وانگاری ماتای

وانگاری موتا ماتای (بە ئینگلیزی: Wangari Maathai؛ ١ی نیسانی ١٩٤٠–٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١١) چالاکوانێکی سیاسی، ژینگەدۆست و کۆمەڵایەتی کینیایی بوو، کە یەکەم ژنە ئەفریقییە خەڵاتی نۆبێلی وەرگرتبێت.[١][٢]

وانگاری ماتای
بە ئینگلیزی: Wangari Maathai
لەدایکبوون١ی نیسانی ١٩٤٠
Nyeri، کینیا
مردن٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١١(٢٠١١-٠٩-٢٥) (٧١ ساڵ ژیاوە)
نایرۆبی، کینیا
ناوی کاتی لەدایکبوونWangarĩ Muta
ھۆی مەرگovarian cancer
ھاوسەرMwangi Maathai
منداڵWanjira Mathai
شوێنی کارکردنزانکۆی یەیڵ
پۆستەکانMinister of Environment of Kenya، Member of the National Assembly
پلەی ئەکادیمیBachelor of Science، Master of Science، دکتۆرا
دانیشتوویMairena del Aljarafe
ئەندامی حیزبیMazingira Green Party of Kenya
نەژاد
ئایینکڵێسای کاتۆلیک
ئەندامیAlpha Kappa Alpha، Nobel Women's Initiative

لە ساڵی ١٩٧٧، ماتای بزووتنەوەی پشتێنەی سەوزی دامەزراند،[٣][٤] ئەم ڕێکخراوە ناحکومییە زیاتر کاری لەسەر چاندنی دار، گرنگیدان و پارێزگاریکردن لە ژینگە و پاراستنی مافەکانی ژنان دەکرد. لە ساڵی ١٩٨٤، خەڵاتی ڵیڤڵھوود ڕایتی پێدرا. دواتر وانگاری ماتای بە ئەندام پەرلەمانی کینیا ھەڵبژێردرا، ھەروەھا لە ماوەی کانوونی دووەمی ٢٠٠٣ بۆ تشرینی دووەمی ٢٠٠٥ وەک یاریدەدەری وەزیری ژینگە و سەرچاوە سرووشتییەکان خزمەتی کردبوو.

لە ساڵی ٢٠٠٤، خەڵاتی نۆبێلی لە ئاشتی پێدرا، ئەمەش بۆ «بەشدارییەکانی لەپێناو گەشەپێدانی جێگیریی، دێموکراسی و ئاشتی.»[٥][٦]

ماتای لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١١ بەنەخۆشی شێرپەنجە لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.

خوێندن

لەڕێی پڕۆگرامی زە کێنەدی ئێرلیفت چووە ئەمریکا بۆ خوێندن، لەوێ بەکالۆریۆسی لە زانکۆی ماونت سەنت سکۆلاستیکا بەدەستھێنا، ھەروەھا ماستەریشی لەزانکۆی پیتسبێرگ وەرگرت. ئەو یەکەم ژنە لە ناوەڕاست و ڕۆژھەڵاتی ئەفریقا، بڕواننامەی دکتۆر بەدەستبھێنێت، دکتۆراکەی لە زانکۆی نایرۆبی لە کیننیا وەرگرت.

سەرچاوەکان