کەمپی ئاوشڤیتز

کەمپی ئاوشڤیتز یان گرتووخانەی ئاوشڤیتز (بە ئەڵمانی: Konzentrationslager Auschwitz؛ ھەروەھا پێی دەوترێت KL Auschwitz یان KZ Auschwitz) کۆکەرەوەیەک بوو کە تێیدا زیاتر لە ٤٠ کەمپی کۆکردنەوە و لەناوبردن بوونی ھەبوو کە لەلایەن ئەڵمانیای نازییەوە بەڕێوەدەبرا لە بەشی داگیرکراوی پۆڵەندا (لە ساڵی ١٩٣٩ لکێندرا بە ئەڵمانیا) لەکاتی جەنگی جیھانیی دووەم و ھۆلۆکۆست. پێکھاتبوو لە ئاوشڤیتزی یەکەم کە کەمپی سەرەکی (ستاملاگەر)ە لە ئەشوینچێم؛ و ئاوشڤیتزی دووەم لە بیرکیناو بوو کە کەمپێکی کۆکردنەوە و لەناوبردن بوو کە ژووری غازی تێدابوو؛ ئاوشڤیتزی سێیەم لە مۆنۆڤیتز کە کەمپێکی کاری کۆمەڵەی کیمیایی ئی.جی فاربێن بوو؛ و دەیان کەمپی لاوەکی دیکە. کەمپەکان بە شوێنێکی سەرەکیی و کۆتا چارەسەر دادەنرا بۆ پرسی جوولەکەکان لەلایەن نازییەکانەوە.

ئاوشڤیتز
بەشێکە لەAuschwitz-Birkenau State Museum
دامەزران٢٠ی ئایاری ١٩٤٠
ناو بە زمانی فەرمیKonzentrationslager Auschwitz، Obóz Koncentracyjny Auschwitz
ناونراوە لەدوایOświęcim
بەڕێوەبەرRudolf Höss
وڵاتپۆڵەندا
دابەشکاریی کارگێڕیOświęcim County
ناوچەی کاتیUTC+01:00، UTC+02:00
پۆتانی شوێن٥٠°٢′٩″N ١٩°١٠′٤٢″E
بەشێکە لە کۆمپانیایSS Main Economic and Administrative Office
ڕووداوە بەرچاوەکانliberation
کۆدی خشتەcamps/0
ڕێکەوتی کردنەوە٢٠ی ئایاری ١٩٤٠
کۆتاییھاتن٢٧ی کانوونی دووەمی ١٩٤٥
باری کەلەپووریمیراتی جیھانیی یوونێسکۆ، immovable monument
ڕووبەر١٩٢ ھەکتار، ١٩١٫٩٧ ھەکتار
وێبگەhttp://www.auschwitz.org/
پێوەری کەلەپووری جیھانیWorld Heritage selection criterion (vi)
بە فەرماندەییRudolf Höss
پێڕستQ59534430
Polish cultural heritage register numberA-714/95 z 1995-08-02
Map
دەرگای چوونە ژوورەوە بۆ ئۆردووگای ئاوشڤیتز.

دوای ئەوەی ئەڵمانیا جەنگی جیھانی دووەمی ھەڵگیرساند بە داگیرکردنی پۆڵەندا لە ئەیلوولی ١٩٣٩، ئێس ئێس (ھێزی تایبەتی ئەمنی نازی) ئاوشڤیتزی یەکەم و سەربازگەی سوپاکەی کردە ئۆردووگای دیلەکانی جەنگ.

گواستنەوەی سەرەتایی زیندانییە سیاسییەکان بۆ ئاوشڤیتز بە نزیکەیی لە پۆلەندییەکان پێکھاتبوو کە سەرەتا کەمپەکە بۆ ئەوان دامەزرا. زۆربەی زیندانییەکان لە دوو ساڵی یەکەمدا پۆڵەندی بوون.

لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩٤٠دا تاوانبارە ئەڵمانییەکان ھێنرانە ناو کەمپەکەوە بۆ ئەوەی وەک کادر کاربکەن، بەمەش ناوبانگێکی سادیزمی بە کەمپەکە بەخشی. زیندانییەکان بە سادەترین ھۆکار لێیان دەدرا و ئەشکەنجە دەدران و لە سێدارە دەدران. یەکەم ئۆپراسیۆکانی کوشتن بە غاز بۆ زیندانیانی سۆڤیەت و پۆڵەندی بوو کە لە ئۆردووگای ١١ی ئاوشڤیتزی یەکەم لە دەوروبەری مانگی ئابی ١٩٤١ ڕوویدا.

