فاتیمەی زەھرا
فاتیمە کچی محەممەد ناسراو بە فاتیمە زەھرا (بە عەرەبی: فَاطِمَة ٱبْنَت مُحَمَّد؛ لەدایکبووی ٦١٥ - مردووی ٢٨ی ئابی ٦٣٢[١][٢][٣]) کچی پێغەمبەری ئیسلام محەممەد و خەدیجە، و ژنی عەلی کوڕی ئەبووتاڵیب بوو. بەگوێرەی بیرووباوەڕی سوننە، فاتیمە کچە بچووکەکەی محەممەد بوو، و بەگوێرەی شیعە، تاکە منداڵی خوێنیی نێوان محەممەد و خەدیجە بوو.[٤][٥][٦] ھاوسەرەکەی فاتیمە، عەلی چوارەمین و کۆتا خوولەفای ڕاشیدین و یەکەم ئیمامی شیعە بوو. ئەوان بەیەکەوە دوو منداڵیان بوو بەناوەکانی حەسەن و حوسێن؛ دووەم و سێیەم ئیمامەکانی شیعە.[٧][٨] فاتیمە یەکێکە لە ژنە ڕێزلێگیراوەکانی ئیسلام و نازناوی گەورەی ژنانی جیهانی هەیە،[٩] کە لە تەمەنی منداڵیدا لە باوکی نزیک بوو و لە کاتە دژوارەکاندا ھاوکاریی کردووە. دواتریش بە ھەمان شێوە ھاوکاری ھاوسەر و منداڵەکانی بووە. فاتیمە تاکە منداڵی محەممەدە کە کوڕی بووبێت و تەمەنیان لە قۆناغی منداڵیدا تێپەڕیبێت.
فاتمە | |
---|---|
بە عەرەبی: فَاطِمَةُ الزَّهْرَاء | |
لەدایکبوون | ٢٧ی تەممووزی ٠٦٠٤ مەککە، عەرەبستانی سعوودی |
مردن | ١٤ی کانوونی یەکەمی ٦٣٢ مەدینە، عەرەبستانی سعوودی | (٢٨ ساڵ ژیاوە)
بەشێکە لە | ھاوەڵان |
شوێنی ناشتن | گۆرستانی ئەلباقیع |
باوک | محەممەد |
دایک | خەدیجەی کچی خوەیلد |
ھاوسەر | عەلی کوڕی ئەبووتالیب |
منداڵ | Umm Kulthum bint Ali ibn Abi Talib، زەینەب کچی عەلی، موحسین کوڕی عەلی، حەسەن کوڕی عەلی، حوسێن کوڕی عەلی |
ئایین | ئیسلام |
فاتیمە لەناو جیھانی ئیسلامیدا بەردەوام ناوێکی ڕێزلێگیراو بووە، و یەکێکە لەو ناوانەی کە زۆرترین کچی موسڵمان ناویان لێ نراوە.[١٠][١١]