دیدا

یاریزانی تۆپی پێی بەڕازیل، لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٣


نێلسۆن دی جیسوس سیلڤا (لەدایکبووی ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٣)، زیاتر بە دیدا ناسراوە، یاریزانێکی پێشووی تۆپی پێی بەڕازیلییە و وەک گۆڵپارێز یاریی کردووە. بۆ ماوەی دە ساڵ (٢٠٠٠ تا ٢٠١٠)گۆڵپارێزی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بووە. وەک یەکێک لە باشترین گۆڵپارێزەکانی جیھان چەندین نازناو و خەڵاتی تاکەکەسی لەگەڵ یانەکەدا بەدەستھێناوە. یەک نازناوی خولی ئیتاڵیا و دوو جار نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای لەگەڵ میلان بەدەستھێنا. لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، دیدا لە ماوەی یازدە ساڵدا ٩١ یاری لەگەڵ ھەڵبژاردەی بەرازیل بەدەستھێناوە، جامی جیھانی فیفا و میدالیای ئۆڵۆمپیادی بەدەستھێناوە، زۆرترین جار بەشداری یارییەکانی جامی کیشوەرەکانی فیفا کردووە.[١][٢] و، لە ساڵی ٢٠٠٦، یەکەم گۆڵپارێزە ڕەشپێستە لە دوای جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٠ بۆ بەڕازیل یاریی کردبێت. یەکەم گۆڵپارێزی بەڕازیلی بوو کە پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونی فیفا،[٣][٤]

دیدا
بە پورتوگالی: Dida
لەدایکبوون (١٩٧٣-١٠-٠٧) ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٣ (تەمەن ٥٠ ساڵ)
Irará، بەڕازیل
وڵاتی وەرزشبەڕازیل
ناوی کاتی لەدایکبوونNélson de Jesus Silva
زمانەکانی ئاخاوتنپۆرتووگالی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ، beach soccer player
شوێنی یاریکردن لە تیپgoalkeeper
دەستپێکی چالاکی١٩٩٢
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦
وەرزشتۆپی پێ، beach soccer
ژمارەی یاریزان1
بەشداربووە لەئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٦، جامی جیهانیی فیفای ٢٠٠٦، جامی جیهانیی فیفای ٢٠٠٢، جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان