لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیمپراتۆریەتیی ساسانی یان ساسانییەکان (بە پاڵەوی: 𐭲𐭯𐭩𐭲𐭯𐭮𐭯𐭮)[١] دوایین ئیمپراتۆریەتیی باڵادەست لە ئێرانی کۆن لە پێش ھاتنی ئیسلام بوو. بنەماڵەی ساسانی لە ساڵی ٢٢٤ی زایینی بە تێکشاندنی ئەشکانییەکان حکوومەتەکەیان پێک ھێنا و ھەتا ساڵی ٦٥١ واتە بۆ ماوەی زیاتر لە ٤٠٠ ساڵ یەکێک لە زلھێزەکانی سەردەم بوون و بەرامبەرکێێ ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیان کرددوە،
بەڵگەی کورد بوونی ساسانییەکان لە سەرچاوە کۆنەکانی وەک تەبەری و مەسعودی و ئیبنە بەلخی و حەمزەی ئیسفەهانی دا ئاماژەی پێ کراوە، بۆ وێنە تەبەری نامەکەی ئەردەوانی پێنجەمی ئەشکانیی لە کتێبەکەیدا هێناوە کە بە ئەردەشیری بابەکان دەڵێت: انک قد عدوت طورک و اجتلبت حتفک ایها الکردی المربّی فی خیام الاکراد من اذن لک فی التاج الذی لبسته» ئەی کوردی گۆشکراوی ڕەشماڵی کوردان، پێت لە ئاستی خۆت درێژتر کردووە و مەبەستی تاج و تەختت هەیە.
حەمزەی ئێسفەهانی لە " تاریخ ملوک الفرس" دەنووسێت: لە سەردەمی ئەردشیر، کوڕەکەی دەبێتە فەرمانڕەوای خۆراسان، و وەک کوردزاد نێوی دایکی دێنێت.
لە سیرةالفرسی یاقوتی حەمەویدا هاتووە: کاتێ ئەردەشیر دەگاتە مەدائێن ئەوی پێ خۆش دەبێ و هەوڵی ئاوەدانکردنەوەی دەدات. ناو حەوت گەڕەکی مەدائێنیش دێنێت کە نێوی یەکێکیان کوردئافاز یان کوردئاوایە.
یەکەم شای ساسانی، ئەردەشێری یەکەم بووە لە هۆزی شوانکارە لە ناوچە پارس (پارێزگای فارس) شۆڕشی کردووە و ئیمپراتۆریەتییەکەی دامەزراندووە، ئەردەشیر کوڕی بابەک لە دوو بنەماڵەی گەورەی کوردی ناوچەی پارسن بە ناوەکانی شوانکارە و بارزەنگی، بازرنگییەکان کە دەکەنە بنەماڵەی دایکی ئەردەشێر کە فەرمانڕەوای پارسن و بە پێی ئاماژەکانی ئیبنە بەلخی لە کتێبی فارسنامە هەردوو بنەماڵەی بازرنگی و شوانکارە کوردن.
دوایین شای ساسانی یەزدگێردی سێیەم بووە کە چەند شەڕی گەورەی لەگەڵ سوپای ئیسلام لە سەردەمی عومەر کوڕی خەتتابدا کردووە و لە ھەموویاندا دۆڕاوە.
سەردەمی ساسانییەکان وەک سەردەمی زێڕینی کوردی پێش ئیسلام ناسراوە کاریگەری زۆری هەبوە و ئایینی زەردەشتی و زانایانی ئایینی، ڕۆڵی گرنگی و کاریگەریی زۆریان ھەبووە لەسەر شێوازی حکوومەتدا،
مێژوو
ئایین
زەردەشتی
زمان
پەهلەویی ساسانی
ھونەر
سەرچاوەکان
گرێدان بۆ دەرەوە
|
---|
- ئەردەشێری یەکەم (٢٢٤–٢٤٢)
- شاپووری یەکەم (٢٤٠–٢٧٠)
- ھورمزدی یەکەم (٢٧٠–٢٧١)
- وەھرامی یەکەم (٢٧١–٢٧٤)
- وەھرامی دووەم (٢٧٤–٢٩٣)
- وەھرامی سێیەم (٢٩٣)
- نەرسێ (٢٩٣–٣٠٢)
- ھورمزدی دووەم (٣٠٢–٣٠٩)
- ئازەرنەرسێ (٣٠٩)
- شاپووری دووەم (٣٠٩–٣٧٩)
- ئەردەشێری دووەم (٣٧٩–٣٨٣)
- شاپووری سێیەم (٣٨٣–٣٨٨)
- وەھرامی چوارەم (٣٨٨–٣٩٩)
- یەزدگردی یەکەم (٣٩٩–٤٢٠)
- وەھرامی پێنجەم (٤٢٠–٤٣٨)
- یەزدگردی دووەم (٤٣٨–٤٥٧)
- ھورمزدی سێیەم (٤٥٧–٤٥٩)
- پیرۆزی یەکەم (٤٥٩–٤٨٤)
- بەلاش (٤٨٤–٤٨٨)
- قوبادی یەکەم (٤٨٨–٤٩٦)
- جاماسپ (٤٩٦–٤٩٨)
- قوبادی یەکەم (٤٩٨–٥٣١)
- خەسرەوی یەکەم (٥٣١–٥٧٩)
- ھورمزدی چوارەم (٥٧٩–٥٩٠)
- خەسرەوی دووەم (٥٩٠)
- وەھرامی شەشەم (٥٩٠–٥٩١)
- خەسرەوی دووەم (٥٩١–٦٢٨)
- قوبادی دووەم (٦٢٨)
- ئەردەشێری سێیەم (٦٢٨–٦٢٩)
- پۆراندوخت (٦٢٩–٦٣٠)
- ئازەرمیدوخت (٦٣٠–٦٣١)
- پۆراندوخت (٦٣١–٦٣٢)
- یەزدگردی سێیەم (٦٣٢–٦٥١)
|