کۆنفۆشیۆس
کۆنفۆشیۆس (داڕێژە:بە چینی孔夫子؛ ٥٥١ پێش زایین - ٤٧٩ پێش زایین) لە فەرھەنگدا بە مانای سەردار کۆنگ، فەیلەسووفێکی چینی و سیاسەتوان بووە کە لە سەردەمی بەھار و پاییزدا ژیاوە فێرکارییەکانی کۆنفۆشیۆس کاریگەری لەسەر ئاسیا بەجێھێشتووە بە تایبەتی ڕۆژھەڵاتی ئاسیا[١]
کۆنفۆشیۆس | |
---|---|
孔子 | |
لەدایکبوون | 孔丘 بەن. ٥٥١ پز Qufu (لوو (ویلایەت)) |
مەرگ | بەن. ٤٧٩ پز (بە تەمەنی ھەڵە: Need valid year, month, day) Si River (لوو (ویلایەت)) |
گۆڕ | Cemetery of Confucius |
پیشە | فەیلەسووف، مامۆستا، نووسەر |
کارەکان | Analects |
ھاوسەر | Qiguan Shi |
مناڵ | Kong Li |
باوان | |
خێزان | Meng Pi |
فەلسەفەکەی بایەخ دەدات بە ئەخلاقی تاکەکەسی و کۆمەڵگایی، پێوەندییکانی نێوکۆمەڵگایی، دادپەروەری و ئاکارباشی. بیرۆکەکانی کۆنفوشیوس، ئێستا دەزگایەکی فەلسفی و شێوازی بیرکردنەوەیەکی تایبەتی لێ درووستبووە بە ناوی کۆنفۆشیزم. ناوی کۆنفۆشیۆس یەک جار لەلایەن یەکێک لە باوکەرانی ئایینی مەسیحییەت، ماتێئۆ ڕیکی، ناسێندرا.
زۆرێک لە بیرۆکەکانی کۆنفۆشیۆس لە کتێبی گوڵبژێرێک لە کۆنفوشیوس دا ھاتوو کە ماوەیەکی زۆر دوای مردنی کۆکراوە. بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٠٠٠ ساڵ بە نووسەری چەن کتێب دەزاندرا کە دەرکەوت دوای مردنی نووسراوە.[ژێدەر پێویستە]