قۆچی ئەفریقا

قۆچی ئەفریقا یان نیمچەدورگەی سۆماڵ[١][٢][٣] نیمچەدورگەیەکە دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ئەفریقا، لە نزیک لوتکەی گەڕوی باب ئەلمەندەب لەبەری ئەفریکا، کە زەریای ھیندی کەوتۆتە بەری باشووری و دەریای سوور لە باکووری ھەڵکەوتووە، ھەریەکە لە سۆماڵ و جیبۆتی و ئەریتیریا دەگرێتەوە کە کینیا و ئەتیووبیا دەوریان داوە، ناوچەیەکی زاڵە بەسەر گەڕوی باب ئەلمەندەب.

نەخشەی وڵاتانی قۆچی ئەفریقا

جوگرافیا

قۆچی ئەفریقا ناوچەیەکی ستراتیژیی گرنگە بۆ ھەریەکە لە ئاسیا و ئەفریقا کە گەڕوی باب ئەلمەندەب لەخۆدەگرێت ئەو گەڕوەی ئاسیا و ئەفریقا بەیەک دەبەستێتەوە، و دەریای سوور و زەریای ھیندی لێک جیاکردۆتەوە. قۆچی ئەفریقا بەناوبانگە لە چاندنی مۆز و قامیشی شەکر و ئاژەڵداری، وە چەندین بەندەری گرنگ لەخۆدەگرێت وەک بەندەرەکانی جیبۆتی و کەسمایوە.

قۆچی ئەفریقا ڕووبەری یەک ملیۆن کم چوارگۆشە دەگرێتەوە، کە ٩٠ ملیۆن کەس لەسەری دەژیت.

لەگەڵ ئەو ھەموو گرنگیەی دانیشتوانی ناوچەکە بەدەست برسیەتی و وشکەساڵی و بەبیابانبوون دەناڵێنن.

وێنەی شاخی ئەفریقا، لە ١٩٩٣ لە لایەن ناسا وە گیراوە

سەرچاوەکان