مێتاڤێرس

میتاڤێرس ناوەندێکی گریمانەیی بەردەوامی ئۆنلاینە، کە هاوتایە لەگەڵ مەودایەکی فراوانی کرداری ناو ئینتەرنێت.

میتاڤێرس تۆڕێکە لە جیھانی ڕاستەقینەی سێ ڕەھەندی کە سەرنج دراوە لەسەر پەیوەندی کۆمەڵایەتی.[١][٢][٣] لە فیوتوریزم و خەیاڵی زانستیدا، دەتوانین مێتاڤێەس وەسف بکەین بە ناوەندێکی گریمانەیی بەردەوامی ئۆنلاینە، کە ھاوتایە لەگەڵ مەودایەکی فراوانی کرداری ناو ئینتەرنێت.[٤][٥]

بنچینەی زاراوەی مێتاڤێرس دەگەڕێێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٢ کاتێ بڵاوبونەوەی ڕۆمانی خەیاڵی Snow Crash))، لە لێکدانی وشەی (Meta) و (Universe)ەوە ھاتووە. شێوە جیاوەزەکانی مێتاڤێرس پەرەیان پێدرا بۆ بەکارھێنانی بەربڵآوی پلاتفۆرمەکانی جیھانی گریمانەیی وەک (Second Life).[٦] ھەندێک کارلێکی مێتاڤێرس پێکدێت یەکگرتنی جیھانی خەیاڵ و جیھانی فیزیای و گریمانەی ئابووری.[٧]

ئەوانیتر ئەم زاراوەیان وەک وشەیەک داناوە کە بۆ ماوەیەکی کاتی دەکەونە بەر باس لە بڵاوکراوەکاندا زیادەڕەوی دەکەن لە گەشەدان بەو زاراوەیە بۆ پڕۆژە و جۆرە جیاوەزەکانی تەکنەلۆجیا.[٨]

زانیارەیییە تایبەتەکان و ئاڵوودەبونی بەکارینەرەکان پەیوەستن بە مێتاڤێرسەکەوە لەو بەرەنگاری و تەحەدیانەوە سەرچاوە دەگرێت کە ڕووبەڕوی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و پیشەسازی یارییە ڤیدیۆیەکان دەبێتەوە[٩][١٠][١١]

جێبەجێکردنەکان

یارییە ڤیدیۆیییەکان

چەند پێکھاتەیەک لە تەکنەلۆجیای مێتاڤێرس لە ناو کایە ڤیدیۆیییە نوێکانی ئینتەرنێتدا گەشەیان پێکدراوە. پلاتفۆڕمی جیھانی ڕاستەقینەی (Second Life) کە بەردەستە لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە زۆر جار وەک یەکەم مێتاڤێرس وەسف دەکرێت،[١٢][١٣] ھەروەک زۆرێک لە لایەنەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تێکەڵ کرد لەگەڵ جیھانێکی سێ ڕەھەندی بەردەوام کە بەکارھێنەرەکە کە وەک ئاڤاتارێک نوێنەرایەتی دەکرێت. کردارە کۆمەڵایەتییەکان زۆربەی کات تایبەتمەندییەکی تەواونەکراون لە زۆربەی یارییە ئۆنلاینەکان. ڕۆژنامەنوسی تەکنەلۆجیا (Clive Thompson) باسی ئەوەی کردووە کە یارییەکی دەرکەوتوو، لەسەر بنەمای کۆمەڵایەتی نوێنەرایەتی جێبەجێکردنی پێشکەوتووی مێتایڤێرس دەکات.[١٤] لێدوانی ھاوشێوە بۆ یاری (Roblox) کراوە،[١٥][١٦] کە لەو کاتەوە بەکارھێنانی گرنگی زاراوەکەی لە بازاڕدا دامەزراندووە.[١٧] بانگەشەکانیتر بۆ پەرەسەندنی مێتاڤێرس یارییەکانیتریش لەخۆدەگرێت وەکو Active Worlds, The Palace, Decentraland, and Fortnite)).[١٨][١٩][٢٠]

ڕاستی بەرزکراوە

گەشەسەندنی مێتاڤێرس زۆرجار سەرنجی خستووەتە سەر باشترکردنی تەکنەلۆجیای ڕاستی بەرزکراوە بەھۆی سوودوەرگرتن لە دامەزراندنی ژینگە ڕاستەقینەکان.

