پواز

مەکینەیەکی ساکار

پواز (بە ئینگلیزی: Wedge) ئامێرێکی سادەیە و ئامڕازێکی سێگۆشەییە، بریتییە لە دوو ڕووی لێژ بە یەکەوە دەجووڵێن، زۆربەی کات بۆ شت بڕین بەکاردەھێنرێت.[١] پواز ھێزێکی دەستکەوتووی گەورەتر دروست دەکات لەو ھێزەی تۆ بەکاریدەھێنیت لەسەر پوازەکە بەڵام لەسەرڕوویەکی زیاتر. چەقۆ نموونەی پوازێکی باوە دەتوانیت سێوێک ببڕیت و بە دوو نیوە و جیایان بکەیتەوە بۆ ڕاست و چەپ بەھۆی ھێزێکی کەمەوە. لە بەکارھێنانەکانی تری پواز: (زمانەی کێلۆنی دەرگا، گاسنی زەوی کێڵان، سەری دەمە تەور، ئەسکەلە).[٢][٣]

پواز

سوودی میکانیکیی پواز

ھەرچەندە پواز درێژتر و تەنکتر بێت سوودە میکانیکییەکەی زیاتر دەبێت، ھەر لەبەر ئەم ھۆیەشە شتەکان دەبڕێت. تەور و چەقۆ باشتر شتەکان دەبڕن ھەر کاتێک تیژ بکرێن. واتە پوازەکە ھەتاوەکو تەنکتر بێت ئەو کاتە پواز ھێزی کارپێکراوی کەمتری پێویست دەبێت، دەتوانرێت سوودی میکانیکیی پواز بزانین بە دابەشکردنی درێژیی پواز لەسەر ئەستوورییە گەورەکەی.[٤] و بەم پەیوەندییە بیرکارییە دەردەبڕێت:

سوودی میکانیکیی پواز = درێژیی پواز /ئەستوورییە گەورەکەی

سەرچاوەکان