دەریای چووکچی

دەریا

دەریای چووکچی کە بە ڕووسی: Чуко́тское мо́ре یان چوکۆتسکۆیا مۆریای پێ دەگووترێ، بەشێکە لە ئاوەکانی ئۆقیانووسی بەستەڵەکی باکوور کە لە نێوان ھەردوو کیشوەری ئاسیا و ئامریکای باکوور [٤] و لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سیبری و باکووری ڕۆژاوای ئالاسکا دا ھەڵکەوتووە. تەنگاوی برینگ لە باشووری ئەم دەریایە دایە،[٥] ھەروەھا لە ڕۆژاوا دا لەگەڵ دوورگەی رانگل و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ دەریای بوفۆڕت دا ھاوسنوورە.

دەریای چووکچی
پۆتانەکان69°N 172°W / 69°N 172°W / 69; -172 172°W / 69°N 172°W / 69; -172
جۆریدەریا
وڵاتەکەی ویلایەتە یەکگرتووەکان
 ڕووسیا
ڕووی ئاوەکە٦٢٠٬٠٠٠ km2 (٢٤٠٬٠٠٠ sq mi)
مامناوەندی قووڵیەکەی٨٠ m (٢٦٠ پێ)
چڕی ئاوەکە٥٠٬٠٠٠ km3 (٤٫١×١٠١٠ acre·ft)
سەرچاوەکان[١][٢][٣]


ئەم دەریایە شتێک لە نێوان ٥١٨،٠٠٠ بۆ ٥٨٢،٠٠٠ کیلۆمەترچوارگۆشە پانتایی ھەیە و نزیک بە ٧٧ مەتر قووڵە. دەریای چووکچی تەنیا بۆ ماوەی ٤ مانگ لە ساڵ دا و لە نێوان تەممووز بۆ تشرینی یەکەم و لە ڕێگای تەنگاوی تەنکی برینگ دا بۆ کەشتیوانی دەبێ. ھەروەھا چەندین جۆری فۆک و بەرازی دەریایی تیایدا دەژین. لە ھاوینان دا نەھەنگەکانیش لەم دەریایە دا دەبیندرێن.


سەرچاوەکان