مایرێد ماگوێر
مایرێد ماگوێر (بە ئینگلیزی:Mairead Maguire؛ لە دایکبووی ٢٧ی کانوونی دووەمی ١٩٤٤) ژنە چالاکوانی ئاشتییە لە باکووری ئێرلەندا. لەگەڵ ھەریەکە لە بێتی ویلیامز و کیاران مەککیوۆن، دامەزراوەی ژنانن بۆ ئاشتیان دامەزراند، کە دواتر ناوەکەی گۆڕدرا بۆ کۆمەڵگایەک بۆ ئاشتی مرۆڤ. ئامانجی ئەم ڕێکخراوە دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتیانە بووە بۆ باکووری ئێرلەندا.[١] مایرێد ماگوێر و ویلیامز لە ساڵی ١٩٧٦ بەیەکەوە خەڵاتی نۆبێلیان پێدرا لە ئاشتی.[٢]
مایرێد ماگوێر | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Mairead Corrigan | |
لەدایکبوون | بێڵفێست، شانشینی یەکگرتوو | ٢٧ی کانوونی دووەمی ١٩٤٤
پیشە | چالاکوانی ئاشتی، سیاسەتوان |
پەروەردە | Trinity College Dublin |
ئایین | کڵێسای کاتۆلیک |
بەشداربووە لە | Dialogue for Catalonia |
ئەندامی | Nobel Women's Initiative |
خەڵاتەکان | خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل، People's Peace Prize، Pacem in Terris Award، Carl-von-Ossietzky-Medaille |
چالاکییەکان
مایرێد ماگوێر ڕەخنەی لە ئیسرائیل گرتووە لەمەر دروستکردنی کێشە و گەمارۆکانی بۆ سەر کەرتی غەززە.[٣] ئەو لە ساڵی ١٩٨٤ سەردانی ئیسرائیلی کردووە. ئەو حکوومەتی ئیسرائیلی تۆمەتبارکردووە لە جێبەجێکردنی سیاسەتی پاکتاوی ڕەگەزیی لە ڕۆژھەڵاتی ئوورشەلیم.[٤] لەھەمان کاتدا ھاوسۆزی خۆی بۆ خەڵکی ئیسرائیل دەربڕیوە،[٥][٦] کە لەژێر مووشەکەکان ژیان لەژێر ترسدا بەڕێ دەکەن.[٧]
لە ساڵی ١٩٩٣، مایرێد ماگوێر لەگەڵ شەش لە براوەی دیکە لە خەڵاتی نۆبێلی ئاشتی ویستیان لەسنووری تایلەندەوە بپەڕنەنەوە بەرەو میانمار، ئەمەش لەپێناو دەربڕینی ناڕەزاییەکانیان لەدژی دەستبەسەرکردنی کەسایەتیی سیاسیی و بەرھەڵستیکاری میانماری ئون سانن سو چی، بەڵام لەو ھەوڵەیان سەرکەوتوو نەبوون.[٨]
لە ساڵی ٢٠٠٨، مایرێد ماگوێر یەکەم کەس بوو کە واژووی لەسەر داوانامەیەک کرد بۆ حکوومەتی تورکیا، لە پێناو ئەوەی کە ئەشکەنجەدانی کەسایەتی سیاسیی کورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕابگرن.[٩]