کۆمپانیای ھیندستانی ڕۆژھەڵات

کۆمپانیای بەریتانی هیندستان ڕۆژهەڵات (بە ئینگلیزی: The British East India Company ) یان کۆمپانیای جۆن (بە ئینگلیزی: John Company ) [١] ، لە سەرەتادا کۆمپانیایەکی ئینگلیزی بووە و دواتر کۆمپانیایەکی پشکی هاوبەشی بەریتانی بووە [٢] کە شاژن ئەلیزابێتی یەکەم لە 31ی کانوونی دووەمی ساڵی 1600 زایینی میساقێک و پێگەی شاهانەی پێبەخشرا بە مەبەستی بەدەستهێنانی ئیمتیازاتی بازرگانی لە هیندستان. جاڕنامەی شاهانە بە شێوەیەکی کاریگەر کۆمپانیای تازەپێگەیشتووی هیندستانی ڕۆژهەڵاتی گەیاندە قۆرخکارییەکی ٢١ ساڵە لەسەر هەموو بازرگانییەکانی هیندستانی ڕۆژهەڵات (واتە ئەو بەشەی کە ئێستا بە ناوچەی دەریایی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ناسراوە). کۆمپانیاکە لە کۆمپانیایەکی بازرگانی گەورە مەبەستەوە گەشەی کرد بۆ کۆمپانیایەک کە بە شێوەیەکی کاریگەر حوکمڕانی هیندستانی دەکرد تا لە ساڵی ١٨٥٨دا ڕووخا.

سەرچاوەکان


  • ویکیپیدیای فارسی