مێتا پلاتفۆرمز

کۆمپانیای مێتا[١][٢] پێشووتر وەک کۆمپانیای فەیسبووک دەناسرا تاوەکوو ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ [٣]کۆمپانیاییەکی ھۆڵدینگی زەبەلاحی ئەمریکی فرەنەتەوەییە دەکەوێتە پارکی مینلۆ لە کالیفۆرنیا کۆمپانیاکە ڕێکخراوێکی باوانە بۆ کۆمپانیاکانی فەیسبووک، ئینسنتاگرام، واتس ئەپ و کۆمپانیا لکێنراوەکانی تریش.[٤]

لە جیھاندا بە یەکێک لە پێنج کۆمپانیا بەبەھاکە ناسراوە کە بەیەکێک لە پێنج کۆمپانیا زەبەلاحەکە ناسراوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەیەکەوە لەگەڵ کۆمپانیاکانی وەک ئەمازۆن، ئەلفەبێت، ئەپڵ، مایکرۆسۆف.کۆمپانیاکە زۆربەی قازانجەکانی بە فرۆشتنی ڕێکڵام بەدەست دەھێنێت.[٥]

مێتا چەن خزمەتگوزاری و بەرھەمێکی تریش پێشکەش دەکات وەک مەسەنجەری فەیسبووک، پەخش و ڤیدیۆکانی فەیسبووک، دەروازەی فەیسبووک، ھەروەھا تیابووی بەرھەمی کۆمپانیاکانی وەک ئۆکلوس، گیفی و چەن کۆمپانیایەکی تریشە.[٦]

سەرچاوەکان