ئەنتۆنی (یاریزانی تۆپی پێ، لەدایکبووی ٢٠٠٠)

یاریزانێکی تۆپی پێی بەڕازیلی

ئەنتۆنی ماتیۆس دۆس سانتۆس (بە پورتوگالی: Antony Matheus dos Santos؛ لەدایکبووی ٢٤ی شوباتی ٢٠٠٠) بە سادەیی بە ئەنتۆنی ناسراوە، یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری بەڕازیلییە کە وەک ھێرشبەرێک یاری بۆ یانەی تۆپی پێی مانچستەر یوونایتدی پرێمیەرلیگ و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل دەکات.

ئەنتۆنی
زانیاری کەسایەتی
ناوی تەواوئەنتۆنی ماتیۆس دۆس سانتۆس[١]
ڕێکەوتی لەدایکبوون (٢٠٠٠-٠٢-٢٤) ٢٤ی شوباتی ٢٠٠٠ (تەمەن ٢٤ ساڵ)
شوێنی لەدایکبوونئۆزاسکۆ، ساو پاولۆ، بەڕازیل
باڵا١.٧٥ م
جێگای یاریکردنھێرشبەر
زانیاریی یانە
یانەی ئێستامانچستەر یوونایتد
ژمارەی یانە٢١
ئەزموونی گەنجی
٢٠١٠–٢٠١٨ساو پاولۆ
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکانیانەکانیاری(گۆڵ)
٢٠١٨–٢٠٢٠ساو پاولۆ٤٨(٦)
٢٠٢٠–٢٠٢٢ئایاکس٥٧(١٨)
٢٠٢٢–مانچستەر یوونایتد١(١)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠١٩–٢٠٢١بەڕازیلی ژێر٢١٢٢(٦)
٢٠٢١–بەڕازیل٩(٢)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

ئەنتۆنی دەرچووی سیستەمی لاوانی ساو پاولۆیە و شەش گۆڵی لە ٥٢ یاریدا بۆ یانەکەی تۆمارکردووە. لە ساڵی ٢٠٢٠ چووە یانەی ئەیاکس و دوو نازناوی خولی نایابی ھۆڵەندا و یەک جامی ھۆڵەندای بردووەتەوە.

ئەنتۆنی بوو بە خاوەنی مەدالیای زێڕین لەگەڵ تیمی خوار ٢٣ ساڵانی بەڕازیل لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینی ٢٠٢٠. لە یەکەمین یاری نێودەوڵەتییدا بەرامبەر ڤەنزوێلا لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ گۆڵی تۆمارکرد.

کاروانی یانە

ساو پاولۆ

لە شاری ئۆساسکۆ لەدایکبووە، ئەنتۆنی لە ساڵی ٢٠١٠ چووە سیستەمی لاوانی یانەی ساو پاولۆ. لە ساڵی ٢٠١٨، تیپەکەی بووە براوەی پاڵەوانێتی جەی لیگ لە ژاپۆن و بە باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە ھەڵبژێردرا.[٢]

لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨، ئەنتۆنی لەگەڵ ھێلینۆ و ئیگۆر گۆمێس بەرزکرانەوە بۆ پێکھاتەی یەکەمی یانەکە، و گرێبەستێکی واژوو کرد بۆ ماوەی پێنج ساڵ و تا ئەیلوولی ٢٠٢٣.[٣][٢] لە ١٥ی تشرینی دووەمدا، یەکەمین یاری خۆی بۆ پێکھاتەی یەکەم ئەنجامدا، وەک یەدەگ لە جێگەی ھێلینۆ ھاتە یاریگاوە لە یارییەکدا کە ١–١ بەرامبەر بوون لەگەڵ گرێمیۆ.[٤]

