ھورمز

یەکێکە لە گەڕەستێرەکانی کۆمەڵەی خۆر

ھورمز [١]، بەرچیس [٢]، مشتەری یان ژوپیتێر (ھێما: ♃) یەکێکە لە گەڕەستێرەکانی کۆمەڵەی خۆر. پێنجەمین گەڕەستێرە یان ھەسارەی کۆمەڵەی خۆرە و گەورەترین گەڕەستێرەی کۆمەلەی ناوبراوە. ھورمز ١٣٠٠[٣] جار لە زەوی گەورەترە. ٧٩[٤] جۆر مانگ و پارچە کە لە شێوەی بەردی گەورە دایە بە دەوری ھورمزدا دەسووڕێنەوە. چوار مانگی گەورە و ناسراوی ھەیە ئەوانیش پێکھاتوون لە کالیستۆ، گانیمید، یوورۆوپا (مانگ) و ئایۆ. ھورمز دەکەوێتە نێوان دوو گەڕەستێرەی بارام و کەیوان.

ھورمز
بەشێکە لەسیستمی خۆریی دەرەکی
ناونراوە لەدوایجووپیتەر
ناسناوی خەڵکJovian، Jupiterano، Jovien، joviano، joviana
جێسیستمی خۆریی دەرەکی
Parent astronomical bodyخۆر
ڕووبەر٦٢٬١٧٩٬٦٠٠٬٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە
EpochJ2000.0
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://astronomy.stackexchange.com/tags/jupiter، https://physics.stackexchange.com/tags/jupiter، https://space.stackexchange.com/tags/jupiter
ھورمز

بارستایی

بارستایی ھورمز بەرامبەرە بە نیوەی بارستایی ھەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر، ھەسارەی ھورمز دەکەوتە ناوەندی قوورسایی کۆمەڵەی خۆر، وە تیرەی ھورمز ١١ جار گەورەترە لە تیرەی زەوی، بارستایەکەشی ٣١٨ جار گەورەترە لە بارستایی زەوی، وە بارستایەکەشی ٠٬٠٠١ بەرامبەرە بە بارستایی خۆر

مانگەکانی ھورمز

ھەسارەی ھورمز و مانگەکانی گالیلۆ: ئایۆ و یۆرۆپا و جانیمید و کالیستۆ

ھەسارەی ھورمز خاوەنی ٧٩ مانگە نێزیکەی ٤٧ مانگ تیرەکەیان کەمترە لە ١٠ کیلۆمەتر کە لە ساڵی ١٩٧٥ دەستکرایە بە دیتنەوەیان.٤ لەو مانگانە ناویان مانگەکانی گالیلۆن. ئەو ٤ مانگە لە ساڵی ١٦١٠ لەلایەن گالیلێو گالیلەی دیترانەوە و گەورەترین مانگەکانی ھەسارەی ھورمزن،

بەرامبەرکردنی مانگەکانی ھورمز کە لەلایەن گالیلۆوە دیترانەوە و مانگی ھەسارەی زەوی
ناوتیرەبارستایینیوەتیرەی خوولانەوەزەمەنی خوولانەوە
کم٪کگ٪کم٪رۆژ٪
ئایۆ٣٦٤٣١٠٥٨٫٩×١٠٢٢١٢٠٤٢١٬٧٠٠١١٠١٫٧٧٧
یۆرۆپا٣١٢٢٩٠٤٫٨×١٠٢٢٦٥٦٧١٬٠٣٤١٧٥٣٫٥٥١٣
جانیمید٥٢٦٢١٥٠١٤٫٨×١٠٢٢٢٠٠١٬٠٧٠٬٤١٢٢٨٠٧٫١٥٢٦
کالیستۆ٤٨٢١١٤٠١٠٫٨×١٠٢٢١٥٠١٬٨٨٢٬٧٠٩٤٩٠١٦٫٦٩٦١

سەرچاوەکان