بۆکۆ حەرام
بۆکۆ حەرام گرووپێکی ئیسلامیی چەکدارە، کە لە وڵاتی نێجیریا لە ساڵی٢٠٠٢ لە لایەن موحەممەد یوسفەوە دامەزراوەو لە ساڵی ۲۰۰۹وە چەکی گرتوەتە دەست و بووەتە گروپێکی جیھادی. ناوی ئەو گرووپە بە واتەی دژی ھاتنی کلتوری ڕۆژئاوایە بۆ وڵاتی نێجیریا و بە وتەی ئەوان دژی داب و نەریتی بێئەخلاقی ڕۆژئاوان و پێیان وایە کە دەبێت شەریعەتی ئیسلام لەسەرانسەری وڵاتی نێجیریا جێبەجێ بکرێ و بەس خوێندنگەی ئیسلامی ھەبن. ئەوان پەلامار و ھێرش دەکەنەسەر کڵێسە و پیاوە ئاینی و دێھاتە مەسیحی نشینەکان[٩] و ھەروەھا بۆ سەر موسڵمانەکانیش ئەوانەی کەیارمەتی حوکمەت دەدەن و ناچنەژێر بارو حوکمی ئەوانەوە. چالاکی و ھێرشەکانی ئەو گروپە زیاتر لەباکووری نێجیریایە کەزیاتر دانیشتوانی موسوڵمانن. بارەگای سەرەکی بۆکۆ حەرام لە مایدوگوریە کەبەشێکی شاری بۆرنۆ یە، و لەم دواییەشدا بەیعەتیان دایە گرووپی (دەوڵەتی ئیسلامی).[١٠]
بۆکۆ حەرام | |
---|---|
جماعة أهل السنة للدعوة والجهاد | |
ساڵانی چالاکیی | ۲۰۰۲-ئێستا |
ئایدۆلۆژیا | سەلەفی جیھادیزم هەستی دژە ڕۆژئاوایی تەکفیریزم |
شوێنگەسەرەکییەکان | مایدوگوریە، نێجیریا |
ھێز | ۱٥۰۰۰ [١] ۲۰۰۰۰ (بانگەشەی چاد ئازاری ۲۰۱٥)[٢] ٤۰۰۰–٦۰۰۰ (بانگەشەی ویلایەتە یەکگرتووەکان شوباتی ۲۰۱٥)[٣] |
بەشێکە لە | دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ( ۲۰۱٥-۲۰۱٦) |
ھاوپەیمانان | دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (۲۰۱٥-۲۰۱٦) |
دوژمنان |