت و گەیشتنە ئۆفاکیم و ھێرشیان کردە سەر نێتڤۆت و لە سێ نیشینگەدا شەڕی توندیان کرد و لە نیشینگەی دیکە. ھەروەھا ژمارەیەک سەربازیان گرت کە کشێندرانەوە بۆ غەززە، ئەمە جگە لەوەی دەستیان بەسەر کۆمەڵێک ئۆتۆمبێلی سەربازیی ئیسرائیلدا گرت.[٣٦][٣٧]شەڕی ئیسرائیل و حەماس، لە فەلەستین ناسراو بە ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی ئەقسا (بە عەرەبی: عملية طوفان الأقصى) و لە ئیسرائیل ناسراو بە ئۆپەراسیۆنی شمشێرە ئاسنینەکان (بە عیبری: מבצע חרבות ברזל) ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی درێژخایەنە کە لەلایەن لایەنە بەرھەڵستکارە فەلەستینییەکانەوە لە کەرتی غەززە بە سەرۆکایەتیی بزووتنەوەی حەماس لەڕێگەی قۆڵی سەربازییەوە کە کەتیبەکانی شەھید عیزەدین قەسامن، دەستی پێ کردووە. لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، فەرماندەی گشتیی کەتیبەکان بەناوی محەممەد زەیف، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەی وەک وەڵامێک بۆ «پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل لە حەوشەکانی مزگەوتی ئەقسا و ھێرشی دانیشتووانی ئیسرائیل بۆ سەر ھاووڵاتییانی فەلەستینی لە قودس و کەناری ڕۆژاوا و ناوخۆی داگیرکراو» ڕاگەیاند.[٣٨]
ئۆپەراسیۆنی لافاوی ئەقسا بە ھێرشێکی مووشەکیی بەرفراوانی لایەنەکانی بەرخۆدان دەستی پێ کرد، ھەزاران مووشەک ئاراستەی شار و شارە جۆربەجۆرەکانی ئیسرائیل کران لە دیمۆنا لە باشوورەوە تا ھوود ھەشارۆن لە باکوور و قودس لە ڕۆژھەڵات، ئەم مووشەکانە ھاوکات بوو لەگەڵ ھێرشێکی زەمینی لەلایەن جەنگاوەران بە بەکارھێنانی ئۆتۆمبێلی چوار تایە و ماتۆر و فڕۆکەی چارۆکەدار و کۆنترۆڵی ژمارەیەک شوێنی سەربازییان کرد، بەتایبەتی لە شاری سدێرۆت و گەیشتنە ئۆفاکیم و ھێرشیان کردە سەر نێتڤۆت و لە سێ نیشینگەدا شەڕی توندیان کرد و لە نیشینگەی دیکە. ھەروەھا ژمارەیەک سەربازیان گرت کە کشێندرانەوە بۆ غەززە، ئەمە جگە لەوەی دەستیان بەسەر کۆمەڵێک ئۆتۆمبێلی سەربازیی ئیسرائیلدا گرت.[٣٩][٤٠]
بە درێژایی شەڕەکە، ناڕەزایەتی بەرفراوانی جیھانی ھەبووە، و داوای ئاگربەستیان کردووە.[٤١][٤٢] ئیسرائیل و ئەمریکا لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بێباک بوون سەبارەت بە بانگەوازەکان بۆ ئاگربەست.[٤٣][٤٤] لە میانی ئاگربەستێکی حەوت ڕۆژەدا، ١٠٥ بارمتەی ئیسرائیلی و بیانی بە ٢٤٠ زیندانی فەلەستینی ئاڵوگۆڕ کران، ئەمەش بە کاریگەری ناڕەزایەتی بەشێک لە وڵاتانی جیھان بۆ شەڕەکە.[٤٥] پشتیوانییە سەربازی و دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل لە کاتی شەڕدا، لەلایەن گرووپەکانی مافی مرۆڤەوە ئیدانە کراوە. لە وەڵامی پشتیوانی ئەمریکا لە ئیسرائیل، میلیشیاکانی سەر بە ئێران ھێرشیان کردە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا و ئوردن. ھەروەھا ئەمریکا و بەریتانیا و وڵاتانی دیکەی ھاوپەیمان، لەگەڵ بزووتنەوەی حووسییەکانی یەمەن تووشی ناکۆکی بوون، ئەوەش دوای ئەوەی حووسییەکان ھێرشیان کردە سەر کەشتییە بازرگانییە مەدەنییەکان لە دەریای سوور، بە بیانووی بوونی پەیوەندی بە ئیسرائیلەوە.[٤٦]