کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩

پاڵەوانێتییەکی تۆپی پێی پیاوانی نێونەتەوەیی

کۆپا ئەمەریکای ٢٠١٩ دەبێتە ٤٦ەمین پاڵەوانیەتی لە زنجیرە پاڵەوانیەتەکانی کۆپا ئەمریکا کە چوار ساڵ جارێک ئەنجامدەدرێت. پاڵەوانیەتەکە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور (کۆنیمبول)ەوە سەرپەرشتی دەکرێت. پاڵەوانیەتیەکە لە وڵاتی بەڕازیل بەڕێوەدەچێت. ھەڵبژاردەی چیلی براوەی دوو پاڵەوانیەتی پێشوو بوونە لە ساڵانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦.

کۆپا ئەمەریکای ٢٠١٩
CONMEBOL Copa América Brasil 2019
وردەکارییەکانی خول
وڵاتی خانەخوێ بەڕازیل
ڕۆژانی بەڕێوەچوون١٤ی حوزەیران - ٧ی تەممووز
ژمارەی بەشداربووان١٢ (لە ٢ کۆنفێدراسیۆن)
ژمارەی یاریگا٦ (لە ٥ شاری خانەخوێ)
٢٠١٦ →
٢٠٢٠

میوانداری پاڵاوتنەکە، بەڕازیل، توانییان بۆ جاری نۆهەم پاڵاوتنەکە بەرز بکەنەوە دوای بردنەوەیان لە هەڵبژاردەی پێرو بە ئەنجامی ٣-١ لە یاری کۆتاییدا.[١] ئەرژەنتین پلەی سێهەمییان وەرگرت بە بردنەوەیان لە هەڵبژاردەی چیلی بە ئەنجامی ٢-١.[٢]

وڵاتی خانەخوێ

لە سەرەتادا وادانرابوو کە چیلی خانەخوێی ئەم پاڵەوانیەتە بکات، و بەڕازیل خانەخوێی کۆپا ئەمەریکای ٢٠١٥ بێت.[٣] ئەم بڕیارەش بەھۆی ئەوەیە کە یەکێتی کۆنیمبۆل بەپێی ڕیزبەندی ئەلفوبێ وڵاتی خانەخوێ دیاردەکات. دواتر بەھۆی ئەنجامدانی سێ پاڵەوانیەتی گەورەی وەک جامی کیشوەرەکانی ٢٠١٣، جامی جیھانی ٢٠١٤ و ئۆڵۆمپیاتی ھاوینەی ٢٠١٦ لە وڵاتەکە، بەڕازیل لە میوانداریکردنی پاڵەوانیەتەکەدا کشایەوە. دوای کۆبوونەوە، یەکێتیەکانی تۆپی پێی بەڕازیل و چیلی لەسەر ئەوە ڕێکەوتن کەوا ساڵی خانەخوێیی پاڵەوانیەتەکەیان بگۆڕنەوە[٤]، بەڕازیل خانەخوێیی ٢٠١٩ و چیلی ٢٠١٥ بێت. ئەم ڕێکەوتنە ھەر لە ساڵی ٢٠١٢ەوە لەلایەن یەکێتی کۆنیمبۆلەوە قبووڵ کرا.[٥]

کۆپا ئەمەریکای ٢٠١٩ دوایین کۆپا ئەمریکا دەبێت کەوا لە ساڵانی ژمارە تاک ئەنجامبدرێت بە ١٢ تیمەوە. لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە، پاڵەوانیەتەکە لە ھەمان ساڵەکانی پاڵەوانیەتەکانی یۆرۆ دەکرێت و ژمارەی تیمەکان دەبێتە ١٦ تیم.[٦][٧]


تیمە بەشداربووەکان

بەدەر لە دە تیمی کیشوەرەکانی ئەمریکا کەوا بەشداریکردنیان ئاساییە، کۆنیمبۆل بڕیاریدابوو کەوا پاڵەوانیەتەکی پێکھاتوو لە ١٦ تیم درووستبکات بە بانگھێشتکردنی شەش تیمی دەرەوەی کیشوەرەکە. لە ١٦ی مارسی ٢٠١٨دا، کۆنیمۆل ڕایگەیاند کەوا سێ تیمی یەکێتی کۆنکەکاف و سێ تیمی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانیەتی کۆپا ئەمەریکای ٢٠١٨ بانھگێشت دەکرێن. [٨][٩] لە ١٤ی نیسانی ٢٠١٨دا، ڕاگەیەنرا کەوا قەتەڕ، خانەخوێی مۆندیالی ٢٠٢٢، داوەتنامەی بەشداریکردنی لە پاڵەوانیەتەکەی قبووڵ کردووە.[١٠]

لە ١٤ی مایسی ٢٠١٨دا، بڕیاری کۆتاییان لەسەر پاڵەوانیەتەکەدا کە تێیدا ھاتبوو تەنھا ١٢ تیم بەشداردەبێت و دوو تیمی لە ئاسیاوە تێدا دەبێت کە تیمەکانی قەتەڕ و یابان دەبن.[١١] ھەردوو تیمەکە توانیبوویان خۆیان بگەیننە یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئاسیای ٢٠١٩، کە تێیدا قەتەڕ توانیبووی ببێتە پاڵەوان. بەشداریەکەی قەتەڕ لە پاڵەوانیەتەکەدا دەیانکەتە یەکەمین تیمی عەرەبی کە یاری لە پاڵەوانیەکەدا بکەن، لەکاتێکدا یابان دووەم بەشداریان لە خولەکەدا دەبێت، دوای ئەوەی یەکەم جاریان لە ساڵی ١٩٩٩ بوو. ھەروەھا ئەم کۆپا ئەمەریکایە، یەکەم کۆپا ئەمریکا دەبێت کەوا ھیچ تیمێکی ئەمریکا باکوور "کۆنکەکاف" لەخۆ نەگرێت دوای ئەوەی بڕیاردرا کە تیمەکانیان لە پاڵەوانیەتی ٢٠٢٠ بانگھێشت بکرێت. دیارترین وڵاتەکانی ئەمەریکای باکوور بریتی بوون لە مەکسیک و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە ساڵی ٢٠١٦ خانەخوێش بوون.


یاریگاکان

لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨، ناوی یاریگاکان بۆ میوانداریکردنی کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩ لەلایەن سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیلەوە ئاشکرا کران. تێیدا پێنچ شار بۆ میوانداریکردنی پاڵەوانیەتەکە ھەڵبژێردراون. یاری یەکەم لە یاریگای مۆرومبی لە ساو پاولۆ ئەنجامدەرێت. یاری کۆتاییش لە یاریگای ماڕاکانای بەناوبانگ ئەنجامدەدرێت.

لیستی یاریگاکان و شارەکانی کە یاریگاکانیان لەخۆ گرتووە:

بێلۆ ھۆریزۆنتی
پۆرتۆ ئەلێگری
سەلڤادۆر
ڕیۆ دێ ژانێرۆساوپاولۆ
یاریگای ماراکانایاریگای مۆرومبیگۆڕەپانی کۆرینسیانس
شوێنی ھاندەر: ٧٤٬٧٣٨شوێنی ھاندەر: ٦٧٬٤٢٨شوێنی ھاندەر: ٤٩٬٢٠٥
بێلۆ ھۆریزۆنتیپۆرتۆ ئەلێگریسەلڤادۆر
یاریگای مینیێرۆگۆڕەپانی گرێمیۆگۆڕەپانی فۆنت نۆڤا
شوێنی ھاندەر: ٥٨٬١٧٠شوێنی ھاندەر: ٥٥٬٦٦٢شوێنی ھاندەر: ٥١٬٩٠٠

تیروپشک

تیروپشک بۆ گروپەکانی کۆپا ئەمەریکای ٢٠١٩، لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩دا ئەنجام درا لە ڕیۆ دی جانیرۆ، بەڕازیل. ھەر ١٢ تیم دابەشکرابوونە سەر چوار ئاست، وەک لە خوارەوەدا ھەیە. بنەمای سەرەکی ئەم ئاستانە لەسەر ڕیزبەندی مانگانەی فیفادا دانراوە، جگە لە وڵاتی خانەخوێ (بەڕازیل) کە ھەمیشە لە ئاستی یەکەمدا دەبێت، و بڕیارەکە بۆ پاڵەوانیەتەکانی داھاتووش جێبەجێدەکرێت.[١٢]

ئاستی ١ئاستی ٢ئاستی ٣ئاستی ٤
 بەڕازیل (٣) (خانەخوێ)

 ئوروگوای (٧)

 ئەرژەنتین (١١)

 کۆلۆمبیا (١٢)

 چیلی (١٣)

 پێروو (٢٠)

 ڤێنیزوێلا (٣١)

 پاراگوای (٣٢)

 ژاپۆن (٥٠)

 ئێکوادۆر (٥٧)

 بۆلیڤیا (٥٩)

 قەتەر (٩٣)

قۆناغی گروپەکان

گروپی یەکەم

ڕتیمیاریببدگ.تگ.لج.گخپاڵاوتن
١1  بەڕازیل (H)٠٠٠٠٠٠٠٠Advance to knockout stage
٢2  بۆلیڤیا٠٠٠٠٠٠٠٠
٣3  ڤێنیزوێلا٠٠٠٠٠٠٠٠Possible knockout stage based on ranking
٤4  پێروو٠٠٠٠٠٠٠٠
First match(es) will be played on 14 June 2019. سەرچاوە: CONMEBOL
(H) خانەخوێ


گروپی دووەم

ڕتیمیاریببدگ.تگ.لج.گخپاڵاوتن
١1  ئەرژەنتین٠٠٠٠٠٠٠٠Advance to knockout stage
٢2  کۆلۆمبیا٠٠٠٠٠٠٠٠
٣3  پاراگوای٠٠٠٠٠٠٠٠Possible knockout stage based on ranking
٤4  قەتەر٠٠٠٠٠٠٠٠
First match(es) will be played on 15 June 2019. سەرچاوە: CONMEBOL

گروپی سێیەم

ڕتیمیاریببدگ.تگ.لج.گخپاڵاوتن
١1  ئوروگوای٠٠٠٠٠٠٠٠Advance to knockout stage
٢2  ئێکوادۆر٠٠٠٠٠٠٠٠
٣3  ژاپۆن٠٠٠٠٠٠٠٠Possible knockout stage based on ranking
٤4  چیلی٠٠٠٠٠٠٠٠
First match(es) will be played on 16 June 2019. سەرچاوە: CONMEBOL


قۆناغی یەکلاکەرەوە

ناوبژیوانان

وڵاتناوبژیوانانناوبژیوانانی یاریدەدەر
ئەرجەنتیننێستەر پیتانا

فێرناندۆ راپالینی پاتریسیۆ لۆستاو

هێرنان مەیدانا

خوان پابلۆ بیلاتی ئیزیکویل برەیلۆڤسکی

بۆلیڤیاگێری ڤارگاسخۆسێ ئەنتێلۆ

ئێدوار ساڤێدرا

بەڕازیلویلتن سامپاو

رافایل کڵاوس ئەندەرسن دارۆنکۆ

رۆدریگۆ کۆریا

مارسێلۆ ڤان گاسکلێبێر گیل

چیلیڕۆبێرتۆ تۆبار

خولیۆ باسکونان پیێرۆ مازا

کریستیان شیمان

کڵاودیۆ ڕیۆس

کۆڵۆمبیاویلمار ڕۆلدان

ئەندرێس رۆخاس نیکۆلاس گالۆ

ئەلێکساندەر گوزمان

ویلمار ناڤارۆخوان ئەلێکساندەر لیۆن

ئیکوادۆڕڕۆدی زامبرانۆ

کارلۆس ئۆرب

کریستیان لێسکانۆ

بایرۆن ڕۆمێرۆ

پاڕاگوایماریۆ دیاس دێ ڤیڤار

ئەرناڵدۆ سامیێنگۆ

ئێدواردۆ کاردۆزۆ

داریۆ گاونۆ

پێڕودیێگۆ هارۆ

ڤیکتۆر کاریلۆ

جۆنی بۆسیۆ

ڤیکتۆر رەیز

ئوڕوگوایئێستێبان ئۆستۆجیچ

لیۆدان گۆنزالێز

نیکۆلاس تاران

ڕیچارد ترینیداد

ڤەنزوێلائەلێکسس هێرێرا

خیسۆس ڤالۆنزوێلا

کارلۆس لۆپێز

لویس موریلۆ

پەراوێزەکان

سەرچاوەکان