خودای باوک
خودای باوک (بەئینگلیزی: God the Father، بەعەرەبی: اللە الآب)، ناوێکی ڕەگەزێنراوە و دراوەتە پاڵ خودا لە ھەندێک لە ئایینە یەکتاپەرستییەکاندا، بەتایبەتی لە باوکایەتییە ئیبراھیمییەکاندا. لەیەھوودییەتدا، خودا ناو دەبرێت بە باوک چونکە ئەو دروستکەرە، ژیانپێدەرە، یاسادەرە و پارێزەرە.[١] لە تەقلیدی مەسیحییەتدا، خودا پێی دەوترێت باوک بەھۆی پەیوەندی نێوان باوک-کور کە لەلایەن یەسووعی مەسیحەوە دیارخرا بەھەمان ئەو ھۆکارانەی سەرووتر.[٢]
بەگشتی، ناوی باوک ڕۆڵی خودا دەردەخات وەکوو ژیانپێدەر، دەسەڵاتدار و پارێزەرێکی بەھێز، زۆرجاریش وەک بێ وێنە، ئۆمنیپۆتێنت، ئۆمنیسایەنت، ئۆمنیپرێزنت لەگەڵ دەسەڵاتی ناکۆتا و خێرومەندی ناکۆتا کە دەچێتە ئەودیو تێگەیشتنی مرۆڤەوە.[٣] بۆ نموونە، پاش ئەوەی تۆماس ئەکویناس یەکێک لە شاکارەکانی خۆی بەناوی سووما تیۆلۆجیکا تەواو کرد، دەگاتە ئەو باوەڕەی کە ھێشتا تێگەیشتنی ئەو بۆ خودای باوک دەستی پێ نەکردووە و ئەمە سەرەتاش نییە[٤]
ڕەگەزی خودا
زۆرینەی جار سیفەتە نێرینەکان دەدرێنە پاڵ خودا، لە کتێبە پیرۆزەکان و گەلێک لە تەقلیدە یەکتاپەرستییەکاندا. لەکتێبی پیرۆزدا، خودا ڕاستەوخۆ ناونیشانێکی نێرینەی پێدەدرێت کە «باوک» ـە، لەھەردوو لە پەیمانی کۆن و پەیمانی نوێدا.
بەزۆریی، خودا وەکوو ڕۆحێک پێناسە دەکرێت، بەو شێوەیە ڕەگەزێکی مرۆڤانەی بایەلۆجی نییە. بۆ نموونە لە فێرکردنەکانی کڵێسای کاسۆلیکدا، لەژمارە ٢٣٩ دا، زۆر بەتایبەتی ئەم ڕوونکردنەوەیە ھاتووە: "خودا نە پیاوە و نە ژنە، ئەو خودایە".[٥]
لە مەسیحییەتدا
زنجیرەوتار لەسەر |
|باوەڕەکان |
خودا |
مێژووی مەسیحییەت |
بەرەبەیانی مەسیحییەت · ئەنجومەنە گشتییەکان |
کەسایەتی کاریگەرەکان |
مریەمی پاکیزە · دوانزدە قوتابییەکە |
کتێبی پیرۆز |
پەیمانی کۆن · پەیمانی نوێ |
بنەماڵە مەسحییەکان |
کاسۆلیک · ئۆرسۆدۆکسییەتی ڕۆژهەڵاتی · ئۆرسۆدۆکسییەتی کۆن · نەستووڕییەت · پڕۆتێستانت |
شارستانییەت |
ڕۆژژمێر · کاریگەری گشتی · کەسایەتییە دیارەکان · زانا مەسیحییەکان |
ژیانی ئایینی |
جەژنەکان · هێماکان |
کڵێسا و کاتدرائییەتەکان |
کاتدرائییەت · کڵێسا |
شوێنگە پیرۆزەکان |
ئەمانەش ببینە |
دەروازەی مەسیحییەت |