پۆستەر
پۆستەر (بە بە ئینگلیزی: Poster) لاپەڕەیێکی کاغەزی گەورەیە کە نووسراوە، نەخشە، تابلۆ و ھتد لەسەری چاپ دەکرێت. پۆستەرەکان دروست کراون بۆ ئەوەی لەسەر دیوارەکان یان ڕووی ستوونەکان جێگیر بکرێن. پۆستەری ئاسایی لە تابلۆ و نووسراوە پێکھاتووە، بەڵام لەوانەیە پۆستەرێک بە تەواوی وێنەیێکی کێشاوە بێت یان بە تەواوی نووسراوە بێت.[١] لەوانەیە پۆستەرەکان لە دیوارەکان و سایتەکانی تری ڕیکلامدا بچەسپێن بۆ سەرنج ڕاکێشان یان ئاگادارکردنەوە. مەبەست لە دیزاینی پۆستەرەکان چەنین جۆرن، پۆستەرێک لەوانەیە بۆ ڕیکلامکردن بێت یان بەکاربێت بۆ بەرھەمھێنانەوەی کارێکی ھونەری بە مەبەستی ئابووری و کلتوری و ھەرزان فرۆشتن. ھەروەھا پۆستەرەکان بەکاردێن بۆ بابەتە پەروەردەییەکان.[٢]
مانا و وشەی پۆستەر
پۆستەر وشەیێکی ئینگلیزییە و لە مانای راگەیاندن و ئاگانامە نزیکە. زاراوەیەکی تر کە بۆ ئەم چەمکە تا ڕادەیەک باوە وشەی فەڕەنسی ئۆفیچە (Offiche) و ھەر وەھا وشەی ئەڵمانی پلکات (Plakat)، کە بە بوکلێتیش (booklet) ناودەبرێت.
مێژووی پۆستەر
سەدەی نۆزدەیەم
لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەدا، پۆستەرەکانی دوو وێنەکێشی فەڕەنسی جۆلیس چرێت و ھێنری دی تولۆس-لاوترێک کاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر پرۆسەی دیزاینی پۆستەر ھەبوو. ھەندێک خەڵک جولیس چرێتیان بە باوکی پۆستەر ناونراوە. پۆستەرەکانی لاوترێک لەسەر بنەمای ھێز و توانای ئەو لە دیزاین کردن و ناسینەوەی ڕەنگ و کارامەیی خۆی لە لیتۆگرافیا و ھەروەھا کاریگەری چاپکردنی ژاپۆنی بنیاتنراوە. ھەرچەندە زیاتر لە ٣٠ پۆستەری لێ نەماوە بەڵام ئەم چەند کارە کاریگەری زۆری لەسەر ھونەری پۆستەر دروستکردن ھەبووە.[٣]
سەدەی بیستەم
لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا پۆستەرەکان وەک میدیا و ناوەندێکی ئاگادارکەرەوە ناسراو و سەرکەوتوو بوون، بەتایبەتی لە شاری پاریس و چەندین ھونەرمەندی دیزاینەری پۆستەر کۆبوونەوە و سەرقاڵی ئەم ئیشە بوون. نەخشە و ڕەنگە دڵخۆشکەر و زیندووەکانی پۆستەرەکان سەرنجڕاکێش و خۆشەویست بوون بۆ ڕای گشتی. ھەر بۆیە ھەندێک جار لە شەودا، ئەو پۆستەرانەیان کە بە ژمارە سنووردار بوون و بە شێوەی لیتۆگرافی بڵاو کرابوونەوە، لە دیوارەکان ھەڵیان دەگرت و لە ماڵەکان خۆیاندا رایان دەگرت. ئەمڕۆ ھەندێک لەو پۆستەرانە لە مۆزەخانە و کۆکراوە شەخسییەکان دەدۆزرێنەوە. پێشکەوتنی تەکنیکی لە لیتۆگرافیا (چاپکردنی بەردیی) لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا کوالیتی پۆستەرەکانی گۆڕی و دیزاینەرەکان بە بوێرانە بەک گراوندی ڕەنگاوڕەنگی تەختیان لە کارەکانیاندا بەکارھێنا.
پێشانگا
نموونەکانی پۆستەری بازرگانی
- پۆستەری کۆمپانیای سی بیکستینی ئەڵمانی لە سەرەتای 1920s بۆ بەرزکردنەوەی مۆدێلی پیانۆی "ڕۆیاڵ گراند".
- پۆستەری بۆنەکەی لویس رید، "ڤیڤ-ڤیۆلێتی نوێ تاقیبکەرەوە"، لە ساڵی ١٨٩٥ بە بەکارھێنانی چاپکردنی بەردی بڵاوکرایەوە.
- پۆستەری بازرگانی ویسکی "بێلی ئاڤ نێلسۆن" بۆ خواردنەوەی دەستی ویسکی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٧٨ ئەم پۆستەرە بە ئیلھامی تابلۆکەی 'حەریم پۆوڵ'، لە لایەن (ژان لیۆن جێروم)ەوە دروست کراوە.
- پۆستەرێکی چاپی بەردین لە شانۆ "کێڵگەی ١٠" وێستێرن، لە نزیک ١٨٨٢
نموونەکانی پۆستەری سیاسی سەربازی
- (مامە سام)، بەناونیشانی من دەمەوێت، کە خزمەت بە سوپای ئەمریکا بکەیت دیزاین کراوە جەنگی جیھانی یەکەم، لەلایەن ئاڵای جەیمس مۆنتگۆمری[٤]
- پۆستەرێک ڕەخنە لە کاپیتالیزم دەگرێت لە ساڵی ١٩١١، بەناونیشانی«ھەڕەمی کاپیتالیزم»
- ئەم گیانەوەرە شێتە لەناوبەر، ناوی پۆستەرێکی پڕوپاگەندەی جەنگیە، کە لە ھەمان کاتدا ئەمریکا جەنگی جیھانی یەکەم، لە لایەن ھاری ئاڕ ھۆپس دروستکراوە.
- پۆستەرێک لەسەر ماف و ئازادییەکانی گەلانی ساڵ ١٩٤٢
نموونەکانی پۆستەری پەروەردەیی تەندروستی
- پۆستەرێکی پەروەردەیی لەسەر کاریگەرییەکانی جگەرەکێشان بان لەشی مرۆڤدا.
- پۆستەرێکی پەروەردەیی بەبۆنەی «ھەفتەی خوێندنەوە» لە ١-٧ی تشرینی دووەمی ١٩٦٤ کاری برۆنۆ مۆناری
نموونەکانی پۆستەری ناڕەزایی
- ١٩٠٨ پۆستەرێکی ناڕەزایی بۆ 'تۆمەتباران، شێتان و ژنان یاسای مافی دەنگدانی ڕەتکردەوە کە مافی دەنگدانی بە ژنان نەدا کاری ئیمیلی جەی ھاردینگ
نموونەی پۆستەری سینەمایی
- فیلمی ئارەزووەکانی ئیمپراتۆر (فیلمی ١٩١٣) لە دەرھێنانی جۆرج کلین