لە ساڵی ٢٠١٩دا کۆمپانیای تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک جیھانێکی کۆمەڵایەتی VRی بەناوی Facebook Horizon دەستپێکرد.[٢١] لە ٢٠٢١ دا فەیسبووک ناوەکەیی کرد بە «میتا پلاتفۆڕم»ە و سەرۆکەکەی مارک زوکەربێرگ[٢٢] پەیمانی کۆمپانیایەکی ڕاگەیاند بۆ گەشەپێدانی سیستەمی ژینگەیی میتاڤێرس.[٢٣] تا ئەو ڕادەیەی کە تەکنەلۆجیای ڕاستی بەرزکراوە بنەچەیی ماوە کە پەرەی پێ بدرێت.[٢٤][٢٥][٢٦]ھەندێک لە گەشەپێدەران پێشنیاریان کردووە کە تەکنەلۆجیای مێتاڤێرس بەکاربێنن بۆ گەشەکردن لە بەرھەمھێنانی کاردا،[٢٧][٢٨] ھەروەھا مێتاڤێرس دەتوانێت میوانداری گەشتی ڕاستی بەرزکراوەی ماڵ و خانوو بکات لە کەرتی خانووبەرە.[٢٩][٣٠][٩]

تەکنەلۆجی

مێتاڤێرس فراوانبوونێکی پێشنیارکراوە بۆ تەکنەلۆجیای ئینتەرنێتی بەردەست.[٣١] خاڵەکانی چوونە ژورەوە بۆ مێتاڤێرس کۆمپیوتەر و مۆبایلە زیرەکە گشتییەکان دەگرێتەوە، جگە لە ڕاستیی بەرزکراوە (AR)، ڕاستی تێکەڵ، ڕاستی ڕاستەقینە (VR) و تەکنەلۆجیای.[٣١]

بازرگانی و بەرژەوەندی بازرگانی لە توێژینەوە و تەکنەلۆجیای پەیوەندیدار بە مێتاڤێرس فەیسبووک دەگرێتەوە کە لە ساڵی ٢٠١٤ کۆمپانیای VR Oculusی کڕیوە و پلانەکانی بۆ دروستکردنی بۆشایییەکی کۆمەڵایەتی 3-Dبۆ گرێدانی خزمەتگوزارییە ھەمەجۆرەکان ڕاگەیاند.[٣٢]

مێتاڤێرس پشت بە تەکنەلۆجیای VR ی سنووردار لە گەشەسەندن و فراوانبونن دەبەستێت.[٣١] سنووردارکردنەکان لە ھاوسەنگی نێوان تێچوون و دیزاینەوە سەرچاوەی گرتوە لە نەبوونی گرافیکی کوالێتی بەرز و کەمی جووڵەیی. ھێدسێتە وایەرلێسە سووکەکان کوالیتی وێنەیان نییە، کە بۆ سیستەمی گۆگڵی وایەری وایەری ڤی ئاڕ باشکراوە. کێشەیەکی تر بۆ گرتنە بەری تەکنەلۆجیا تێچووەکەیە، لەگەڵ HTC Vive Pro 2 ھێدسێت بە نرخی ٧٩٩$ ی ئەمریکی لەگەڵ کۆنترۆلکەرەکان لە ساڵی ٢٠٢١.[٣٢]

لە ساڵی ٢٠٢١دا حکوومەتی کۆریای باشوور پێکھێنانی ھاوپەیمانییەکی مێتاڤێرسی نیشتیمانی ڕاگەیاند بە ئامانجی دروستکردنی پلاتفۆرمێکی نەتەوەیی یەکگرتوویAR و VR[٣٣]

ستانداردە تەکنیکییەکان

ستانداردە باوەکان، ڕووکارەکان، و پرۆتۆکۆلی پەیوەندیکردن لە نێوان ژینگە وەھمییەکان لە پەرەسەندندان. ھاوکارییەکان و گرووپە کارکەرەکان ھەوڵ دەدەن ستانداردەکان و پرۆتۆکۆلەکان دروست بکەن بۆ پشتگیریکردن لە نێوان ژینگە وەھمییەکان، لەوانە:

  • - OpenXR، ڕووکاری بەرنامەڕێژی (APIs) بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ ئامێرەکانی VR و AR، گرووپی خرۆنۆس (٢٠١٩–ئێستا).
  • - جیھانی وەھمی — پێوانەیی بۆ گرووپی کارکردنی پێکھاتە ڕاستەقینەکانی سیستەمەکان (P1828),[٣٤][٣٥] IEEE (2010-ئێستا).
  • - تەکنەلۆجیای زانیاری — چوارچێوەی میدیا و کۆنتڕۆڵ—بەشی چوارەم: تایبەتمەندییەکانی بابەتی جیھانی ڕاستەقینە (ISO/IEC 23005-4:2011),ISO (2008-Present).
  • - گرووپی تەکنەلۆجیای پەروەردەیی فراوان (IETG)، تۆڕی میدیا (٢٠٠٨-ئێستا).
  • - پرۆتۆکۆلی بریکاری ھەرێمی جیھانی ڕاستەقینە (VWRAP), IETF (2009-2011).
  • - نەخشە ڕێگای مێتایڤ، دامەزراوەی لێکۆڵینەوەی خێرا (٢٠٠٦–٢٠٠٧).
  • - پڕۆژەی مێتایوی سەرچاوەی کراوە (٢٠٠٤–٢٠٠٨).
  • - X3D، جێنشینی زمانی مۆدێلکردنی ڕاستی ڕاستەقینە (VRML) وەک ستانداردی کراوە بۆ کارلێکەڵی کاتی ڕاستەقینەی 3D (وێبی3D). X3D ستانداردێکی پەسەندکراوە بۆ یەکخستنی ڕاستییە ڕاستەقینەکان لەگەڵ وێب.[٣٦]

ڕەخنە و نیگەرانییەکان

زانیاری خۆی ڕوباڕێکی تایبەتە لەبەر ئەوەی کاری کۆمپانیاکان لە خۆ دەگرێت بە کۆکردنەوەی زانیارییە کاسییە تایبەتەکان لە ڕێگای ئامێرە بەردەستەکان و زانیارییە بەکارھێنەرەکان.[٣٧] فەیسبووک پلان دادەنێت لەسەر بەردەوامبوونی لە ڕێکلامە بە ئەنجامەکان لە مێتاڤێرسەوە، لەبەر بوونی نیگەرانی و پەیوەست بوون بە زانیاریی ھەڵەو لەدەستدانی تایبەتمەندی کەسی.[٣٨]

ئاڵوودەبوونی بەکارھێنەر و بەکار ھێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەشێوەیەکی خراپ یەکێکیترە لەسەرچاوەی کێشەکان و غەمباری و ئاڵوودەیی بە ئینتەرنێت و ئاڵوودەی ڤیدیۆ گەیمەکان، دەتوانن بەشێوەیەکی خراپ و نەرێنیانە کار بکەنە سەر جەستەی بەکارھێنەر ئەم کاریگەرییەش بۆ ماوەیەکی درێژ دەمێنێتەوە وەکو خەمۆکی و دڵەڕاوکێ و چەند جۆرە زیانێکیتر کە لە شێوازی کەسە ئاڵوودەبوەکان دیار دەبێت.[٣٩] ھەرەھا شارەزایان نیگەرانن لەوەی کە مێتاڤێرس دەتوانرێت وەک ھەڵاتنێک لە ژیانی ڕاستەقینە بەکاربھێنرێت و بەکارھێنەرەکان بەرەو مۆدێکی ڕاستی ژیانی ئینتەرنێتی ببات.[٤٠][٤١]لە چاوپیکەوتنێکی ئیلۆن ماسک لە ساڵی ٢٠٢١ وتی ناتوانیت use-case ی ناچارکەر ببینیت بۆ VR-driven metaverse.

خەیاڵ

Snow Crash, 1992

زاراوەی میتاڤێرس لە ڕۆمانی خەیاڵی زانستی ساڵی ١٩٩٢ی نیل ستیفنسۆن دا باسکراوە، کە تێیدا مرۆڤ وەک ئاڤاتار، کارلێک لەگەڵ یەکتر و بریکارەکانی سۆفتوێر دەکات لە بۆشایییەکی خەیاڵی سێ ڕەھەندیدا کە میتافۆری جیھانی ڕاستەقینە بەکاردێنێت. ستیفنسۆن زاراوەکەی بەکار ھێنا بۆ وەسفکردنی جێگرەوەیەکی ڕاستی ڕاستەقینە بۆ ئینتەرنێت.[٤٢][٤٣]

مێتاڤێرسەکەی نیل ستیفنسۆن بۆ بەکارھێنەرەکانی دەردەکەوێت وەک ژینگەیەکی شارستانی کە بە درێژایی ڕێگایەکی پانی ١٠٠ مەتر پەرەی سەندووە، پێی دەوترێت شەقامەکە، کە بە تەواوی ٦٥٥٣٦ کیلۆمەتر (٢١٦ کم) بازنەی ھەسارەیەکی بێ تایبەتمەندی، ڕەش، تەواو سپۆرە.[٤٤] متاورس چیست

سەرچاوەکان