لە مانگی دواتردا دروستکردنی ئاوشڤیتزی دووەم دەستیپێکرد و لە ساڵی ١٩٤٢ تا کۆتایی ساڵی ١٩٤٤ شەمەندەفەرە بارھەڵگرەکان جوولەکەکانیان لە ھەموو ئەورووپای داگیرکراوی ئەڵمانیاوە دەگواستەوە بۆ ژوورەکانی غاز. لە کۆی یەک ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار کەس کە ڕەوانەی ئاوشڤیتز کراون، یەک ملیۆن و ١٠٠ ھەزار کەسیان کوژران. ژمارەی قوربانییەکان بریتین لە ٩٦٠ ھەزار جوولەکە (٨٦٥ ھەزاریان لەکاتی گەیشتنیاندا بە غاز کوژراون)، ٧٤ ھەزار پۆڵەندی نەتەوەیی، ٢١ ھەزار دۆم، ١٥ ھەزار دیلی جەنگی سۆڤیەت و نزیکەی ١٥ ھەزار ئەورووپی دیکە. ئەوانەی نەخرانە ژووری غازەوە بھۆی برسێتی، ماندووێتی، نەخۆشی، لەسێدارەدانی تاکەکەسی، یان لێدان گیانیان لەدەستدا. ھەندێکی تر لەکاتی تاقیکردنەوە پزیشکییەکان کوژراون.

بەلایەنی کەمەوە ٨٠٢ زیندانی ھەوڵی ھەڵھاتنیان دا، ١٤٤ زیندانی سەرکەوتوو بوون و لە ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٤ دوو یەکەی سۆندەرکۆماندۆ کە لەو زیندانییانە پێکھاتبوون کە ژوورەکانی غازیان بەڕێوەدەبرد، ڕاپەڕینێکی شکستخواردوویان دەستپێکردبوو. و تەنیا ٧٨٩ ئەندامی ئێس ئێس (کە لە ١٥٪ زیاتر نەبوون) دوای ھۆلۆکۆست دادگایی کران؛ زۆرێکیان لە سێدارە دران، لەنێویاندا فەرماندەی کەمپەکە، ڕودۆڵف ھوس. بەپێی ڕاپۆرتە سەرەتایییەکانی کارە قێزەونەکانی ئەڵمانیای نازی شکستی ھاوپەیمانان لەسەر کارکردن بۆ بۆردوومانکردنی کەمپەکە یان ھێڵەکانی ئاسن مشتومڕێکی زۆری لەسەر بوو.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی سوپای سووری سۆڤیەت لە ئاوشڤیتز لە مانگی یەکی ساڵی ١٩٤٥، لە کۆتایی شەڕەکەدا، ئێس ئێس زۆربەی دانیشتووانی کەمپەکەی نارد بۆ ڕۆژاوا بۆ کەمپەکانی ناو ئەڵمانیا ونەمسا. ھێزەکانی سۆڤیەت لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ١٩٤٥ چوونە ناو کەمپەکە، کە لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە وەک ڕۆژی جیھانیی یادکردنەوەی ھۆلۆکۆست بەڕێوەدەچێت. لە دەیان ساڵی دوای جەنگ، ڕزگاربووانی وەک پریمۆ لیڤی، ڤیکتۆر فرانکڵ و ئێلی ڤیزل بیرەوەرییان لەسەر ئەزموونەکانیان نووسی و ئۆردووگاکە بووە ھێمایەکی باڵادەستی ھۆلۆکۆست. لە ساڵی ١٩٤٧ پۆڵەندا مۆزەخانەی حکوومی ئاوشڤیتز-بیرکیناوی لە شوێنی ئاوشڤیتزی یەکەم و دووەم دامەزراند و لە ساڵی ١٩٧٩ لەلایەن یوونێسکۆوە وەک میراتی جیھانیی دەستنیشانکرا.[١] [٢] [٣]

سەرچاوەکان