کریستۆفەر پلەمەر

ئارسەر کریستۆفەر ئۆرم پلەمەر (لەدایکبووی ١٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٩ – مردووی ٥ی شوباتی ٢٠٢١) ئەکتەرێکی شانۆ، تەلەڤیزیۆن و سینەمای کەنەدی بوو کەوا بۆ ماوەی زیاتر لە شەست ساڵی کارکرد و یەکەمین فیلمی Stage Struck لە ساڵی ١٩٥٨ دەرچوو.

کریستۆفەر پلەمەر

لەدایکبوون
ئارسەر کریستۆفەر ئۆرم پلەمەر

(١٩٢٩-١٢-١٣) ١٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٩
مەرگ٥ی شوباتی ٢٠٢١(٢٠٢١-٠٢-٠٥) (٩١ ساڵ ژیاوە)
نەتەوەکەنەدی[١]
خوێندنگەزانکۆی مگیڵ
پیشەئەکتەر
چالاکبوون١٩٥٣ تا ئێستا
ھاوسەر
  • تامی گڕایمس (ھاوسەرگیری ١٩٥٦؛ جیابوونەوە ١٩٦٠)
  • پەتریشە لێویس (ھاوسەرگیری ١٩٦٢؛ جیابوونەوە ١٩٦٧)
  • ئێلەین ترەیلەر
    (ھاوسەرگیری ١٩٧٠)
مناڵ(ەکان)ئەماندا پلەمەر
خەڵاتەکان
  • خەڵاتی ئۆسکار (٢٠١١)
  • خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب (٢٠١١)
  • بافتا (٢٠١١)
  • خەڵاتی سکرین گیڵد باشترین ئەکتەری پشتگیریکار (٢٠١١)
  • خەڵاتی تۆنی

پلەمەر بۆ ڕۆڵی کاپتن جۆرج ڤان تراپ لە فیلمی The Sound of Music (١٩٦٥) دەناسرێەوە،[٢] و ھەروەھا چەندین کەسایەتی مێژوویی بەرجەستە کردووە وەک ئیپڕاتۆر کۆمۆدس لە The Fall of the Roman Empire (١٩٦٤)، ئارسەر وێڵسلی لە فیلمی Waterloo (١٩٧٠)، ڕودیارد کیلپینگ لە فیلمی The Man Who Would Be King (١٩٧٥), مایک واڵاس لە فیلمی The Insider (١٩٩٩)م لیۆ تۆڵستۆی لە فیلمی The Last Station (٢٠٠٩)، کایزەر ویلەمی دووەم لە فیلمی The Exception (٢٠١٦) و جۆن پۆڵ گێتی لە فیلمی All the Money in the World (٢٠١٧).

پلەمەر لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا بۆ فیلمی Beginners (٢٠١٠) خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین ئەکتەری پشتگیریکار بردەوە کەوا ئەم دەستکەوتە کردە بە تەمەنترین ئەکتەر کە ببێتە براوەی خەڵاتێکی ئۆسکاری نواندن، دواتر لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا جارێکی تری بۆ فیلمی All the Money in the World ئەمەش کردییە بە تەمەنترین پاڵێوراوی ھەمان بەش.

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان