کۆتاییی جیھان (وێژە)

وێژەی کۆتاییی جیھان (بە ئینگلیزی: post-apocalyptic) ژێر ڕەگەزێکی خەیاڵی زانستییە تیشک دەخاتە سەر کۆتایی جیھان یان دوای ڕووداوێکی کارەساتبار. ئەم چەشنە بە شێوەیەکی تایبەت لەناوچوونی شارستانییەتی مرۆڤایەتی نیشان دەدات، زۆرجار لە ڕێگەی کارەساتی سرووشتی، شەڕی ئەتۆمی، یان پەتاکانەوە دەبێت. لە بەرامبەردا چیرۆکی خەیاڵی دوای کارەسات، بەدواداچوون بۆ پاشھاتەکانی ئەم جۆرە ڕووداوانە و ململانێی ڕزگاربووان دەکات بۆ بنیاتنانەوەی کۆمەڵگا لە جیھانێکدا کە لە بنەڕەتدا گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە. ئەم چیرۆکانە زۆرجار تەوەری مانەوە و گۆشەگیری و تێکچوونی نۆرم و پێکھاتە کۆمەڵایەتییەکان لەخۆدەگرن. نموونەی بەرھەمە بەناوبانگەکانی کارەسات و دوای کارەسات بریتین لە فیلمی The Road لە نووسینی کۆرماک مەکارتی، زنجیرە کتێبی کۆمیکی The Walking Dead و زنجیرە فیلمی Mad Max.

وێژەی کۆتاییی جیھان
لقیspeculative/fantastic fiction
بەشێکە لەapocalyptic fiction
بابەتی سەرەکیpost-apocalyptic scenario
ئیلھامapocalyptic literature

سەرچاوەکان