داردانێل

داردانێل (بە تورکی: Çanakkale Boğazı، بە یۆنانی: Δαρδανέλλια) تەنگاوێکی باریکی سروشتی و ئاوەڕۆیەکی گرنگی نێونەتەوەیی لە باکووری ڕۆژاوای تورکیایە، کە بەشێک لە سنووری کیشوەریی نێوان ئاسیا و ئەورووپا پێکدێنێت و تورکیای ئاسیایی لە تورکیای ئەورووپایی جیا دەکاتەوە. داردانێل لەگەڵ بۆسفۆر، تەنگاوە تورکییەکان پێکدێنن.

داردانێل
بەشێکە لەزەریای مەڕمەڕە، دەریای ڕەش
ناو بە زمانی فەرمیÇanakkale Boğazı، Δαρδανέλλια، Ἑλλήσποντος
InflowsKaramenderes River
ناونراوە لەدوایHelle، Dardanos (ancient city)
وڵاتتورکیا
دابەشکاریی کارگێڕیپارێزگای چاناککالە
پۆتانی شوێن٤٠°١٢′٠″N ٢٦°٢٤′٠″E
باری کەلەپووریImportant Bird Area
Map

پرد

پردی چاناققەلعە ١٩١٥ لە تەنگاوی داردانێل، کە ئەورووپا و ئاسیای بە یەکەوە پەیوەند دەدات، درێژترین پردی ھەڵواسراو لە جیھانە.[١]

پردی چاناققەلعە ١٩١٥، بەشی ئاسیایی و ئەورووپیی تورکیا بە یەکتری پەیوەند دەدات.[٢] پرۆژەی سازکردنی پردەکە لە ئازاری ٢٠١٧دا دەستیپێکرد و لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢٢ کۆتایی پێھات.[٣]

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان