جوان کراوفۆرد
جوان کراوفۆرد (٢٣ی ئازاری ١٩٠؟[ئ]–١٠ی ئایاری ١٩٧٧) خانمەکتەرێکی فیلم، تەلەڤیزیۆن و شانۆی ئەمریکی بوو.[١] سەرەتا وەک سەماکەرێک لە شانۆی گەڕیدەیی دەستی بەکارکردن کرد، دواتر بووە شانۆکارێکی برۆدوەی. دواتر کراوفۆرد بۆندێکی لەگەڵ کۆمپانیای بەرھەمھێنانی فیلم، مێترۆ گۆڵدوین مایەر لە ساڵی ١٩٢٥ واژوو کرد؛ ئەو لە ماوەی شەش دەیە چالاک بووە لە کاری نواندن. جوان یەکێکە لە براوەکانی خەڵاتی ئۆسکار.
جوان کراوفۆرد | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Joan Crawford | |
لەدایکبوون | ٢٣ی ئازاری ١٩٠٤ سان ئەنتۆنیۆ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
مردن | ١٠ی ئایاری ١٩٧٧ نیویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | (٧٣ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | Lucille Fay LeSueur |
ھۆی مەرگ | جەڵدەی دڵ |
شوێنی ناشتن | Ferncliff Cemetery |
ھاوسەر | Douglas Fairbanks Jr.، Franchot Tone، Phillip Terry، Alfred Steele |
زمانی نووسین | ئینگلیزی |
پیشە | ئەکتەر، ئەکتەری فیلم، ئەکتەری تەلەڤیزیۆن، خاوەن کارەکان |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٢٥ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٤ |
خەڵاتەکان | خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، star on Hollywood Walk of Fame |
پاڵێوراوە بۆ | خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر |
لە ساڵی ١٩٢٧، بۆیەکەمینجار لە فیلمی نەناسراوەکە (The Unknown) دەرکەوت. دواتر بۆ ساڵی دواتر لە ١٩٢٨، لە فیلمی کیژانی سەما (Our Dancing Daughters) سەرکەوتنێکی باشی بەدەست ھێنا. لە ساڵی ١٩٤٥، بە بەشداریکردنی لە فیلمی میڵدرێد پیرس (Mildred Pierce) خەڵاتی ئۆسکاری لە پۆلینی باشترین خانمەکتەر پێدرا.[٢][٣] دوای ئەم فیلمە دوو جاری دیکە پاڵێوراو کرایەوە بۆ خەڵاتی ئۆسکار لە فیلمەکانی Possessed (١٩٤٧) ھەروەھا Sudden Fear (١٩٥٢). لە ساڵی ١٩٦٢، بەشداری کرد لە فیلمی (Whatever Happened to Baby Jane?) لەپاڵ بێتی دەیڤز، بەھۆی ئەم فیلمەوە پاڵێوراوبوونێکی دیکەی ئۆسکاری بەدەست ھێنا، بەڵام لە کۆتاییدا خەڵاتەکەی بەدەست نەھێنا.[٤]
لە ساڵی ١٩٩٩، پەیمانگای فیلمی ئەمریکی ناوی جوان کراوفۆرد لە ڕیزبەندی دەیەمی خانمە ئەکتەرانی سەدە بۆ لیستی مەزنترین خانمە ئەکتەرانی مێژووی سینەمای ھۆلیوودی کلاسیک.[٥]
تێبینییەکان
سەرچاوەکان
ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref>
tags exist for a group named "kurdish-alpha", but no corresponding <references group="kurdish-alpha"/>
tag was found