چاندریکا کوماراتونگا

چاندریکا کوماراتونگا (بە زمانی سینھالی: චන්ද්‍රිකා බණ්ඩාරනායක කුමාරතුංග ، بە زمانی تامیلی: சந்திரிகா பண்டாரநாயக்க குமாரதுங்க ، لە دایکبووی ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٤٥) ژنە سیاسەتوانی سریلانکییە. ئە لەماوەی ١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٩٤ تاکوو ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥، بوو بە پێنجەمین سەرۆکی سریلانکا. هەروەها لە ماوەی ١٩ی ئابی ١٩٩٤ تاکوو ١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٩٤ سەرۆک وەزیرانی سریلانکا بوو. ئەو یەکەمین ژنە سەرۆکی سریلانکایە. ئەو لە ماوەی ١٩ی ئابی ١٩٩٤ تاکوو ١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٩٤، ئەندام پەرلەمان بوو.[١][٢]

چاندریکا کوماراتونگا
بە سینهالی: චන්ද්‍රිකා බන්ඩාරනායක කුමාරතුංග
لەدایکبوون (١٩٤٥-٠٦-٢٩) ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٤٥ (تەمەن ٧٨ ساڵ)
Colombo، سریلانکا
باوکS. W. R. D. Bandaranaike
دایکسیریماڤۆ باندرانایکا
ھاوسەرVijaya Kumaranatunga
پیشەسیاسەتوان
شوێنی کارکردننەتەوە یەکگرتووەکان
پەروەردەSciences Po، Sciences Po Aix-en-Provence
دانیشتوویHoragolla Walauwa
ئەندامی حیزبیSri Lanka Freedom Party
کاندید لە ھەڵبژاردنی1994 Sri Lankan presidential election، 1999 Sri Lankan presidential election
ئایینبوودیزم
خەڵاتەکانCommander of the Legion of Honour

خوێندن

ئەو لە کۆلۆمبۆ لە زانکۆیەکەی ڕۆمان کاتۆلیکی بەشی یاسای دەستپێکرد بەڵام تەواوی نەکرد، دواتر چووە فەڕەنسا لەوێ لەڕێی سکۆلاریشیپێکەوە دەستی بەخوێندن کرد لە پەیمانگای فەڕەنسی، دوای ساڵێک لە خوێندنی زمانی فەڕەنسی ئەوا لە ساڵی ١٩٧٠ توانی بڕواننامەی دبلۆم لە زانستە سیاسییەکان وەربگرێت. ئەو لە ساڵانی ١٩٧٠ بۆ ١٩٧٣،[٣][٤] هەر لە فەڕەنسا چووە بەر خوێندنی دکتۆرا لە گەشەپێدانی ئابووری. ئەو لە ئێستادا زمانەکانی سینھالی، ئینگلیزی و فەڕەنسی دەزانێت.[٥]

سەرچاوەکان