لافاوی پاکستان ٢٠٢٢

لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لافاو لە پاکستان ڕوویدا، نزیکەی ١١٩٠ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ٣٨٠ کەسیان منداڵن[٦]. لافاوەکە بەهۆی بارانبارینی زۆرتر لە ئاستی ئاسایی وەرزی و توانەوەی سەھۆڵبەندانەکان بووە کە دوای شەپۆلێکی گەرمی توند ڕوویداوە، کە هەموو ئەمانە پەیوەستن بە گۆڕانی کەشوھەوا. لە دوای لافاوی باشووری ئاسیا[٧] لە ساڵی ٢٠١٧ کوشندەترین لافاوە لە جیھاندا ڕوویدابێت، و بە خراپترین لافاو لە مێژووی پاکستاندا وەسف دەکرێت[٨]. لە ٢٥ی ئابدا، بەهۆی لافاوەکەوە باری نائاسایی ڕاگەیاندرا لە پاکستان تا ٢٩ی ئاب، حوکومەتی پاکستان لە ڕاگەیاندراوێک ئاشکرای کرد نزیکەی "یەک لەسەر سێی خاکی پاکستان لەژێر ئاودایە" و کاریگەری لەسەر ٣٣ ملیۆن کەس هەبووە[٩]. تا ٣١ی ئاب حوکومەتی پاکستان زیانەکانی بە ١٠ملیار دۆلاری ئەمریکی لە سەرانسەری وڵاتەکە خەمڵاندووە[١٠].

لافاوی پاکستان ٢٠٢٢
وێنەیەکی سەتەلایت کاریگەری لافاوەکە پێشاندەدات.
ڕێکەوت١٤ حوزەیرانی ٢٠٢٢ – ئێستا
ھۆکاربارانی وەرزیی بەخووڕ، گۆڕانی ئاووھەوا
برینداربووان٣٫٥٥٤ (لە ٣١ ئابی ٢٠٢٢)[١]
زیانی دارایی١٠ملیار دۆلاری ئەمریکی (خەمڵێنراو)[٢][٣][٤]

سەرچاوەکان