پەیمانی تریانۆن

پەیمانی تریانۆن (بە ئینگلیزی: Treaty of Trianon) کە لەلایەن ھەنگاریا لەگەڵ ھاوپەیمانانی ڕۆژاوا دوای جەنگی جیھانیی یەکەم واژوو کرا، لە ھۆڵی کۆشکی گەورەی تریانۆن لە ڤێرسای لە ٤ی حوزەیرانی ١٩٢٠. ئەم پەیماننامەیە بە توندی سزای ھەنگاریای دا بەھۆی ڕۆڵی لە شەڕەکەدا. سەبارەت بە ئەمریکاش پەیماننامەکەی واژوو کرد بەڵام بە شێوەیەکی نافەرمی و لە ساڵی ١٩٢١ ئاشتییەکی جیای لەگەڵ ھەنگاریا ئەنجامدا.

پەیمانی تریانۆن
سەرناوMírová smlouva mezi mocnostmi spojenými i sdruženými a Maďarskem
ناونراوە لەدوایGrand Trianon
جێGrand Trianon
پاشکۆArmistice of Villa Giusti
چاپەکانTreaty of Trianon/Preamble، Treaty of Trianon Part I، Treaty of Trianon/Part II
زمانفەڕەنسی
کاتی ڕوودان٤ی حوزەیرانی ١٩٢٠
بەشداربووKingdom of Hungary، ھێزەکانی ھاوپەیمانان
ھۆکارکۆنگرەی ئاشتیی پاریس

ئەم پەیماننامەیە قەبارەی ھەنگاریای کەمکردەوە. لە ئەنجامدا ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی ١٣ ملیۆن کەس کەمیکرد. و بێ بەندەر مایەوە و ناڕازیبوونی لە پەیماننامەکە ھیچ ئەنجامێکی نەبوو.

پەیماننامەکە دانی بە سنوورە نوێیەکانی نەمسا و چیکۆسلۆڤاکیا (لە پێشوودا) و ڕۆمانیادا نا. کە دواتر بە یوگۆسلاڤیا دەناسرێت. و ھەنگاریا دەبوو دەستبەرداری داواکارییەکانی بێت سەبارەت بە بەندەری فیوم، و ڕێگەی پێدرا سوپایەکی ٣٥ ھەزار کەسی بھێڵێتەوە. دەبوو ھەموو کەشتییە بازرگانییەکانی ھەنگاریا خۆیان ڕادەستی ھێزەکانی ھاوپەیمانان بکەن. و ھەنگاریا ھەریەکە لە سلۆڤاکیا و ترانسیلڤانیا و کرواتیای لەدەستدا. ھەروەھا نزیکەی سێ ملیۆن ھەنگاری لە زێدی خۆیان جیابوونەوە.[١] [٢] [٣]

سەرچاوەکان