بۆنگ بۆنگ مارکۆس

فێردیناند "بۆنگبۆنگ" ڕۆمالدێز مارکۆس جونیۆر[١][٢] (لەدایکبووی ١٣ی ئەیلوولی ١٩٥٧) سیاسەتمەدارێکی فلیپینییە و لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە سەرۆکی ھەڵبژێردراوی فلیپینە، لە ساڵی ٢٠١٠ تا ٢٠١٦ سیناتۆر بووە، دووەم منداڵ و تاکە کوڕی سەرۆک و دیکتاتۆری پێشووی فلیپین فێردیناند مارکۆسی گەورە و خانمی یەکەمی پێشوو ئیمێلدا رۆموالدێز مارکۆس بووە. مارکۆس ھەروەھا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی فلیپین بووە لە ساڵی ١٩٩٢ تا ١٩٩٥ و دووبارە لە ساڵی ٢٠٠٧ تا ٢٠١٠. لە ساڵی ١٩٨٣ تا ١٩٨٦ و لە ساڵی ١٩٩٨ تا ٢٠٠٧ پارێزگاری ئیلۆکۆس نۆرت بووە. لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ مارکۆس کاندیدبوونی خۆی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ٢٠٢٢ی فلیپین ڕاگەیاند. [٣] لە مانگی ئایاری ٢٠٢٢ بە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستھێنا.[٤][٥]

بۆنگ بۆنگ مارکۆس
مارکۆس لە مانگی ئازاری ٢٠٢٢
سەرۆکی فلیپین
دەستبەکاربوون
٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
دوابەدوایڕۆدریگۆ دوتێرتێ
سیناتۆری فلیپین
لە پۆستدا بووە
٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٠ – ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٦
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوونفێردیناند رۆموالدێز مارکۆسی بچووک
(١٩٥٧-٠٩-١٣) ١٣ی ئەیلوولی ١٩٥٧ (تەمەن ٦٦ ساڵ)
مانیلا، فلیپین
ھاوسەر(ەکان)لویز ئارانێتا (ھاوسەرگیری ١٩٩٣)
منداڵ(ەکان)۳
واژوو
ماڵپەڕwww.bongbongmarcos.com

سەرچاوەکان