کەلیلە و دیمنە

کەلیلە و دیمنە کتێبێکە زۆر چیرۆکی لەسەر زمانی ئاژەڵان تێدایە کە پڕە لە پەند و ئامۆژگاری و لە نووسینی فەیلەسووفی ھیندی (بەیدەبا) بۆ (دەبشەلیم) پاشایەکی ھیندی نووسیوە. بەرزوویە وەریگراوەتە سەر زمانی فارسی، و تا بە ئێستاکە چەند جاڕ بە زمانی کوردی وەرگێڕاوەتەوە.

پەڕەیەک لە کەلیلە و دیمنە لە نوسخەی ئەسڵی بە زمانی فارسی

ھەروەھا فەیلەسوفی گەورە (بەیدەبا) ئەم کتێبەی پر کردووە لە چیرۆکی بە نرخ و قسەی خۆش و نەستەق وە ڕامیاری تەواو و زانین و ئامۆژگاری بۆ ھەمووکاروبارێکی مرۆڤ وە لەسەر زمانی ئاژەڵ ئەو شتانەی وتووە لەبەر پاراستنی لە زۆرداران و تێنەگەشتوان. ئەوەش لەسەر فەرمانی پاشای ھیند (دەبشەلیم) کە ئەم کتێبە شوینی شانازی ئەو بووە، بە جۆریک کە گەورەیی و سوودی گەیشتە گوێی کیسرا (ئەنوشیروان) ی پادشای نێران، ئەویش پزیشک و زانای گەورەی خۆی کە بەرزوویە ناوبوو ناردی بۆ ھیند بۆ ھێنانی ئەو کتێبە. ئەویش بە چەند سزا و ناخۆشی تا لەوی دەریھێنا و وەریگێرایە سەر زمانی فارسی، و لە سەدەی عەباسی بوێژی بەناوبانگ (عبداللە ئیبن موقەففەع) کردی بە عەرەبی کەتا ئیستا جێگەی سەرسوڕمانی ڕەخنەگرانی عەرەبە. پاشان وەرگیرایە سەر زۆریک لە زمانەکان.

وەرگێڕانەکان بە کوردی

  • مەلا کەریم زەنگنە، ١٩٣٤، سلێمانی. (یەکەمین وەرگێڕان بە کوردی)
  • عومەر تۆفیق خەتات لە ساڵی ١٩٧٠ عەرەبییەوە وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.
  • دڵاوەر، ٢٠٠١، سلێمانی.
  • محەممەد ئەمین دۆسکی، ٢٠٠٤، دھۆک (یەکەمین ورگێڕان بە کوردیی کورمانجی)
  • عەلی کارادەنیز، ٢٠١١، پەخشانگەھا نووبەھار.
  • ئەحمەد قازی لە زمانی فارسی وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.[١]
  • محەممەد چیا، ٢٠١٥، سلێمانی.
  • محەممەد عەبدۆ عەلی، ٢٠١٧، عەفرین.
  • محەممەد ساڵح گەڵاڵی
  • سین محەممەدی، کلیلا و دمنا، تاودانی کرمانجیێ، بۆژنۆرد (خۆراسان): پەخشانگەھا جھانی‏‫، ٢٠١٢.

سەرچاوەکان