ئۆپرا وینفری

پێشکەشکار، خانمەکتەر، بەرھەمھێنەر، و نووسەری ئەمریکی


ئۆپرا گایل وینفری (لەدایکبوو بە ناوی ئۆرپا گایل وینفری؛[١] لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٩٥٤) پێشکەشکار، بەرھەمھێنەری تەلەڤیزیۆن، خانمەکتەر، نووسەر، و چاکەکاری ئەمریکییە. بەھۆی بەرنامەی The Oprah Winfrey Showەوەوە باشتر ناسراوە، کە لە شیکاگۆوە پەخشدەکرا، کە خاوەنی بەرزترین پلەی بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی بوو لە چەشنەکەیدا و بە شێوازێکی نەتەوەیی پەخشدەکرا بۆ ٢٥ ساڵ لە ١٩٨٦ەوە بۆ ٢٠١١.[٤] ناسراو بە «شاژنی ھەموو میدیاکان»،[٥] دەوڵەمەندترین ئەفریقی ئەمریکیی سەدەی ٢٠ەم بوو[٦][٧] و یەکەم ملیاردێری ڕەشپێستی ئەمریکای باکوورە،[٨] و بە باشترین چاکەکاری ڕەشپێست لە مێژووی ئەمریکا دانراوە.[٩][١٠] لە ٢٠٠٧ەوە، ھەندێک جار بە دیارترین ئافرەت لە جیھان دادەنرێت.[١١][١٢]

ئۆپرا وینفری

وینفری لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٤
لەدایکبوون
ئۆرپا گایل وینفری[١]

(١٩٥٤-٠١-٢٩) ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٩٥٤ (تەمەن ٧٠ ساڵ)
کۆسکیوسکۆ، میسیسیپی، ویلایەتە یەکگرتووەکان
خوێندنگەزانکۆی ویلایەتی تێنێسی
پیشە
  • پێشکەشکاری تەلەڤیزیۆن
  • خانمەکتەر
  • بەرھەمھێنەر
  • جێبەجێکاری میدیا
  • نووسەر
چالاکبوون١٩٧٣–ئێستا
کار
  • سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری Harpo Productions (١٩٨٦–ئێستا)
  • سەرۆک، بەڕێوەبەری جێبەجێکار و بەڕێوەبەری بازرگانیی تۆڕی ئۆپرا وینفری (٢٠١١–ئێستا)
حیزبی سیاسیبێلایەن
یارستێدمان گراھام (١٩٨٦–ئێستا)
مناڵ(ەکان)کەنعان (ل. ١٩٦٨؛ م. ١٩٦٨)[٢]
وێبگەoprah.com
واژوو

وینفرێ لە ھەژاریدا لە میسیسیپی لە دایکێکی ھەرزەکاری سەڵت لەدایکبووە و دواتر لە میلوۆکی گەورەبووە. ئاماژەی داوە کە لە منداڵی و سەرەتای ھەرزەکاریدا دەستدرێژی کراوەتە سەر و لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا دووگیان بووە؛ لە تەمەنێ گەنجیدا کوڕەکەی لەدایکبووە و بە ساوایی مردووە.[١٣] وینفری دواتر نێردراوە تا لەگەڵ پیاوێکدا بژیت بە ناوی ڤێرنۆن وینفری، کە سەرتاشێکی تێنێسی بووە، و ئۆپرا بە باوکی خۆی ناوی دەبات، و کارێکی لە ڕادیۆیەکدا دۆزیەوە کە لە قوتابخانەی ناوەندی بووە. لە ١٩ ساڵیدا، پێشکەشکاری ھاوبەشی ھەواڵەکانی ئێوارەی ناوخۆیی بوو. قسەکردنە پڕ ھەستەکانی وینفری یەکسەر وای لێکرد ببرێتە بەشی بەرنامەی ڕۆژ، و دوای خستنی بەرنامەیەکی ناوخۆیی پلە سێی شیکاگۆ بۆ پلەی یەکەم،[١٤] کۆمپانیایەکی بەرھەمھێنانی تایبەت بە خۆی دامەزراند کە بە شێوازێکی نێودەوڵەتی لقی هەیە.

وینفری چەندان خەڵاتی بردووەتەوە لە ژیانی پیشەگەریدا کە پێکدێن لە ١٨ خەڵاتی ئێمی دەی تایم، لەوانەش خەڵاتی دەسکەوتی ژیان و خەڵاتی بەڕێوەبەر، ٢ خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم، لەوانە خەڵاتی مرۆڤدۆستیی بۆب ھۆپ، خەڵاتێکی تۆنی، خەڵاتێکی پیبەدی و خەڵاتی مرۆڤدۆستیی ژان ھێرشۆڵت، کە لەلایەن خەڵاتەکانی ئۆسکارەوە پێی بەخشرا و پاڵێوراوە بۆ دوو خەڵاتی ئۆسکار.

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان