شانشینی پەھلەوی

شانشینی پەھلەوی کۆتا بنەماڵەی پاشایەتی بوون کە لە ئێران فەرمانڕەوایەتیان دەکرد، ماوەی فەرمانرەوایەتییەکەی لە ١٩٢٥ تا ١٩٧٩ بوو کە لەداوی قاجارەکان ھاتنە سەر تەخت، تاکوو سەردەمی کۆماری ئیسلامیی فەرمانرەوایەتیان درێژەی کێشا. کەوتنی فەرمانڕەوایەتییەکەی لەگەڵ شۆڕشی ساڵی ١٩٧٩ دەستی پێکرد کە لەدوای ٢٥٠٠ ساڵ لە فەرمانڕەوایەتیکردنی فارس ڕووخا و کۆماری ئیسلامیی جێی گرتەوە.[ژێدەر پێویستە]

شانشینی پەھلەوی
دامەزران١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٥
ناو بە زمانی فەرمیکشور شاهنشاهی ایران
ناسناوی خەڵکIranian، Iranien، إيراني
دامەزرێنەرڕەزاشا
زمانی فەرمیفارسی
سروودی نیشتمانیImperial Anthem of Iran
کیشوەرئاسیا
وڵاتپەھلەوی ئێران، ئێران
پایتەختتاران
پۆتانی شوێن٣٢°٠′٠″N ٥٣°٠′٠″E
شێوەی بنەڕەتیی حکوومەتپاشایەتی، تۆتالیتاریزم
دراوڕیاڵی ئێرانی
گۆڕدراوە لەلایەنئێران
جێگەی دەگرێتەوەقاجاڕەکان
کۆتاییھاتن١ی نیسانی ١٩٧٩
Map

بنچینە

شانشینی پەھلەوی بنەماڵییەکی پاشایەتیی ئێرانین کە لە ڕەگەزی تەبەرین، شانشینەکە بنچینەکەی لە پارێزگای مازەندەرانی ئێرانەوە سەرچاوەی گرتووە.[١][٢][٣][٤]

دامەزراندن

لە ساڵی ١٩٢٥، ڕەزا خان ژەنەڕاڵی پێشووی قاجاڕ، قاجاڕەکانی دوورخستەوە و خۆی وەک پاشای ئێران ناساند، ناوی پەھلەوی بۆ شانشینەکەی دانا کە لە زمانی پاڵەوییەوە ھاتووە کە زمانی ئیمپراتۆریەتیی ساسانی بوو.[٥]

ڕووخان

شانشینی پەھلەوی بە ھۆی کۆمەڵە ڕووداوی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، کە لە ساڵی ١٩٧٩ی زایینیدا ڕوویدا ڕووخا و حکوومەتی کۆماری ئیسلامی جێی گرتەوە.

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان