کێشەی عەرەب–ئیسرائیل
کێشەی عەرەب-ئیسڕائیل (بە عەرەبی: الصراع العربي الإسرائيلي) بە زنجیرە ناکۆکییەکی ڕامیاری و پێکدادانی ئەرتەشی لە نێوان لووتکەی عەرەبی و ئیسرائیل دەوترێت. ئەم دوو لایەنە بەھۆی ناسیۆنالیزمی عەرەبی و زایۆنیزمی یەھوودییەوە پێکەوە شەڕیان کردووە و زیانی زۆریان تووشی یەکتر کردووە. عەرەبەکان و بەشێکی تر لە وڵاتە موسڵماننشینەکان فەلەستین بە بەشێک لە خاکی جیھانی ئیسلام دەزانن و خوازیاری چۆڵکردنی ئەو وڵاتەن لەلایەن ئیسڕائیلەوە. لە لایەکی تریشەوە ئیسڕائیل خاکی فەلەستین بە بەشێک لە خاکی یەھوودییەکان دەزانێت پێی وایە بەڵێنی ئەم خاکە لە تەوراتدا بە جووەکان دراوە. ئەم کێشەیە لە ساڵی ١٩٤٨ەوە دەستی پێکردووە و ساڵانێکی زۆرە بەردەوامە.[١][٢][٣][٤]
شەڕەکان
- شەڕی ١٩٤٨[٥]
- شەڕی سوێز لە ساڵی ١٩٥٦[٦][٧]
- شەڕی شەش ڕۆژ لە ساڵی ١٩٦٧[٨][٩]
- شەڕی ئیستزناف لە ساڵی ١٩٦٧ تاکوو ١٩٧٠[١٠]
- شەڕی تشرینی یەکەم (تشرینی یەکەم) ساڵی ١٩٧٣[١١][١٢]
- ململانێی باشووری لوبنان[١٣]
- شەڕی یەکەمی لوبنان لە ساڵی ١٩٨٢[١٤]
- ملامنێی باشووری لوبنان لەساڵانی ١٩٨٢–٢٠٠٠[١٥][١٦]
- یەکەم سەرھەڵدان (ئینتیفازە) ١٩٨٧ تاکوو ١٩٩٣[١٧]
- دووەم سەرھەڵدان (ئینتیفازە) ٢٠٠٠ تاکوو ٢٠٠٤[١٨]
- شەڕی دووەمی لوبنان لە ساڵی ٢٠٠٦[١٩][٢٠]
- ھێرش بۆ کەرتی غەزە ٢٠٠٨–٢٠٠٩[٢١]
- کرداری بەرگری غەزە ٢٠١٢[٢٢]
سەرچاوەکان
🔥 Top keywords: دەستپێکتایبەت:گەڕانمافەکانی مرۆڤیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدجەزائیرمێژووی کوردپیرەمێردشاڵاوی ئەنفالھێمنقوزتۆپی پێدیموکراسیتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانکوردستانوتووێژ:دەستپێکدادپەروەریقازی محەممەدویکیپرۆژە:زانیاریدانەکانکیمیابارانی ھەڵەبجەسەڵاحەددینی ئەییووبینالیھەرێمی کوردستانبالەزانستگۆڕەپان و مەیدانڤیتۆریۆ پۆپسۆنەتەوە یەکگرتووەکانبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەکوردسلێمانیپەندی پێشینانمەلا مستەفا بارزانیکۆمپیوتەرویکیپیدیا:سەبارەتمێشکعێراقھەولێرویکیپیدیا:دەروازەی کۆمەڵگاتۆپی دەست