ھایپەرسیرۆیدیزم

ھایپەرسیرۆیدیسم یان غودەی سامە حاڵەتێکە لە کاتی زیاد لەپێویست بەرھەمھێنانی ھۆرمۆنە سیرۆیدیەکان ( T3 , T4) لەلایەن تایرۆیدا،( Thyrotoxicosis ) حاڵەتێکە لە کاتی زیاد بەرھەمھاتنی ھۆرمۆنە سیرۆیدیەکان بەھەر ھۆکارێک بێت[١] نیشانەکانی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆرێ لەوانەیە نیشانەکان بریتی بن لە (زوو تورە بوون، بێ ھێزی ماسولکە، کێشەی خەوتن ،خێرایی لێدانی دڵ، سکچوون، گۆیتەر، لەدەست دانی کێش )[٢]

وێنەیەک باس لە گەورە بوونی سیرۆید دەکات کە لەوانەیە پەیوەندی ھەبێت بە hyperthyroidism غوودەی سامە

نیشانەکان

نیشانەکان ئەکرێ لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاواز بن ھەنێک لە نیشانەکانی ھایپەرسیرۆیدیسم لەوانەیە بریتی بن لە زوو ئارەق کردن ، تورە بوون،خێرایی لێدانی دڵ، کێشەی خەوتن، بێ ھێزی ماسولکە ، سکچوون ، ھەستیاری بۆ گەرما ، بەزەحمەت خەوتن ھەستکردن بە ماندووبوون لە زۆربەی کاتەکان ، کێشە لە چاوەکان (سووربوونەوە ،وشکبوونەوە ،لاوازی یان کێشەی بینین) [٣]

سەرچاوەکان