تەنگرییەت

تەنگرییەت (یان تەنگریزم / تێنگریزم) (بە تورکی: Tengricilik) ئایینی ڕەسەنی تورکەکان. ئەوان خوداوەندی ئاسمانی خۆیان تەنگری دەپەرستن. مەبەستی ژیانە بە پێی ڕوانگەی تێنگریستان ئەوەیە کە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ گەردوون بژین.[١]

هێمای تەنگرییەت، لە شێوەی چادرێکی تورکی کۆن بە نووسینی تورکیی کۆن کە لەسەری نووسراوە “تەنگری”

هەموو تورکەکان و هەندێک لە مەنگۆلییەکان پێش هاتنی ئیسلام و مەسیحیەت و جوولەکەکان تەنگریست بوون. تەنگریزم ئەمڕۆ زۆر بچووکە هەرچەندە زۆرێک لە تورکەکان دەگەڕێنەوە بۆی. هەروەها ئەم دەستەواژەیە باس لە چەندین بزووتنەوە و فێرکارییە ئایینییە ڕەسەنەکانی تورک هاوچەرخ دەکات. هەموو شوێنکەوتوانی لە تەنگریزم یەکتاپەرستن و تەنها تەنگری دەپەرستن. لە تەنگرییەتدا، تەنگری ئەو خودایەیە کە نوێنەرایەتی چاکە دەکات و ئێرلیک شەیتانەکە کە نوێنەرایەتی خراپ دەکات.[٢]

ئایینەکە

تەنگرییەتی شیرک بوو بەڵام دواتر بوو بە یەکتاپەرست، و تەنها تێنگری دەپەرست.[٣][٤][٥][٦][٧]

تێنگری یەکەم خوداوەندە سەرەتاییەکانە لە ئایینی گەلی سەرەتای تورکدا. دوای ئەوەی تورکەکان دەستیان کرد بە کۆچکردن و بەجێهێشتنی ئاسیای ناوەڕاست و ڕووبەڕووبوونەوەی ئایینە یەکتاپەرستەکان، تەنگریزم لە بنەچەی بتپەرستی/شیرکییەوە دەستکاری کرا.[٤]

لە تەنگرییەتدا، شاخەکەی خان تەنگری زەوەی پێروز بێت و بە ناوی تەنگری ناونراوە. "خان تەنگری" بە واتای "پاشا تێنگری" دێت.[٨][٩]

تەنگریزم ئایینێکی کۆن بووە و زیاتر لە دوای بڵاوبوونەوەی ئایینی مەسیحی و دواتر ئیسلام نەما. زۆرێک لە تورکەکان لە ساڵانی نەوەدەکاندا هەوڵیان داوە تێنگریزم زیندوو بکەنەوە، بە تایبەت لە قیرغیزستان، کازاخستان، تورکیا.[١٠][١١]

دوای ئەوەی ئەتاتورک لە ساڵی ١٩٢٣ تورکیای دروستکرد، ئایدۆلۆژیایەکی ناسیۆنالیستی تورانیزم و کەمالیزم و پان تورکیزم یارمەتیدەر بوو بۆ زیادکردنی تەنگریزم.  ئیسلام زۆر سنووردار بوو بەڵام ڕێگەی بە تێنگریزم دەدرا بە ئازادی بوونی هەبێت. زۆربەی وشەکانی عەرەبی و فارسی و کوردی لە زمانی تورکی لابراون. ئاتاتورک وشەی «الله» بۆ خوا قەدەغە کرد و لە شوێنیدا تەنگریی گۆڕی.[١٢]

نوسەر و مێژوونووسی دیاری تورک نیهاڵ ئاتسز، تێنگریست و ئایدیۆلۆژیکی تورانیزم بوو.[١٣]

تەنگریزم لایەنگری چالاکی زۆر کەمی هەیە، بەڵام بوژانەوەی ئایینێکی نەتەوەیی گەیشتە ئامادەبووانێکی گەورەتر لە بازنەی فیکری و ناسیۆنالیستیدا.  سەرۆک کۆماری پێشووی کازاخستان، نورسوڵتان نازاربایڤ و عەسکەر ئاکایێڤ، تەنگریزمیان بە ئایینی نەتەوەیی و سروشتی گەلانی تورکیا ناوبرد.[١٤] لە کاتی گەشتەکەیدا بۆ ڕووسیا لە ساڵی ٢٠٠٢، ئاکایڤ بە قسەی خۆشی باسی لەوە کرد کە سەردانێک بۆ ڕووباری یەنیسێی "زیارەتێک بۆ شوێنێکی پیرۆز بۆ قرغیزییەکان" پێکدەهێنێت.[١٥] پەیڕەوانی تێنگریزم هەمیشە دەڵێن ئیسلام نامۆیە بۆ گەلانی تورک، بە هەمان شێوەی ئایینی مەسیحی و جوولەکە. پەیڕەوانی تێنگریزم زۆربەیان تورکە ناسیۆنالیستەکانن کە لە تورکیا و ئازەربایجان و ئاسیای ناوەڕاستەوە هاتوون.ژمارەیەکی زۆر لە تورکەکان ئیسلام بەجێدەهێڵن بۆ ئەوەی بچنە سەر تەنگریزم.[١٦]

سەرچاوەکان