ئەیاکس

لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٠، ئەیاکس گرێبەستێکی پێنج ساڵەی لەگەڵ ئەنتۆنی واژوو کرد بە ١٣ ملیۆن پاوەند، کە ڕەنگە زیاد بکات بۆ ١٨٫٢ ملیۆن پاوەند.[٥] لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، یەکەم گۆڵی بۆ ئەیاکس تۆمارکرد لە بردنەوەی ١–٠ بەرامبەر سپارتا ڕووەتەردام.[٦] لە یارییەکی خولدا بەرامبەر ڤیتێسێ، دووەم گۆڵی بۆ ئەیاکس تۆمارکرد. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، ئەنتۆنی یەکەم گۆڵی تۆمارکرد لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە بردنەوەی ٢–١ی لە دەرەوەی یاریگای خۆیان لە بەرامبەر میجتیلاند لە وەرزی ٢٠٢٠–٢١.[٧][٨]

کاروانی نێودەوڵەتی

لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١، ئەنتۆنی بۆ تیمی خوار ٢٣ ساڵانی بەڕازیل لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینی ٢٠٢٠ بانگھێشت کرا.[٩] ئەو لە ھەموو شەش یارییەکی بەرازیل بە شێوەی سەرەکی یاری کرد. لە یاری کۆتایی بەرامبەر ئیسپانیا، ئەسیستی گۆڵەکەی مالکۆمی کرد لە کاتی زیاد کراودا و بەھۆیەوە بەڕازیل نازناوەکەی بردەوە.[١٠]

یەکەمین یاری خۆی بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل ئەنجامدا لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە پاڵاوتنی جامی جیھانی بەرامبەر ڤەنزوێلا. لە خولەکی ٧٧ ھاتە یاریگاوە و گۆڵێکی تۆمارکرد لە کاتی زیادکراودا و بە ئەنجامی ٣–١ بۆ بەڕازیل کۆتایی ھات.[١١]

ئاماری کاروانی وەرزشی

یانە

ھەتا ١٤ ئابی ٢٠٢٢[١٢]
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانەوەرزخولجامی نیشتیمانیکیشوەرەکانئەوانی ترکۆی گشتی
ئاستیارییەکانگۆڵەکانیارییەکانگۆڵەکانیارییەکانگۆڵەکانیارییەکانگۆڵەکانیارییەکانگۆڵەکان
ساو پاولۆ٢٠١٨خولی پلە یەکی بەڕازیل٣٠٠٠٠٠٠٠٣٠
٢٠١٩خولی پلە یەکی بەڕازیل٢٩٤١٠١٠١٤٢٤٥٦
٢٠٢٠خولی پلە یەکی بەڕازیل٠٠٠٠٢٠٢٠٤٠
کۆی گشتی٣٢٤١٠٣٠١٦٢٥٢٦
ئەیاکس٢٠٢٠–٢١خولی نایابی ھۆڵەندا٣٢٩٤١١٠١-٤٦١١
٢٠٢١–٢٢خولی نایابی ھۆڵەندا٢٣٨٣٢٧٢٠٠٣٣١٢
٢٠٢٢–٢٣خولی نایابی ھۆڵەندا٢١٠٠٠٠١١٣٢
کۆی گشتی٥٧١٨٧٣١٧٣١١٨٢٢٥
تەواوی کاروانی وەرزشی٨٩٢٢٨٣٢٠٣١٧٣١٣٤٣١


نێودەوڵەتی

ھەتا ھەتا ٢٣ ئازاری ٢٠٢٢[١٣]
دەرکەوتنی و گۆڵەکانی تیمی نیشتیمانی و ساڵ
تیمی نیشتیمانیساڵیارییەکانگۆڵەکان
بەڕازیل٢٠٢١٥١
٢٠٢٢٤١
کۆی گشتی٩٢

خەڵاتەکان

ئەیاکس

بەرازیل خوار ٢٣ ساڵان

  • ئۆڵۆمپیادی ھاوینە: ٢٠٢٠

تاکەکەسی

  • یاریزانی مانگی خولی نایابی ھۆڵەندا: کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠
  • بەھرەی مانگی خولی نایابی ھۆڵەندا: کانوونی یەکەمی ٢٠٢١

سەرچاوەکان