پاڤێل دۆرڤ
پاڤێل والێریویچ دۆرڤ (بە ڕووسی Па́вел Вале́рьевич Ду́ров) (لەدایکبووی ١٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٤) ئەندازیاری کۆمپیوتەر و خەڵکی وڵاتی ڕووسیایە وەبەرھێنێکە کە زۆرتر بۆ دامەزراندنی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی ڤی کێی و تێلێگرام ناسراوە[٢] پاڤێل برا بچووکی نیکۆلای دۆرڤە.
پاڤێل دۆرڤ | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٤ |
نەتەوە | ڕووسی |
خوێندنگە | زانکۆی سەنت پیتەرزبورگ |
چالاکبوون | تشرینی یەکەمی ۲۰۰٦ – تا ئێستا |
ناسراوە بە | دامەزراندنی ڤی کێی لە ٢٠٠٦ و دامەزراندنی تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام |
ئایین | بێ باوەڕی |
خزمەکان | نیکۆلای دۆرف (برا) |
ژیاننامە
پاڤێل دۆرڤ لە ١٠ تشرینی یەکەمی ١٩٨٤ لە شاری سەنت پیتەرزبورگی ڕووسیا لەدایکبوو. بەڵام سەردەمی مناڵی زۆرتر لە شاری تۆرینۆی ئیتالیا بەسەربرد. باوکی پاڤێل دوکتور والێری دۆرڤ، زمانەوان بوو و لە ئیتالیا کاری دەکرد.[٣] پاڤێل ھەر لە سەردەمی ھەرزەکارییەوە ھۆگر و خولیای تەکنۆلۆژیا بوو.ناوبراو خوێندنی ناوەندی خۆی لە قوتابخانەی ئیتالیایی بەسەر برد و دوای ئەوەیکە لە ساڵی ٢٠٠١ بۆ ڕووسیا گەڕاوە، لە زانکۆی سەنت پیتەرزبورگ دەستی بە وانەخوێندن کرد و لە ساڵی ٢٠٠٦ لە ڕشتەی زانستەکانی زمان کۆتایی بە خوێندن ھێنا.لە ساڵی ٢٠١١ لە دوای ھەڵبژاردەکانی پاڕلەمانی مشتومڕھەڵگر لە ڕووسیا، دەوڵەت خوازیاری سڕینەوەی لاپەڕەکانی ڕامیاری لەسەر ڤی کێی بوو و دۆرڤ دژایەتی کرد. لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٣دا دۆرڤ ١٢ لە سەدی بەشەکانی ڤی کێی بە خاوەنی گەورەترین شیرکەتی ئینتەرنێتیی ڕووسی فرۆشت.لە ڕۆژی یەکەمی نیسانی ٢٠١٤ دۆرف بە تەواوی لە بەشدارگەی ڤی کێی دەستی کێشایەوە و حازر بە گواستنەوەی ھەواڵی بەرھەڵستانی ئوکراینا بە ڕێکخراوەی ئاسایشی ڕووسیا نەبوو و لە پێناویدا لەسەر لاپەڕی فەرمی ڤی کێی خۆی پیامێکی ھەنارد کە ئەم داخوازە نایاسایی بووە.[٤]
پەراوێزەکان
سەرچاوەکان
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Pavel Durov»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨.