خەلافەتی ڕاشیدون

خەلافەتی ڕاشیدون (بە عەرەبی: اَلْخِلَافَةُ ٱلرَّاشِدَةُ‎، لاتینی: al-Khilāfah ar-Rāšidah) یەکەم دەسەڵاتداریی خەلافەت بوو کە شوێنی پێغەمبەری ئیسلام، محەممەدی گرتەوە. لەلایەن چوار خەلیفەی یەک لە دوای یەکەوە حوکمڕانی دەکرا. لە ماوەی بوونی خۆیدا، ئیمپراتۆریەتییەکە بەھێزترین ھێزی ئابووری و کولتووری و سەربازی ھەبووە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا.

خەلافەتی ڕاشیدون
اَلْخِلَافَةُ ٱلرَّاشِدَةُ
al-Khilāfah Rāšidah
شوێنی ڕاشیدون
پایتەختمەدینە (632–656)
کووفە (656–661)
زمانە فەرمییەکان عەرەبی کلاسیکی[١]
دەوڵەت خەلافەت
دراو
ئەم وتارە بەشێکە لە زنجیرەی

خەلافەت


خەلافەتی ڕاشدین

ئەبوبەکر · عومەر کوڕی خەتتاب
عوسمان کوڕی عەفان · عەلی کوڕی ئەبووتالیب

<دەوڵەتی ئەمەوی

موعاویە کوڕی ئەبووسوفیان · یەزید کوڕی معاویە ··· موعاویە کوڕی یەزید ··· مەروان کوڕی حەکەم

دەوڵەتی عەبباسی

ئەلسەفاح · ھارون ڕەشید ··· موستەعسیم بیللا

دەوڵەتی عوسمانی
دەوڵەتی فاتیمی
بابەتە پەیوەندیدارەکان

خەلافەتی ئەمەوی لە ئەندەلوس · خەلافەتی عەبباسی لە قاھیرە.

پایتەختی خەلافەتەکان

مەدینە · کووفە
دیمەشق ·بەغدا
قاھیرە . قوڕتوبە
ئەستەمبوڵ

ناودارەکانی خەلافەت

معاویە کوڕی ئەبووسوفیان · عومەری کوڕی عەبدول عەزیز
ئەبوجەعفەری مەنسور · ھارون ڕەشید
سوڵتان عوسمانی یەکەم . سوڵتان محەمەد فاتیح
سەلیمی یەکەم . سوڵتان سولەیمان قانونی
عەبدول حەمیدی دووەم

خەلافەت دوای کۆچی دوایی پەیامبەر محەممەد لە حوزەیرانی ساڵی ٦٣٢ و دواتر مشتومڕ لەسەر جێنشینیی سەرکردایەتی موسڵمانان سەریھەڵدا. ھاوڕێ و کەسی نزیکی محەممەد، ئەبووبەکری سدیق لە خێڵی بەنو تەیم وەک یەکەم خەلیفە لە مەدینە ھەڵبژێردرا و دەستی بە داگیرکردنی نیمچە دوورگەی عەرەبی کرد. دەسەڵاتە کورتەکەی لە مانگی ئابی ساڵی ٦٣٤ کۆتایی ھات کاتێک کۆچی دوایی کرد؛ و عومەر کوڕی خەتتاب، جێنشینی دەستنیشانکراو لە خێڵی بەنو عادی جێگای گرتەوە. لە سەردەمی خەلیفە عومەردا، خەلافەت بە ڕێژەیەکی بەرچاو فراوانتر بوو، حوکمڕانی زیاتر لە دوو لەسەر سێی ئیمپراتۆریەتیی بیزەنتیی و نزیکەی تەواویی ئیمپراتۆریەتیی ساسانی کرد. عومەر لە تشرینی دووەمی ساڵی ٦٤٤ تیرۆرکرا و عوسمان کوڕی عەفان لە خێڵی بەنو ئوومەییە شوێنی گرتەوە، کە لەلایەن لیژنەیەکی شەش کەسییەوە ھەڵبژێردرا و لیژنەکە لەلایەن عومەر خۆیەوە ڕێکخرابوو. لە سەردەمی خەلیفە عوسماندا، خەلافەت لە ساڵی ٦٥١دا کۆتایی بە داگیرکردنی ناوچەکانی فارس ھێنا و بەرەو خاکەکانی ژێر دەسەڵاتی بیزەنتینییەکان ڕۆیشت. سیاسەتە خزمایەتییەکانی عوسمان بووە ھۆی ئەوەی کە لەلایەن ھەندێک لە ژەنەڕاڵە موسڵمانەکانیەوە دژایەتییەکی توند بکرێت، و لە کۆتاییدا لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٦٥٦ لەلایەن یاخیبووانەوە تیرۆرکرا.

دواتر عەلی کوڕی ئەبووتاڵیب وەک خەلیفەی نوێ داندرا، کە ئەندامی خێڵی بەنو ھاشم، بنەماڵەکەی پەیامبەری کۆچ کردوو، محەممەد بوو. دواتر پایتەختی گواستەوە بۆ کووفە. عەلی سەرۆکایەتی شەڕی ناوخۆی خەلافەتی کرد کە بە ناوی فیتنەی یەکەم ناسرا، چونکە خەلیفەی نوێ لەلایەن خزمانی خەلیفەی پێشوو، عوسمان، بە ناوی موعاویەی یەکەم، پەسەند کراو نەبوو، و پێیانوابوو عوسمان بە شێوەیەکی نایاسایی کوژراوە و بکوژەکانی دەبێت سزا بدرێن. سەرەڕای ئەوەش، بەرەی سێیەم ناسراو بە خەواریجیەکان کە پێشتر لایەنگری خەلیفە عەلی بوون، دوای ئەوەی ڕەتیانکردەوە ناوبژیوانی ئەو ناکۆکییە بن لە شەڕی سەفین، لە عەلی و موعاویەش یاخی بوون. شەڕەکە بووە ھۆی ڕووخانی خەلافەتی ڕاشیدون و دامەزراندنی دەوڵەتی ئەمەوی لە ساڵی ٦٦١ لەلایەن موعاویەوە. شەڕی ناوخۆ دابەشبوونی نێوان موسڵمانانی سوننە و شیعەی بۆ ھەمیشە چەسپاند، موسڵمانانی شیعە پێیانوابوو عەلی یەکەم خەلیفە و ئیمامی ڕاستیی دوای پەیامبەر محەممەدە، چونکە پەیوەندی بنەماڵەیی و خوێنیی ھەیە لەگەڵ محەممەد.[٢]

سەرھەڵدان

خەلافەتی ڕاشیدون لە بەرزترین ئاستی خۆیدا.

دوای مردنی محەممەد لە ساڵی ٦٣٢ی زایینی، ھاوەڵەکانی لە شاری مەدینە مشتومڕیان لەسەر ئەوە کرد کە کامیان دەبێت شوێنی بگرنەوە لە بەڕێوەبردنی کاروباری موسڵماناناندا لە کاتێکیشدا بنەماڵەی پەیامبەر سەرقاڵی ناشتنی محەممەد بوون. عومەر کوڕی خەتتاب و ئەبوو عوبەیدە کوڕی جەڕاح بەڵێنی دڵسۆزی خۆیان بۆ ئەبوبەکر دا، دواتریش ئەنسار و قوڕەیشیش بەدوایدا ڕۆیشتن؛ و ئەبوبەکر نازناوی خەلیفە رسول اللەی وەرگرت، یان بە سادەیی خەلیفە.[٣] ئەبوبەکر دەستی کرد بە ھەڵمەتەکانی بانگەشەی ئیسلام. سەرەتا دەبوو ھۆزە عەرەبییەکان بخاتە ژێر یەک دەسەڵاتەوە، کە بانگەشەی ئەوەیان کردبوو کە ھەرچەندە دانیان بە محەممەددا ناوە و ئیسلامیان پەسەند کردووە، بەڵام ھیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ ئەبوبەکردا نییە. ئەبوبەکر وەک خەلیفەیەک، پاشا نەبووە و ھەرگیز بانگەشەی نازناوێکی لەو شێوەیەی نەکردوە؛ بەڵام ھیچ کام لە سێ جێنشینەکەی دوای خۆی ھاوشێوەی ئەو نەبوون. ئەبوبەکر ھەڵبژاردن و سەرکردایەتیکردنی لەسەر بنەمای شایستەیی بوو.[٤][٥][٦][٧]

ناوچە یان پارێزگاکان

لە سەردەمی ئەبوبەکردا، خەلافەتەکە بە ڕوونی دابەش نەبووە بەسەر پارێزگاکاندا، ھەرچەندە یەکەی ئیداری زۆری ھەبوو.

لە سەردەمی عومەردا خەلافەتەکە دابەش بوو بەسەر کۆمەڵێک پارێزگادا کە بەم شێوەیە بوون:

  1. عەرەبستان دابەش بوو بەسەر دوو پارێزگای مەککە و مەدینە.
  2. عێراق بەسەر دوو پارێزگای بەسرە و کوفە دابەشکرا.
  3. جەزیرە بەسەر دوو پارێزگادا دابەش بوو، دیجلە و فورات.
  4. سووریا بە تەنھا پارێزگایەک بوو.
  5. فەلەستین بەسەر دوو پارێزگای ئایلیا و ڕامەڵا دابەش بوو.
  6. میسر بەسەر دوو پارێزگادا دابەش بوو: میسری سەروو و میسری خواروو.
  7. فارس بەسەر سێ پارێزگای خوراسان و ئازەربایجان و فارس دابەش بوو.

عومەر لە وەسیەتنامەکەیدا ڕێنمایی جێنشینەکەی، عوسمانی کردبوو کە بۆ ماوەی ساڵێک دوای مردنی ھیچ گۆڕانکارییەک لە ڕێکخستنی کارگێڕیدا نەکات، کە دواتر عوسمان وەسیتەکەی پاراست؛ بەڵام دوای تەواوبوونی ماوەکە، میسری کردە یەک پارێزگا و پارێزگایەکی نوێی دروستکرد کە باکووری ئەفریقای لەخۆگرتبوو.

لە سەردەمی خەلیفە عوسماندا خەلافەت بەسەر دوانزە پارێزگادا دابەش بوو، ک ئەمانە بوون:

  1. مەدینە
  2. مەککە
  3. یەمەن
  4. کووفە
  5. بەسرە
  6. جزیرە
  7. فارس
  8. ئازەربایجان
  9. خوراسان
  10. سووریا
  11. میسر
  12. مەغریب

لە سەردەمی خەلیفە عەلیدا، جگە لە سووریا (کە لە ژێر کۆنترۆڵی موعاویە کوڕی ئەبووسوفیاندا بوو) و میسر (کە لە ساڵانی کۆتایی خەلافەتەکەدا بە دەستی سەربازە یاخیبووەکانی عەمرو کوڕی عاس داگیرکرا)، دە پارێزگاکەی دیکە لە ژێر کۆنتڕۆڵیدا بوون، و ھیچ گۆڕانکارییەکی لە ڕێکخستنی کارگێڕیدا نەکرد.

پێرستی خەلیفەکانی ڕاشیدون

ماوەخەلیفەدەستنووسپەیوەندی لەگەڵ محەممەدباوانخانەوادە یان ھۆزڕووداوە دیارەکان
٨ی حوزەیرانی ٦٣٢ – ٢٢ی ئابی ٦٣٤ئەبوبەکر

Al-Siddiq

  • ئەبو قوحفە
  • ئووم خەیر
بەنوو تەیم
  • لە ٢٣ی ئابی ٦٣٤ ئەبوبەکر نەخۆش کەوت، کە بووە ھۆی گیان لەدەستدانی
٢٣ی ئابی ٦٣٤ – ٣ی تشرینی دووەمی ٦٤٤عومەر

Al-Faruq

  • باوکی حەفسە، ھاوسەری محەممەد.
  • خەتاب بەنو نوفەیل
  • حەنتەمەی کچی ھاشم
بەنو عادی
  • لەلایەن بەکرێگراوێکی فارسەوە تیرۆرکرا [٨] [٩]
11ی تشرینی دووەمی 644 – 20ی حوزەیرانی 656عوسمان
  • ھاوسەری ڕوقەییە و دواتر ئووم کولسووم، کچەکانی محەممەد.
  • نەوەى ئووم حەکیم بەنەت عەبدولموتەلیب، خاڵۆزاى باوکى محەمەد.
  • عەفان کوڕی ئەبی عاس
  • ئەروای کچی کورەیز
بەنو ئووممەیە
  • لە کۆتایی گەمارۆدانێک بۆ سەر ماڵەکەی تیرۆر کرا [٨] [٩]
٢٠ی حوزەیرانی ٦٥٦ – ٢٩ی ژانویەی ٦٦١عەلی

Al-Haydar

  • ئامۆزای یەکەمی محەممەد.
  • ھاوسەری فاتیمە، کچی محەممەد.
  • ھاوسەری ئەمامەی کچی ئەبی عاس، نەوەکەی محەممەد.
بەنو ھاشم
  • لە کاتی نوێژی فەجر لە مزگەوتی گەورەی کووفە تیرۆر کرا [٨] [٩]
  • دوای مردنی لە ساڵی ٦٦١دا حەسەن کوڕی عەلی شوێنی گرتەوە. پێنج بۆ شەش مانگ حوکمڕانی کرد و دواتر بۆ موعاویە دەستی لەکارکێشایەوە

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان